سەرنجێک لەسەر یادی هەشت ساڵەی وەفاتی سەرۆک تاڵەبانی

2025-10-05


یادی هەشتەمین وەفاتی سەرۆک مام جەلال ئەم ساڵ جیاواز بوو؛ کە لە لایەن دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی رێکخرابوو، ئەم یادە لە پێنجەمین چالاکی خۆیدا ببووە هەیاجانی نیشتمانی و زانستی و سنورەکانی تێپەڕکردبوو. 

ئەم ساڵ بە هەوڵی هاوڕێ و هاوخەباتکار باڵیۆز دکتۆر محمد سابیر توانرا وەک وەفادارییەک لە رێگەی پەیوەندی سیاسی و دیبلۆماسی خۆی ناوی فرۆکەخانەی سلێمانی بکرێت بە ناوی سەرۆک مام جەلال و ئەو وەفادارییە بووە پاداشت بۆ سلێمانی و جوڵانەوەی رزگاری خوازی کورد کە مام جەلال چەرمەسەری زۆری بۆ چەشت و شەست ساڵ بۆی جەنگا. ئەو دەستکەوتانەی هەن بە دانایی مام مسۆگەر کراون لە عێراقدا . 

  لە بەشێک لە وێستگەکانی کاری دامەزراوە ئاگایاربووین کە بەچ هەوڵێک لە ماوەی چوارساڵ توانرا ئەورێکارە سەرکەوتووبێت ئەوەش جێگەی ستایشە بۆ سەرۆکی دامەزراوە . 

لە لایەکی تر ئەم ساڵ یادەکە جگە لەوەی لە شاری شاران بوو؛ ئاوێتەی کەشی ناساندنی پەرتووک و توێژینەوەی زانستی بوو. زۆرتر یادەکە لە هەیەجانی زانستی و مەعریفی دەچوو کە زانست خوازانی لە جیهان لە ناوەندی زانکۆی سلێمانی کۆکردبووە. مام جەلال هەوڵی گەورەی دا بۆ دووبارە بونیادنانەوەی زانکۆی سلێمانی و پشتگیرییەکانی مام؛ وایکرد زانکۆ لەم شارەدا وەک چرایەک هەڵبکرێت و رووناکی ببەخشێتەوە. 
بیرو باوەڕو رێبازی مام جەلال خۆی لە خۆیدا زانکۆی سەردەمە.

 بۆ سلێمانیش یادەکە هیوابەخش بوو کە نەریتی مام خۆی بەخشینەوەی هیواو دوور لە بێ هیوای بووە.
 یادەکە چەندین توێژینەوەو توێژەری لە یەک سەیوان کۆ کردەوە کە سەیوانی رێبازی مام جەلالە کە رێبازێکە وەک خۆر گەشاوەیەو وەک نەخشە رێگەیە بۆ رزگاری ئینسانی کوردو عێراق و گەشەی پێکەوەیی و دیموکراسی بەکاریگەرە . 
غەیرە کوردەکانیش باش لە بێ مام جەلالی گەیشتوون..؟
 کە غیابی مام کاریگەری لەسەر تەبایی و پێکەوەی لە عێراق دروستکردووە. 
مام جەلال بۆ گەلانی عيراق و دیموکراسی سەمامی ئەمان بوو زامنی پێکەوەیی بوو ؛ وەسفی عەرەبەکان لە یادەکە ئەوپەڕی تێگەیشتنیان بوو لە بیروباوەڕو رێبازی مام جەلال کە عێراق قۆناغی بێ مام جەلالی تێپەڕنەکردووە ئەفسانەی مام ئەفسانەی تێگەیشتن بوو لە دیموکراسی بۆ گەلان . دووبارە دەستخۆشی بۆ دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و بەڕيز کاک دکتۆر محمد سابیر و هەڤاڵ یوسف زۆزانی کە مکوڕانە کاری جدیان بۆ کۆکردنەوەی توراسی مام جەلال کردووەو برەویان بەو سەیوانە گەورەیەی دیموکراسی داوە .

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2026 . PJT Foundation. All right reserved