کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
وتار
د. چرۆ شەهاب
ناونانی شوێنە گشتییەکان بەناوی سیمبولی نەتەوەیی
2026-03-18
ناونانی شوێنە گشتییەکان وەک شەقام، پارک، قوتابخانە، زانکۆ و فڕۆکە خانە و دامەزراوە فەرمییەکان، بەشێکی گرنگە لە سیاسەتی کەلتووری و کۆمەڵایەتیی هەر کۆمەڵگایەکدا. ئەم پرۆسەیە تەنها بریتی نییە لە دیاریکردنی ناو، بەڵکو ئامرازێکە بۆ گواستنەوەی مێژوو، کەلتوور و ناسنامەی نەتەوەیی بۆ نەوەکانی داهاتوو. یەکێک لە شێوازە باوەکان لە جیهاندا، ناونانی ئەم شوێنانە بەناوی سیمبولی نەتەوەییەکانە.
١. مانای سیمبولی نەتەوەیی و گرنگییان
سیمبولی نەتەوەییەکان ئەو نیشانانەیە کە مێژوو، خەبات، هیوایەکان و بەهای گەورەی گەلێک پیشان دەدەن. ئەمانە دەتوانن بریتی بن لە:( کەسایەتییە مێژووییەکان، ڕووداوە مێژووییەکان ، نشانە و ئاڵا نەتەوەییەکان ، شوێنە مێژووییەکان).
کاتێک ئەم ناوانە بەکاردەهێنرێن بۆ شوێنە گشتییەکان، ئەوا دەبنە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانەی خەڵک، و هەست بە پەیوەندییەکی قووڵ بە مێژوو دروست دەکەن.
٢. ڕۆڵی ناونان لە دروستکردنی ناسنامەی نەتەوەیی ناونانی شوێنەکان دەتوانێت بە شێوەیەکی کارا هەست بە ناسنامەی نەتەوەیی بەرز بکاتەوە. بۆ نموونە:
• لە زۆر وڵاتدا شەقامەکان و مۆزەخانەو فڕۆکەخانەکان بە ناوی قارەمانان و سیمبولی نەتەوەیی نیشتمانی ناودەنرێن
• پارکەکان بە ناوی ڕووداوە گرنگە مێژووییەکان دەناسرێن
ئەم کارە وادەکات خەڵک بەردەوام لەگەڵ ئەم ناوانەدا بژین، کە ئەمەش هەست بە یەکگرتوویی و شانازی وەفا بۆ سیمبولی نەتەوەیی زیاد دەکات.
٣. ڕۆڵی پەروەردەیی و فێرکاری
یەکێک لە گرنگترین سوودەکانی ئەم جۆرە ناونانە، ڕۆڵی پەروەردەییەتییەکەیەتی. کاتێک منداڵان یان گەنجان ناوی شوێنێک دەبینن، زۆرجار پرسیار دەکەن:
“ئەو کەسە کێ بوو؟” یان “ئەو ڕووداوە چی بوو؟”
بە بڕوای من ناونانی فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى جەلال تاڵەبانى Jalal Talabani International Airport سلێمانی و خۆشەویستی ڕەحمەتی جەنابی مام جەلال بۆ ئەم شارە دەهێنێنت ناوی بخرێتە سەر خاریتەی تۆڕەکانی هێڵی ئاسمانی و وەفایەکە بۆ ڕەمزی بزوتنەوەی شۆڕشگێڕی و نەتەوایەتی کورد و کوردستان.
بێگومان ناونانی فڕۆکەخانەکە بە هەوڵ و ماندو بونی ماوە درێژخایەنی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بووە و بێگومان دیراسەیەکی وردی بۆکراوە تا گەشتوون بەو بڕیارە، کە بڕیارێکی دروست و لەشوێنی خۆی بووە.
زیاتر بخوێنەرەوە
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... دۆخی تورکی بولگاری کردە باسی دۆخی کورد لە تورکیا
د. ئیبراهیم بەحرولعلوم
لە ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال، پیاوی ڕێککەوتنەکان لە سەردەمی تەنگانەدا
د. ئەحمەد کەرکوکی
لە نۆیەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی جەنابی مام جەلالدا
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... دەربارەی ئەزموونی رۆژنامەوانی
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... رۆژنامەنووسێکی حەریف و پرۆفیشناڵ
پ. ی. د. ماجید خەلیل
ساڵیادی مەرگی مام جەلال و هەنگاونان بۆ بەکەلتورکردنی کۆنەستی نەتەوەییمان
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved