کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
وتار
ژینەر محەمەد
كۆتایی ماتەمگێڕان بۆ سەرۆكێكی هەمیشە لە یاد
2025-10-02
شینگێڕان و ماتەمی بەردەوام بۆ كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال، دەبێت تێپەڕێت و ئەم یادەوەرییە خەمناكە بگۆڕێت بۆ سەرلەنوێ پابەندبوونەوە بە كەلتووری دەوڵەمەند و هەمیشە زیندووی سەرۆك و رابەرێكی بێ وێنە، چونكە ئەوەی كۆچیكردووە و بەجێیهێشتووین تەنها مام جەلالە لە رووی فیزیكی و جەستەییەوە، بەڵام رۆح و هەڵوێست و سیاسەت و باوەڕەكانی بە نەمریی ماونەتەوە.
كورد و نەتەوەكانی دیكەی جیهان وا راهاتوون بەرگەی مردنی كاریزما و سیمبولی نەتەوەكانیان ناگرن، چونكە ئەو كاریزما و كارەكتەرە مێژووییانە رۆڵیان لە دروستكردن و سەرخستنی نەتەوە و بزووتنەوە نەتەوەییەكاندا بینیووە، بۆیە كاتێك لە كۆچ و مەرگێكی كتوپڕدا نەتەوەكە جێدەهێڵن، روخساری شین و ماتەم بۆ سەردەم و رۆژگارێكی درێژ دەمێنێتەوە، ئەم جۆرە لە خۆبەستنەوە بەڕابەرەوە دیاردەیەكی نوێی كایەی سیاسی نییە، بەڵكو بە درێژایی مێژوو هەر هەبووە و دەشمێنێتەوە.
مام جەلال وەك رابەرێكی مێژوویی نەتەوەیی لە ژیانی خەباتگێڕانەی خۆیدا، رۆڵی گەورەی بینیووە لە سەرهەڵدانەوەی شۆڕش و روخاندنی رژێمی بەعس لە عیراق و پاشان لە دروستكردنی حكومەتێكی دیموكراسی لە هەرێمی كوردستان، ئەو خاڵ و پۆینتە بەهێزانە لە تێگەیشتن و رەفتاری سەرۆك مام جەلال وایكرد بگات بە كۆشكی سەرۆكایەتی كۆمار و مێژوو بینووسێتەوە كە سەرۆك تاڵەبانی یەكەم سەرۆكی كورد و یەكەمین سەرۆكی هەڵبژێردراوە لە مێژووی سیاسی عیراقدا، ئەوەش ئەو راستیەیە كە ئەو رابەرە مەزنە هەرگیز خوازیاری ئەوە نەبووە بە رێگای نادیموكراسیانە دەست بەسەر دەسەڵاتدا بگرێت، بەڵكو هەمیشە لەسەر بنەمای باوەڕەكانی خۆی لەگەڵ دیموكراسی و دەستاودەستكردنی ئاشتیانەی دەسەڵاتدا بووە.
ئەو رێز و خۆشەویستییە بۆ مام جەلال تەنانەت دوای ساڵانێك لە كۆچەكەی، تەنها پەیوەندی بە كورد و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە نییە، بەڵكو لە ئاستی عیراقی و هەرێمیش هەمان وێنە دووبارە دەبێتەوە، چونكە تەنگژە سیاسییەكان، بەریەككەوتن و ناكۆكییەكان، هەرهەموو پێویستیان بە حیكمەت و دانایی مام جەلالە، ئاخر كەس لەو مێژووە درێژەدا بە ئەندازەی مام جەلال نەبوو خاوەنی دانایی و زانایی بێت.
ئێستا كاتی ئەوە هاتووە ماتەم بگۆڕین بۆ پڕۆژە و وابەستەبوونەوە بە دیدگاكانی سەرۆك مام جەلال، لە پێناو بەدیهێنانی خەونە گەورەكانی لە هەوڵدابین وێنە و باوەڕەكانی لە دڵ و زەین و مێشكماندا بۆ هەمیشە بهێڵێنەوە
زیاتر بخوێنەرەوە
هەرێم عەبدوڵڵا
مام جەلال؛ کاریزمای وڵات، ئەندازیاری تەبایی و قوتابخانەی مێژوویی سیاسەت
چێنەر شەرعی
خوێندنەوەیەکی شیکاری بۆ مۆدێلی سیاسیی سەرۆک مام جەلال
چێنەر شەرعی
کاتێک کوردستان دەنگێکی بەهێزی هەبوو
چێنەر شەرعی
مام جەلال چرایەک لە تاریکستاندا
هەتاو ئیبراهیم ئەحمەد
بۆ گووڵە هێرۆکەی سەر چیاکانی کوردستان
د. چرۆ شەهاب
هێرۆ خان و چەند سەرنجێک
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved