کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
وتار
شوان شێخە قەرەنی
رەنگدانەوەی کوردستانی بوونی کەرکوک لە وتارەکانی مام جەلالدا
2023-12-12
رەوانشاد سەرۆک مام جەلال هەمیشە روانگەی فراوان و تێڕوانینی خۆی هەبوو سەبارەت بە زۆر پرس و بابەتی جیاواز، کە لەهەر گۆشەنیگایەکەوە لێی وردبیەوە کەرەستە و هەوێنی چەندین توێژینەوەی دەگمەنە،
لێرەوە تێڕوانینی مام دەخەینەڕوو لە بارەی پرسی کەرکوک و کوردستانیبوونی ئەو شارە، هەر لەبەرئەوەشە ئەو دەڤەرە جێگەی بایەخپێدانی بووە و بە بەردەوامی لە وتارەکانیدا جێی بایەخ و تەوەرێکی سەرەکی بووە .
لە چەندین هەڤپەیڤینی بینرا و بیستراودا سەرۆک مام جەلال وەکو مێژووناسێک باسی لە کوردستانییبوونی کەرکوک کردووە بە پشتبەستن بە بەڵگەنامە و سەرچاوەی باوەڕپێکراوی مێژوویی، هەروەها تیشکی خستۆتە سەر سیاسەتی بە عەرەبکردن و هەوڵە نەزۆکەکان بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ئەو شارەی کوردستان.
لەوبارەیە پەیامێکی داوە بە برا عەرەبەکان و پێیان دەڵێت: «کەرکوک قودسی کوردستانە»، ئەم دەربڕینەی مام بۆ ئەوەیە کە روونی بکاتەوە چەندە قودس لەلای عەرەبەکان پیرۆزە، بە هەمان شێوە کەرکوک لەلای کورد پیرۆزییەکی تایبەت بەخۆی هەیە، هەروەها دەیەوێت ئەوەیان تێبگەینێت کە چۆن بابەتی قودس سازشی لەسەر ناکرێت لەلای ئەوان، بەهەمان شێوە کەرکوکیش بابەتێکە لەلایەن کوردەوە قابیلی سازش لەسەرکردن نییە.
هەروەها لە وتارێکی تریدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە بەهیچ شێوەیەك سازش لەبارەی کەرکوک ناکرێت و دەڵێت: «کەرکوک مەسەلەیەکە قابیلی دەست لێ هەڵگرتن نییە».
لەلایەکی ترەوە سەرۆک مام جەلال پرسی کەرکوکی بە کلیلی چارەسەری دۆزی کورد داناوە لە باشووری کوردستاندا و لەوبارەیەوشەوە دەڵێت: «کلیلی چارەسەری مەسەلەی کورد کەرکوکە و فەقەت کەرکوکە و هەر کەرکوکیش دەبێت»،
لێرەدا وەکو سیاسەتمەدار و سەرکردەیەکی دەگمەن بە دۆست و نەیارەکانی وتووە، یەکێک لە گرێکوێرەکانی بەردەم هەموو لایەک گەڕانەوەی کەرکوکە بۆ سەر خاکی نیشتمان، تا ئەم بابەتە چارەسەر نەکرێت، ئەستەمە ناوچەکە ئۆقەرەیی بەخۆوە ببینێت.
لەبارەی دەستبەردارنەبوونی کەرکوکەوە سەرۆک مام جەلال جەختی لەسەر ئەوە دەکردەوە کە (هەتا کوردێک مابێت کەرکوک شاری کوردستانە)، هەرچەندە رژێمە یەک لەدوایەکەکانی عیراق هەموو رێگە و ئامڕازێکی جیاوازیان گرتەبەر لە رابردوو و ئێستاش هەر بەردەوامن بۆئەوەی ناسنامەی کوردستانیبوونی کەرکوک بشێوێنن، بەڵام نەیانتوانیوە ئەو ناسنامەیە لەو شارە بسەننەوە.
لە کۆتاییدا دەگەینە ئەو بڕوایەی کە بابەتی چارەسەری پرسی کەرکوک چەندە لەلای مام جەلال جێگەی بایەخ و گرنگی پێدان بووە! هەر ئەوەش وایکردووە لە قسە و وتارەکانیدا رەنگبداتەوە و خۆی بە کەرکوکی ناوزەد بکات و بڵێت: «لەبیرتان نەچێت منیش کەرکوکیم». کەواتە لەپاڵ خەباتی چەکداریی مام جەلالدا هەموو شێوازێکی تری خەباتی گرتۆتەبەر لە پێناوی پرسی کەرکوک و هێشتنەوەیدا وەکو بەشێکی دانەبڕاو لە خاکی پیرۆزی کوردستان.
* لە رۆژنامەی کوردستانی نوێ وەرگیراوە
زیاتر بخوێنەرەوە
بارزان شێخ عوسمان
مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد رۆڵەیەکی هەڵکەوتوی نێو ژانەکانی گەل بوو
لەتیف نێروەیی
مامناسی، وەک فۆڕمێک لە تێگەیشتن لە خەسڵەتەکانی مام جەلال
د. شیلان فەتحی
مام جەلال؛ شکۆی نەتەوەیەک، سەمامی ئەمانی دیموکراسی
سالار مەحموود
کوردستانی عیراق بەڕێبەرایەتی سەرۆک مام جەلال لە دیکتاتۆریەت رزگاریی بوو
بارزان شێخ عوسمان
سەرۆك مام جەلال، چەمکێکی نوێ بەخشی بە سەرۆکایەتی
بڵێسە جەبار فەرمان
تەنیا چارەسەر بۆ مەسەلەی کەرکوک دیدی مام جەلالە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 pjtfoundation.org ,All rigth reserved