عێراق پێویستی بە ڕێبازی سەرکردایەتیی سەرۆك  مام جەلال هەیە

2025-12-07

لە مێژووی عێراقی هاوچەرخدا كەسایەتیەك نەبوە  کە توانیبێتی بە حیکمەت و نەرمی سەرۆک مام جەلال ، دیمەنە سیاسییە پشێوییەکەی عێراق دابڕێژێتەوە. بە سادەیییەکی سەرسوڕهێنەرەوە دەیانزانی کە چۆن ناکۆکی بگۆڕن بۆ فەزای گفتوگۆ و دوژمنایەتی بگۆڕن بۆ دەرفەتێک بۆ ئاشتەوایی.

سەرۆک  مام جەلال لە ساڵی 2005ەوە لەپۆستی سەرۆکایەتی کۆمار  بووە ،  كاتێك عێراق لە ناو  هاوکێشەیەکی ئاڵۆزدا بووە هەر لە   پەرەسەندنی ململانێی تائیفی، دامەزراوە تازەپێگەیشتوەکان، کوتلە سیاسییەکان ، تا دەگاتە برینە ساڕێژنەکراوەکانی شەڕ. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بە گەرمی و ڕۆحێكی دڵخۆشکەر لایەنە دژبەرەکانی لە ژوورێکدا كۆدەكردەوە و ناچاریانی دەکرد لەوێ بمێننەوە تا دەگەنە لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش.  
سەرۆک مام جەلال لە بنیاتنانی کۆدەنگی سیاسیدا تەنیا لە بەغدادا سنووردار نەبوو؛ بەڵكولە سنوورەکانی عێراق زیاتر درێژ بووەوە و تەواوی دیمەنی ناوچەکەی گرتەوە. خاوەنی توانایەکی ناوازە بوو بۆ بەڕێوەبردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، وەبەدەستهێنانی هاوسەنگییەکی سیاسی وورد. لە ڕێگەی ئەم ڕێبازەوە، بە سەرکەوتوویی پەیوەندیی بەردەوام و کاریگەرانەی لەگەڵ هەموو لایەنەکان، چ لە ئاستی ناوخۆ و چ لە ئاستی نێودەوڵەتیدا پاراست.

سەردەمی سەرۆک مام جەلال بە گوتارێکی جیاواز لە سەردەمیەكانی دیمە جیا دەكرێتەوە، گوتارێک کە لەبری دڵەڕاوکێ هیوای چاند و لەبری دابەشبوونی تائیفی پێشکەشی بیناسازی دەکرد. لە ژێر سەرکردایەتی ئەوان هاوڵاتیان لە باکوورەوە بۆ باشووری وڵات هەستیان بەوە دەکرد کە کەسێک هاوڵاتی لە دڵی سیاسەتدا دادەنێت و كۆمەڵگا لە سەرووی هاوکێشە سیاسیەكانەوە دادەنێت.
سەرۆک مام جەلال بە تەکتیکی دیپلۆماسی لەگەڵ سەرکردەکانی جیهان و بە میهرەبانی باوکانە قسەی لەگەڵ خەڵک دەکرد. ئەم ڕەهەندە بوە هۆی تێکدانی بەربەستە دەروونییەکانی نێوان حکومەت و هاووڵاتیان، و سەرکردایەتی و گەلی لە یەکتر نزیک کردەوە.

لە سەردەمی دوای سەرۆک مام جەلال ، عێراق چووە قۆناغێکی سیاسی هەستیارەوە کە تایبەتمەند بوو بە تێکچوونی ئاسایش و گۆڕانی هاوسەنگی هێز. خەڵک هەستیان بەوە دەکرد کە دەوڵەت توانای پاراستنیانی کەمتر بووە و حکومەتەکان زیاتر سەرقاڵی ململانێ ناوخۆییەکان و ململانێی دەسەڵاتی حزبی بوون نەک دەستەبەرکردنی ژیان و خزمەتگوزاری هاوڵاتیانیان.هەروەها فراوانبوونی مەودای کێبڕکێی نێوان هێزە سیاسییەکان بۆ نفوز، کە سەرچاوەکانی دەوڵەتیان بەکارهێنا لەبری ئەوەی بەرەو گەشەپێدان ئاراستەیان بکات.
بۆ ئەوەی عێراق جارێكی دیكە سەرهەڵبدات و گەشە بکات و سەقامگیر بێت ، ئەمڕۆ پێویستی بەو ڕێبازە سەرکردایەتییە هەیە کە سەرۆک مام جەلال بەرجەستەی کردووە، ڕێبازێک کە حیکمەت و دادپەروەری کۆبکاتەوە و توانای تێپەڕاندنی دووبەرەکی و گەڕاندنەوەی سەقامگیری نیشتمانی بۆ وڵات هەبێت.




 

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2026 . PJT Foundation. All right reserved