کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
وتار
ستران عەبدوڵڵا
یادێکی بژوێن
2025-03-03
یادی راپەڕین یادێکی بژوێن و تەڕ و سەوزەڵانییە، هەر یادی ڕاماڵین و دەرکردنی بەعسی داگیرکەر نییە لە کوردستان ،
بەڵکو یادی ئیرادە و ویست و پێداگری گەلەکەمانە بەرامبەر بەوانەی پێیان وابوو بە تەعریب و تەعزیب دەتوانن مەحفمان بکەنەوە.
راپەرین هات ریسی گشتیانی کردەوە بە خوری و چەنینی خەون و خەیاڵی رەوای کورد دەستی پێکردو تا ئێستاش لەناو ئەم گێژاوەی رۆژهەڵاتدا ماوە و رێ دەبڕێ لە چاو کەوتن و کەتن و کەرتبوونی تاقیکردنەوەکانی هەڵبەز و دابەزی دەورووبەرمان.
بەڵێ وایە راوەستان قەوما و پاشەکشێی کاتی هات و گەلەکۆمەکێی دەرەکی کێبڕکێی لەگەڵ کەمتەرخەمی خۆیی دەکرد، بەڵام هێلە گشتییەکە هەروا تۆخ دەبێتەوە و گیانی بەرزی کوردایەتی راستەقینە و نزای نەتەوەی بەلەنگاز بۆتە ئەنگێزەی وەبیرهێنانەوە کە پێمان دەڵێ ئەوی هەیە بیپارێزن و ئەوی چەوتە راستی بکەنەوە باشترە لەوەی خەمی لێ بخۆن و سەری دەسکەوتەکان بخوات.
روومان لە سیوپێنج ساڵەی یادی راپەرینە و گەلێکمان هەیە نزیکەی چوار دەیەیە ئازادە و رزگارە و خێر لەسەریایەتی و دەستەبژێرەکەی، بەتایبەتی ئەوی شەڕارەی راپەرینەکەی هەڵگیرساند، دەتوانێ خاوەندارێتی لەسەر بکات بۆ ئەوەی خاوەنی دوا رۆژەکەشی بێت.
یادی راپەرین هەروا راپەرین بێت
زیاتر بخوێنەرەوە
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... دۆخی تورکی بولگاری کردە باسی دۆخی کورد لە تورکیا
د. ئیبراهیم بەحرولعلوم
لە ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال، پیاوی ڕێککەوتنەکان لە سەردەمی تەنگانەدا
د. ئەحمەد کەرکوکی
لە نۆیەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی جەنابی مام جەلالدا
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... دەربارەی ئەزموونی رۆژنامەوانی
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... رۆژنامەنووسێکی حەریف و پرۆفیشناڵ
پ. ی. د. ماجید خەلیل
ساڵیادی مەرگی مام جەلال و هەنگاونان بۆ بەکەلتورکردنی کۆنەستی نەتەوەییمان
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved