کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
وتار
ستران عەبدوڵڵا
هێرۆ خان.. حزبایەتی لە تەنگانەدا
2026-03-08
هێرۆ خان هاورێی ژیان و تێکۆشانی سەرۆک مام جەلالە، بۆیە رەهەندی تێکۆشانی سیاسیی وی مەعلومی هەموانە. بەڵام بەشی زۆری کارکردنی هێرۆخان لە رەهەندە فراوانەکەی سیاسەتی نیشتمانی و نەتەوەییدا تەرخانی کەلتوور و هونەر و میدیا و چالاکی کۆمەڵایەتی و پڕۆژە ستراتیژە مرۆڤدۆستانەکانی بوو.
حزبایەتی ئاشکرا و راستەوخۆی ئەو کاتە دەرکەوت و تۆخبۆوە کە لە سەردەمی تەنگژەکاندا هاتە سەرخەت و نەترسانە و بوێرانە داکۆکی لە یەکێتی و حزبایەتی راستەقینە کرد، بەتایبەتی ئەو کاتەی پیلانگێڕی گەورە لەسەر یەکێتیی تەنگی بە سیاسەت و کوردایەتی هەڵچنیبوو و ئینجا مام جەلال-یش بەهۆی نەخۆشییەوە لە پشووی جەنگاوەریدا بوو، زۆر بوون ئەوانەی فاتیحایان بۆ نەمانی یەکێتی دەخوێند و زۆر مودەعی تێزی بەدیلی یەکێتی و مام جەلالیان دەخستە بازاڕەوە. جا ئەو کاتە هەبوون لە سامانی ماددی و مەعنەوی یەکێتیان دەخوارد و بە کاریان دەهێنا کەچی پێیان شەرم بوو ناوی یەکێتی بێنن یان دوو قسەی خێری بۆ بکەن، بە ناوی دیموکراتی و باقوبریقی ترەوە گاڵتەیان بە نەریتی حزبایەتی و شانازیی حزبییەوە دەکرد. گوایە حزبایەتی تەسک باوی نەماوە و شەرمە شەڕە پەرۆی بۆ بکەیت. ئا لەو تەنگانەدا هێرۆ خانی حریفی حزبایەتی و دڵسۆزی یەکێتی بوون دەرسی پێشکەشکرد و دەرکەوت. جگە لە داکۆکییە رەسەن و جەوهەرییەکانی لە بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی لە ئاماژە و ئاڵا و لۆگۆشدا هەمیشە سەربەرزی و سەرفرازی یەکێتی زەق دەکردەوە. جلی سەراپای سەوز و یەکێتیانەی دەپۆشی و تەنانەت ئۆتۆمبیل و کەرەستەکانی فلێکس و قەڵەمیشی سەوز دەکرد. زۆربەمان چالاکییەکانی ئەو کاتەی لە بیرە کە لە کەمپینی هەڵبژاردن و جۆش و خرۆشی جەماوەریدا ئەم جلوبەرگانەی دەپۆشی.
هێرۆ خان هیچ مەجبور نەبوو دوای ئەو مێژووە گەورەیەی خەباتی سیاسی و شۆڕشگێڕی و پێشمەرگایەتی خۆی و دوای ئەوەی هەموو یەکێتی بە دادە و خوشکی گەورە و مامۆژن بانگیان دەکرد و حورمەتی هاوشانی مام جەلال-ی هاوسەنگەری هەبوو، ئەم ئاماژە حزبیانە پەیڕەو بکات. بەڵام تینوتاوی کوردایەتی و تێگەیشتنی قووڵی لەسەر رۆڵی مێژوویی یەکێتیی و رۆڵی بەهاداری حزبایەتی لە تەنگژەکاندا ئەنگێزەی سەوز پۆشی و حزبایەتی بەرچاوی هەڤاڵ هێرۆ بوو.
ئەو لە تەنگژەدا خۆی لە ئەرکی سەرشان نەشاردەوە و ئازایانە و ژنانە و دادانە هاتە کۆڕی سەوزەوە. بەمەش دەرس و وانەیەکی مەزنی حزبایەتی نیشان داین کە لە تەنگژەدا بێیتە جواب و لە شێنەییدا فراوانتر و نەتەوەیی بڕوانیت.
ئەم وێنەیەی هێرۆخان وێستگەی حزبایەتی ئازایانەی ئەو لە ناو یەکێتی و کوردایەتی دەردەخات.
زیاتر بخوێنەرەوە
هەرێم عەبدوڵڵا
مام جەلال؛ کاریزمای وڵات، ئەندازیاری تەبایی و قوتابخانەی مێژوویی سیاسەت
چێنەر شەرعی
خوێندنەوەیەکی شیکاری بۆ مۆدێلی سیاسیی سەرۆک مام جەلال
چێنەر شەرعی
کاتێک کوردستان دەنگێکی بەهێزی هەبوو
چێنەر شەرعی
مام جەلال چرایەک لە تاریکستاندا
هەتاو ئیبراهیم ئەحمەد
بۆ گووڵە هێرۆکەی سەر چیاکانی کوردستان
د. چرۆ شەهاب
هێرۆ خان و چەند سەرنجێک
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved