کەزییەی شۆڕش بۆ ژیان
2026-01-25
کەزییەی ژنی کورد واتە هاوشانی لە کۆمەڵگەدا و رەتکردنەوەی جیاکاریی سەپاو، بەستنی کەزییە دەست بەرداربوونی ژنە لە ماڵداری و چەمکی لاوازی فەرزکراوە بەسەریدا .
بەستنی کەزییە؛ بەستن و خۆ ئامادەسازکردنە بۆ رێگەیەکی سەخت و دوور و پڕ لە ماندوێتی و رێگە بەگژاچوونەوەی داگیرکەرانی کوردستان و دووژمنانی میللەتی کوردستان، بەستنی کەزییە دەرخەری بەرزی ئیرادەی ژن و کچی کوردە لە قۆناغی بەرەنگاری دوژمندا.
ئەم وێنەیەی (هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد) دیارە کەزییەی قەشەنگی بەستووە، سەرەتای شۆڕشی کوردە دوای نسکۆی ١٩٧٥، دۆخی کورد لەئێستا خراپتربوو، کیسنجەر وەک باراک کوردی فرۆشت و دژی کورد وەستایەوەو بە رێککەوتنی جەزائیر دەستی شای گۆڕبەگۆڕو سەدامی فاشیان تێکەڵ بەیەک کردوو.
کوردیان فرۆشت و دایانە دەست دوو سیستمی دڵ رەق و دژ بەکورد.
لەکۆتایدا ئیرادەی شۆڕی کەزییە سەرکەوت و دوای بیست و نۆ ساڵ ئەم مرۆڤە شۆڕشگێڕەو سەرۆک مام جەلال بوونە سەرۆکی عێراق و خانمی یەکەمی ئەو وڵاتەی کوردیان نەدەناسی و جینۆسایدیان کرد بە سورەتی ئەنفال هەموو موئامەرەکان رێک لەئێستا دەچێت، بەڵام لە کۆتایدا ئیرادەی گەلان سەرکەوت و بیری کۆڵۆنیاڵی نوێ وتوندرەوە نەژادپەرستەکان و دوژمنانی کورد تێک دەشکێن و رسوای ناو مێژوو دەبن، کەزییەکان لە بەهار و گشت وەرزەکاندا هەر سەوز و سەوتردەبن. بژی بەرخودانی رۆژئاوا بژی میللەتی کورد.