کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
وتار
ستران عەبدوڵڵا
نامیلکەی مورافەعە
2026-02-08
نامیلکەی (مام جەلال؛ لە پەراوێزی ئەدەبیاتی مورافەعەی کەرکوکەوە) لەلایەن (ستران عەبدوڵڵا)ەوە نووسراوە، ناونیشانی سێیەم نامیلکەی زنجیرەی هۆشیاریی حزبییە و بۆردی هۆشیاری لە مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چاپ و بڵاوی کردۆتەوە. نامیلکەکە تێکڕا 34 لاپەڕەیە و لە 10 باس و ناونیشان پێکهاتووە. هەر باسێکی نامیلکەکە، لایەنێکی مورافەعە گەورەکەی سەرۆک مام جەلال نیشان دەدات، کە لە 9/2/2004 لە ئەنجوومەنی حوکم خستیەڕوو و جارێکی تر بە رەسمی و لەبەرچاوی ئەندامانی ئەنجوومەنەکە، کوردستانیبوونی کەرکوکی سەلماند.
نووسەر لەم نامیلکەیەدا، ئاماژە بەوە دەکات، سەرۆک مام جەلال لە ماوەی خەباتی دەیان ساڵەی خۆیدا، لە چەند وێستگەیەکی جیاواز و جۆراوجۆردا، کاری لەسەر پڕۆژەکەی کردووە و بەڵگە و ئارگۆمێنتی لەسەر کوردستانیبوونی کەرکوک کۆکردۆتەوە. هەروەها لە چەند بۆنە و کۆبوونەوەیەکدا، سەرۆک مام جەلال کوردستانیبوونی کەرکوکی سەلماندووە و بەڵگەی پێویستی خستووەتەڕوو. وەک لە گفتوگۆی ساڵی 1984 لەنێوان شۆڕش و حکومەتی عیراق. هەروەها زۆرجاریش لە کۆڕ و کۆبوونەوە حزبییەکان و دەرفەتە میدیاییەکاندا، سەرۆک مام جەلال بەشێک لە بەڵگەکانی کوردستانیبوونی کەرکوکی خستۆتە بەرچاو.
لە بەشێکی دیکەی ناوەڕۆکی ئەم نامیلکەیەدا، تیشک خراوەتە سەر لایەنێکی تری ئەندێشەی سەرۆک مام جەلال، ئەویش بریتییە لە یەکپارچەیی و یەکێتیی کوردستان، بۆ نموونە کاتێک باس لە هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی دەوڵەتی عیراقی فیدراڵ دەکرێت، مام جەلال داوا دەکات هەرێمی کوردستان سنووری هەموو کوردستانی باشوور بە کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکانەوە بگرێتەوە.
هاوکات ئەم نامیلکەیە ئەوەش روون دەکاتەوە، چۆن مورافەعەکەی مام جەلال بۆتە بەشێک لە جموجووڵە سیاسیی و یاساییەکانی عیراق و هەرێمی کوردستان. هەروەها چۆن هەوڵەکانی مام جەلال بووە بە سەرچاوەی چەسپاندنی چەند بڕگە و ماددەیەک لە دەستووری عیراقدا.
رۆژنامەی کوردستانی نوێ
زیاتر بخوێنەرەوە
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... دۆخی تورکی بولگاری کردە باسی دۆخی کورد لە تورکیا
د. ئیبراهیم بەحرولعلوم
لە ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال، پیاوی ڕێککەوتنەکان لە سەردەمی تەنگانەدا
د. ئەحمەد کەرکوکی
لە نۆیەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی جەنابی مام جەلالدا
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... دەربارەی ئەزموونی رۆژنامەوانی
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... رۆژنامەنووسێکی حەریف و پرۆفیشناڵ
پ. ی. د. ماجید خەلیل
ساڵیادی مەرگی مام جەلال و هەنگاونان بۆ بەکەلتورکردنی کۆنەستی نەتەوەییمان
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved