سەرۆک مام جەلال بۆ نوکتەی لەسەر خۆی دەگێڕایەوە

2025-09-14


سەرۆک مام جەلال خاوەن پێگەو سێبەری مەزن بوو، خەباتکارێکی گەورەی ئازادی و سەربەستی دنیا، عێراق و کوردستان بوو، لە شاخ، تاراوگە، گوند، شار و لە دەسەڵاتدا مام بەشکۆوە بوونیادنەرانە کاری بۆ بەرەو پێشچوونی گەلی کورد و دیموکراسی بۆ گشت عێراقییەکان دەکرد.

خاوەن سێبەری حەوانەوە و بیری ئاشتیخوازی بوو

مام، سەرۆکێکی خۆنەویست و دنیا پەرست نەبوو، بێشک باوەڕداربوو بە بیری چەپکەگوڵەکە و هەمیشە دەیگوت: باغرنەبن و لەسەر چەپکەگوڵی سەرکەوتنەکان نەخەون.

مام مەزن و پایەدار و خاوەن شکۆی باڵابوو، رێگە و رێبازی ئینسانی و کوردستانییە و ئێستاش ئاگرەکەی هەم کڵپەدەستێنێت و هەم رووناکی بەخشی ژیانی ئینسانییە، رێبازی مام جەلال ئێستا بووتە ماڵی گەورەی مام جەلال واتە ئەو رێبازە بۆ گەلە بۆ پێکەوەیی و بەرەو مەنزڵی ئارامییە.

چەند لەسەر مام بنوسرێت هەرکەمەو زیاتر لەوە هەڵدەگرێت

بوونی مام یەکێتی و تەبایی گەلی کوردبووە، ئەوە مام بوو ئاشتی پارێزانە بەدەستراکێشانێک دوای هێنا بە جەنگی خۆکوژی و خۆگەیاندن بەکەناری ئارام .
لە کتێبی ساڵانی ئاگر و بەفر کە (مەعد فەیاز) ئامادەی کردووە و خاتوو (نەرمین عوسمان) بۆ زمانی کوردی وەرگێڕانی بۆ کردووە و باس لە یادەوەرییەکانی سەرۆک مام جەلال دەکات و دەڵێت: لە بەرانبەر مام جەلال دانیشبووم و خەیاڵم رۆشبوو..؟! مام پرسیبووی کە ئاخۆ خەیاڵت بۆکوێ رۆیشتووە، بەراشکاوانە بۆم باسبکە.

ئەویش گوتی: دەزگا ئەمنییەکان لەسەردەمی سەدام هەرکەسێک نوکتەیەکی لەسەر سەدام بکردایە دەیانگرت و ئەشکەنجەیان دەدا و دواتر لە سێدارەیان دەدا، بەڵام وائێستا تۆ نوکتە لەسەر خۆت دەگێڕیتەوە!
لە سەرۆکێک لەسەر نوکتە هاووڵاتی لە سێدارەدەدا و لە سەرۆکێکی تر کە هانی خەڵک دەدات نوکتەی لەسەر بگێڕنەوە..؟!
مەعد فەیاز، دەگێڕێتەوەو دەڵێت: مام زەردەخەنەیەکی کردو گوتی: دەمەوێ خەڵک ئەوە بزانێت کە منیش مرۆڤێکم وەک ئەوان و کەسێک نیم لە ئاسمانەوە دابەزیبم و کەسێکی پیرۆز و توانابەدەربم.

مرۆڤێکم وەک هەر عێراقییەکان و جیاوازیم نییە لەگەڵیان یاخود لە چینی سەروو ئەوان بم

من کارمەندێکم ئەمڕۆ بەرپرسیارێتیم سەرۆک کۆمارە و سبەی دەبمە سەرۆکی پێشوو. مام جەلال بە حەق خاوەن سیفاتی گەورە و گران بوو لە چینی خەڵک بوو، خەباتکارێکی ئینسانی و دوور لە کینەبوو، رێگە، رێباز و ماڵی مەشخەڵێکی بەتینە و هەر رووناکی بەخشدەبێت.
 

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2026 . PJT Foundation. All right reserved