کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
وتار
رێبین عومەر
سەرکردەیەکی کەم وێنەو بلیمەت و سەیوانی ئارامی
2025-07-26
مام جەلال بەڕەحمەتبێت، هەر لە خۆی دەچوو بۆ کوردو عێراقییەکان سەیوانێکی دڵنیایی بوو .هەرلەبەر ئەوەش ناوی بە سەمامی ئەمان دەهات و رابەری ئاشتەوایی بوو، سەرۆک تاڵەبانی هەمووکات خاوەن پێگەبوو هەرچەندە خۆی لە ماڵباتێکی شێخی سەر بەتەکێی تاڵەبانی بوو بەڵام رێگەی سیاسەت و خەباتی هەڵبژارد.
مام جەلال لەتەمەنێکی کەمدا بەشداری راستەقینەی سیاسەتی کردووە. رێگەو رێبازی مام جەلال جگەلەوەی خەتێکی بەهێزی کوردایەتییە بەڵام رێگەیەکی واڵاشە بۆ گەشەی دیموکراسی و مافی گەلان لە چوارچێوەی بەها باڵاکانی دیموکراسییەوە.
تەنانەت لە شاخ مام جەلال خەباتی رەوای بۆ سەرخستنی دیموکراسی دەکردوو باوەڕی بەوەبوو هێڵی دیموکراسی؛ عێراق لە فاشیزم و دیکتاتۆرییەت رزگار دەکات دەیگەیەنێتە کەناری ئارام.
هەرواش دەرچوو لە دوای رووخانی رژێمی سەدام تەوژمی دیموکراسی فۆڕمی حکومڕانی لە عێراق گۆڕی و مۆدێلی دیموکراسی تەوافووقی لە عێراق توانی رۆڵ بە عێراقییەکان بدات. مام جەلال سەرکردەو رابەری راستەقینەی دیموکراسی تەوافووقی بوو کە هەمووجار نموونەی چەپکەگوڵێکی رەنگاو رەنگی دەهێنایەوە.
مام جەلال نەی دەویست حەقیی هیچ گروپێک نادیدەبگیرێت و باوەڕی بە پەراويزخستن نەبوو . لە ماوەی سەردەمی سەرۆکایەتی خۆیدا توانی قورسترین سەردەمی سیاسی عێراقی نوێ تێبپەڕێنێت.
مام جەلالی رابەری دیموکراسی بووە سەیوانی هەموو عێراقییەکان و ماڵەکەی خۆشی کردە جێگەی ئاشتەوایی گشت ناکۆکەکان.
عێراقی بێ مام جەلال عێراقێکی بێ سێبەرو سەیوانە و پڕ گرفتارییە.
سەرۆک مام جەلال زۆرکات بە نوکتەیەکی خۆش تەنگەژەکانی تێپەڕدەکرد.
مام جەلال رۆحی شاد جێگەی پڕنابێتەوە.. بەڵام رێبازەکەی حیکمەتەکانی تیماری برینە قوڵەکانی ئەم سەردەمی ناتەباییە.
زیاتر بخوێنەرەوە
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... دۆخی تورکی بولگاری کردە باسی دۆخی کورد لە تورکیا
د. ئیبراهیم بەحرولعلوم
لە ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال، پیاوی ڕێککەوتنەکان لە سەردەمی تەنگانەدا
د. ئەحمەد کەرکوکی
لە نۆیەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی جەنابی مام جەلالدا
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... دەربارەی ئەزموونی رۆژنامەوانی
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... رۆژنامەنووسێکی حەریف و پرۆفیشناڵ
پ. ی. د. ماجید خەلیل
ساڵیادی مەرگی مام جەلال و هەنگاونان بۆ بەکەلتورکردنی کۆنەستی نەتەوەییمان
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved