سۆشیال دیموکرات: کلیلی چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی عێراق

2025-11-23

*
سۆشیال دیموکراسی ئایدۆلۆژیایەکی سیاسییە کە بانگەشە بۆ هاوسەنگی لە نێوان ئابوورییەکی بازاڕ و بەرنامەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی دەکات. چەندین وڵاتی ئەوروپی بە پلەی جیاواز بنەماکانی سۆشیاڵ دیموکراسییان لە باوەش گرتووە، لەوانە سوید، دانیمارک، نەرویج، فینلاند و ئەڵمانیا. ئەم وڵاتانە لە هەمان کاتدا ئابووریی بازاڕ دەپارێزن، چاودێری کۆمەڵایەتی، چاودێری تەندروستی، پەروەردە و مافەکانی کرێکاران لە پێشینەدان.

پارتە سۆشیال دیموکراتەکان لەو وڵاتانەدا زۆرجار سیاسەتەکان بەرەوپێش دەبەن کە بانگەشە بۆ دووبارە دابەشکردنەوەی سامان و خاوەندارێتی گشتی لە پیشەسازییە گەورەکان و زیادکردنی دەستێوەردانی حکومەت لە ئابووریدا دەکەن بۆ چارەسەرکردنی نادادپەروەری کۆمەڵایەتی و نایەکسانی ئابووری.  

لە بەرامبەردا وڵاتانی سەرمایەداری وەک ئەمریکا، ئازادی تاکەکەسی و خاوەندارێتی تایبەت و کێبڕکێی بازاڕی ئازاد لە پێشینەی کارەکانیان دادەنێن. بەڵام زۆرێک لە وڵاتانی سەرمایەداری بەرنامە و ڕێسای چاودێری کۆمەڵایەتیشیان هەیە بۆ کەمکردنەوەی نایەکسانی و دابینکردنی تۆڕێکی سەلامەتی بۆ هاووڵاتیان.

لەناو تەحەددای سیاسی و دارایی و دەستووری بەردەوام لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵیدا، دیدگای سۆشیال دیموکراسی بۆ چارەسەرکردنی ئەم قەیرانانە تەنها ڕێگایە کە بنەماکانی دیموکراسی سیاسی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی تێکەڵ دەکات. ئەم دیدگایە تەنها لە چارەسەرکردنی پرسە تەکنیکی و ڕێکارەکاندا سنوردار نییە، بەڵکو هەوڵدەدات مۆدێلێکی حوکمڕانی هاوسەنگ بنیات بنێت کە مافە دەستوورییەکانی هەرێم زامن بکات و لە هەمان کاتدا یەکێتی نیشتمانی عێراق بەهێز بکات.  

سۆشیال دێموکرات نوێنەرایەتی پردێک دەکات لە نێوان خواستەکانی گەلی کورد بۆ حوکمڕانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و مەرجەکانی دەوڵەتی فیدراڵی. لەسەر بنەمای دیالۆگ و بەرپرسیارێتی هاوبەش و دابەشکردنی سامانێکی دادپەروەرانە، دەستەبەرکردنی باشتربوونی ئاستی ژیانی هاووڵاتیان لە سەرتاسەری عێراقدا نەک تەنها لە ناوچەکەدا.

ڕێبازی سۆشیاڵ دیموکرات جەخت لەسەر پێویستی بەدیهێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی دەکاتەوە لە دابەشکردنی سەرچاوەکاندا، بەجۆرێک کە سامانی نەوت و داهاتی گومرگی وەک بابەتی تایبەت بە لایەنێک یان لایەنێکی تر سەیر ناکرێت، بەڵکو وەک سەرچاوەی نیشتمانی هاوبەش سەیر دەکرێت کە پێویستە بۆ بەرژەوەندی هەموو عێراقییەکان بەڕێوەببرێت. پرسی نەوت و گاز دەبێت بە پێی یاسایەکی فیدراڵی ڕێککەوتن لەسەرکراو چارەسەر بکرێت، شەفافیەت لە هەناردەکردن و داهاتەکاندا مسۆگەر بکرێت لە هەمان کاتدا مافە دەستوورییەکانی هەرێم بپارێزرێت.

لە کۆتاییدا، سۆشیاڵ دیموکرات ، پرۆژەیەکی درێژخایەن پێشکەش دەکات بۆ چارەسەرکردنی قەیرانە دووبارەبووەکانی نێوان هەرێم و بەغدا. ئەم پڕۆژەیە لەسەر بنەمای هاوبەشی لەبری باڵادەستی، دادپەروەری لەبری جیاکاری، دامەزراوەکان لەبری مامەڵە. ئەگەر هەردوولا پابەندی ئەم ڕێبازە بن، عێراق دەتوانێت لە قۆناغێکی بەڕێوەبردنی قەیرانەکانەوە بگوازرێتەوە بۆ قۆناغێکی بنیاتنانی دەوڵەتێکی فیدراڵی دادپەروەرانە، کە مافی هەرێمەکان پارێزراو بن و لە یەک کاتدا دەسەڵاتی ناوەندی ڕێزیان لێ بگیرێت.

** ناوەڕکی ئەم وتارە دەربڕی رای نووسەرە نەک دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی

 

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2026 . PJT Foundation. All right reserved