کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
وتار
سیروان جەلال
جەنگیز چاندار: مام جەلال، کوردێک جێگەکەی گەورەتر لە کوردستان
2025-10-01
سەرۆک مام جەلال ناوێکی گەورەو گەلەک ناسراو، سەرکردەو پێشەنگ و ڕابەری بزوتنەوەی ڕزگار خوازی گەلی کورد، زۆرینەی هەرەزۆری تەمنی و زیاتر لە نیوسەدە فیگەرێکی هەرەدیار و کاریگەری سیاسی لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق و ناوچەکەو جیهانیش بووە، کۆلکەی هاوبەشی نێوان لایەن و پێکهاتە سیاسی و نەتەوەی و ئاینی و مەزهەبی یەکانی عێراق و ناوچەکەبووە، هەروەک پێشەوای ئاینی سماحەتی (سید علی سیستانی) بە (صمام امان ) وەصفی کردوە، بۆیە لەهەر ڕەهەند و گۆشەنیگایەکەوە خوێندنەوە بۆ سەرۆک مام جەلال بکەیت، هەزاران هەڵوێست و ڕەفتار و گفتاری درەوشاوە دەبینیت، مام جەلال ڕێبازێکە نەوەکانی ئایندەش دەشێ لێی بەهرەمەندبن،
مام جەلال سەرۆکێک بۆ گشت سەردەمەکانە، هەروەک ڕابەرێکی سیاسی بووە هەرواش ڕابەری ئاشتی و ئاوەدانی بووە، بەرلەهەموو کەس و لایەک خەمی زانکۆ و خوێندن و پێشکەوتن و بڕوای بە کرانەوە بەڕوی جیهانی دەرەوەداهەبووە، گەر کورد نەبا زۆردەمێک بوو خەڵاتی نۆبڵی بۆ ئاشتی پێدەبەخشراو ئێستاش درەنگ نییە لەم ڕوەوە هەوڵ و کۆشش بەگەڕبخرێت،
مام جەلال زۆر لەوە شایستەترە زانکۆ و فڕۆکە خانەو دامەزراوەی گەورەی بەناوەبکرێت، ئەوە کەمترین قەرزە لەپای ئەو هەموو خەبات و تێکۆشانەی بیدرێتەوە، جێی خۆشیەتی سوپاسی (دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی) بکرێت بۆ ئەم هەنگاوە و ناونانی فڕۆکە خانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەناوی سەرۆک مام جەلالەوە، بەدڵنیایی ئەم کارەش خزمەت بەگەورەهێشتنەوەی ناوی سەرۆک مام جەلال لەسەر ئاستی جیهانی دەکات، لەم نمونانەش لە جیهاندا زۆرن و لەلایەن گەلانیشەوە پێشوازیان لێکراوە.
ئێمەمانانیش شانازی ئەوەمان پێدەبڕێت کە لەسەردەمی سەرۆک مام جەلال دا ژیاوین و هەردەم و بۆ هەمیشەش ڕابەرمان بوە و دەمێنێت.
زیاتر بخوێنەرەوە
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... دۆخی تورکی بولگاری کردە باسی دۆخی کورد لە تورکیا
د. ئیبراهیم بەحرولعلوم
لە ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال، پیاوی ڕێککەوتنەکان لە سەردەمی تەنگانەدا
د. ئەحمەد کەرکوکی
لە نۆیەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی جەنابی مام جەلالدا
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... دەربارەی ئەزموونی رۆژنامەوانی
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... رۆژنامەنووسێکی حەریف و پرۆفیشناڵ
پ. ی. د. ماجید خەلیل
ساڵیادی مەرگی مام جەلال و هەنگاونان بۆ بەکەلتورکردنی کۆنەستی نەتەوەییمان
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved