ئەو رێبەرەی کەهەرگیز بۆ خەبات نەسرەوت

2025-11-26



“وێنەیەکی دەگمەنی مامۆستا ئیبراهیم و باڵێۆز دکتۆر محمد سابیر”ە، شوێن- پاریس کۆتایی ساڵی ١٩٩٩ ، مامۆستا ئیبراهیم تا وەفاتی کرد لەکارو خەباتی نەتەوەیی نەوەستاو نەسرەوت، ژیانی مامۆستا هەیەجانی شۆڕش و تێکۆشانی میللی بوو.

 تەواو کوردستانی هزری دەکردەوەو دەیڕوانی لە یەکگرتنی هێزە دڵسۆزە نەتەوەییەکانی کورد.

 مامۆستا هەمیشە پێی وابوو کورد بە خەباتی خۆی بێ وەرگرتنی مۆڵەت لەسەردەستەکان دەتوانێت بە نەوەستان لە خەبات بە مافەڕەواکانی بگات ، هیواو ئاواتی گەورەی رێبەری رووناکی سەرفرازی و سەرکەوتنی میللەتی کوردبوو، رەوایەتی گەورەی بە هاوبەشی میللی دەدا، پێی وابوو خەم خۆرەکانی میللەتی کورد دەرفەتیان لەبەردەم واڵایە تا بتوانن لە سەدەی نوێدا شتێک بۆ کورد بکەن، و نموونەی ئەخلاقی باڵای میللەتی کورد لە ناوچەکە دەرخەن کە کورد هەڕەشەنییە بۆ گەلانی دەوروبەر بەڵکو بەئاشتی هەموو دەتوانین پێکەوە هەڵبکەین، مامۆستا ئاسایشی ناوچەکەی هەمیشە بەستبووە بە چارەسەرکردنی دۆزی رەوای کورد؛ لە هەرچوارپارچەی کوردستان، مامۆستا تا گۆچان بۆ گەلەکەی خەباتی کرد.

 هەزار جار رۆحت شاد رێبەری راستەقینەی کوردایەتی و مرۆڤە بیر رۆشنەکەی کورد کە تا کۆچی ئەبەدی دژی کۆیلایەتی و بیری ناڕەوای جەهل بوو.. کە هەمیشە گورزیان لە دۆزە رەواکەی خەڵکی کوردستان دابوو، یادو بیرەوەریت بەخێر و رێگەکەت بۆ هەمیشە رووناکە وەک بیرو باوەڕە راستەقینەکەت کە خۆنەویستانە ژیانت بەگەل بەخشی .

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2026 . PJT Foundation. All right reserved