کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
وتار
د. لاڤە ئاراس
سەرۆک (مام جەلال) وەک کەسایەتیەکی تاک و بێ وێنە لە مێژووی سیاسی عێراقدا
2026-03-19
سەرۆک (مام جەلال) وەک کەسایەتیەکی تاک و بێ وێنە لە مێژووی سیاسی عێراقدا ،نەک بەتەنها کە یەکەم سەرۆک کۆماری کورد بوو لە عێراق لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراق.بەڵکو لەسەر بنەمای ئەوەی سەرۆک مام جەلال کەسایەتیەکی دیبلۆماسی کاریگەرو بەرچاوبوو لە سەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی ،مام جەلال فریادرەس و چارەسەرکاری کێشەکان و حەکیمی کۆتایی هێنانی ناکۆکیەکان بوو..
لەسەر ئەم بنەمایە گۆڕینی ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ ناوی سەرۆک مام جەلال،ڕێزلێنانێکە کە مانایەکی قوڵ و فراوانی هەیە،هەرچەندە ڕۆڵ و مەزنی کەسایەتی سەرۆک مام جەلال لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی ئاسان ناپێورێت ،کەم ڕێگا هەیە بتوانین بە شایەنی کەسایتیەکی مەزنی بزانین کە بەشداربوو لە دوبارە داڕشتنەوەی وتاری سیاسی لە عێراق و جەختکردنە سەر چەمکەکانی هاوبەشی پێکردن و پێکەوە ژیان و بەکردارکردنیان لە واقعدا..
ڕەهەندێکی دیکەی ئەم کارە لایەنە ئابوریەکەیە ،چونکە فڕۆکەخانە تەنها ژێرخانێکی ئابوری نییە بۆ گواستنەوە بە تەنها بەڵکو بنەمایەکی سەرەکییە بۆ ئابوری هەرێم،لەڕێگای کەمکردنەوەی تێچوون و کاتی گواستنەوە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و سەرمایە و کاڵا و خزمەتگوزارییەکان،ئەمەش ڕەنگدانەوەی ئەرێنی دەبێت لەسەر وەبەرهێنان هەروەک فاکتەرێکی کاریگەرە بۆ بەستنەوەی ئابوری ناوخۆیی بە بەها جیهانییەکانەوە .هەروەک بەردەوام دەرگای نوێ دەکاتەوە لەبەردەم هەناردە و گەشت و گوزار و بوژانەوەو گەشەی ئابوری بە گشتی ..
بەستنەوەی ناوی سەرۆک مام جەلال بەم ژێرخانە ئابوریە گرنگ و پربەهایە ئاماژەیە بۆ میراسێکی کەسایەتیەکی دانسقەو پڕ شانازی کە کاریگەری لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی هەبووە،لە لایەکی دیکەوە بەستنەوەی ئەو هەوڵە دبلۆماسی و سیاسی و ئاشتیخوازانەیە کە سەرۆک مام جەلال ئەنجامی دا بە ژێرخانێکەوە کە هۆکارێکی سەرەکی و نێودەڵەتیە بۆ گەشەی ئابوری..
زیاتر بخوێنەرەوە
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... دۆخی تورکی بولگاری کردە باسی دۆخی کورد لە تورکیا
د. ئیبراهیم بەحرولعلوم
لە ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال، پیاوی ڕێککەوتنەکان لە سەردەمی تەنگانەدا
د. ئەحمەد کەرکوکی
لە نۆیەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی جەنابی مام جەلالدا
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... دەربارەی ئەزموونی رۆژنامەوانی
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... رۆژنامەنووسێکی حەریف و پرۆفیشناڵ
پ. ی. د. ماجید خەلیل
ساڵیادی مەرگی مام جەلال و هەنگاونان بۆ بەکەلتورکردنی کۆنەستی نەتەوەییمان
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved