کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
وتار
نەرمین عوسمان
مام جەلال؛ سەرۆکێکی فرەڕەنگ
2026-04-06
سەرۆک مام جەلال (1933- 2017)، یەکەم سەرۆکی هەڵبژێردراوی عیراق و کۆتا نموونەی سەرۆکایەتییەکی راستەقینە و خاوەن کاریزما، بیرفراوان، ئازادیخواز و ئاشتیپەروەر، حەقدۆست و مێژوو پرشنگدار و دەوڵەمەند بە کوردایەتی و جیاواز لەوەیش دیموکراسیخوازێکی گەورەی عیراق بوو.
سەردەمی سەرۆکایەتیی مام جەلال، عیراق وردە وردە دەکەوتە سەر رێگە راستەقینە دەوڵەتدارییەکەی، لەدوای رووخانی عیراق و سەروەختی نووسینەوەی یەکەم دەستووری هەمیشەیی دوای دیکتاتۆریەت، مام جەلال هێزی خۆی و بنکەی فراوانی خەبات و پەیوەندییە ناوخۆیی و تەنانەت نێودەوڵەتییەکانی بەکارهێنا بۆ ئەوەی بەشی زۆری مافەکانی نەتەوەکەی لە دەستووردا بچەسپێنرێ، زۆر ئازایانە داکۆکیی لێکرد و بەشی زۆری دڵخوازی بوون، تەنانەت ئەو جگە لە کورد خەمی عیراقییەکانی دیکەیشی بوو کەوا پێکەوە دەستوورێک بنووسرێتەوە هەمووان خاوەندارێتیی لێ بکەن و ببێتە نەخشەڕێگەی داهاتووی پرۆسەی حوکمڕانیی لە وڵاتدا.
خوولەکانی سەرۆکایەتیی عیراق پڕپڕبوون لە ململانێی خۆ سەلماندن، کارەکتەرە سیاسییە سوننە و شیعەکان هەریەکەیان لای خۆیەوە دەیوسیت ئەو کارە بۆ بەشە نەتەوە و مەزهەبەکەی خۆی بکات، بەڵام مام جەلال بووە چەتری کۆکەرەوەیان و عیراقی لە شەڕی مەزهەبی و ناوخۆ پاراست و یار و نەیارەکانی لە سێبەری سەرۆکایەتییەکەی ئەودا پشوویەکیان دەدا.
بنەما و سیمای سیاسەتکردنی سەرۆک مام جەلال بێ ماکیاژ بوو، هەوڵی ئەو بۆ هێنانەکایەی سەقامگیرییەکی سیاسی، ئەمنی و جێگیرکردنی بنەماکانی دیموکراسیەتێکی راستەقینە بوو، دەیزانی لە عیراقێکی دیموکراسیدا، کوردیش مافەکانی پارێزراو دەبن، بەڵام زۆرینەی سەرکردەکانی دیکە سەبارەت بە مافەکانی کورد، دیموکراسی، ئازادی، تەنانەت کارەکتەری ئەو مەزهەب بەرانبەر ئەو مەزهەبەی دیکە، خاوەن بڕوایەکی راستەقینە نەبوون، هەر بۆیە لە نەبوونی مام جەلال دا دەبینین عیراق رۆژ لەدوای رۆژ کێشە بنەڕەتییەکانی قووڵتر دەبێتەوە و مەترسییەکانی سەر مانەوەی گەورەتر دەبن.
٦ی نیسان، سەرۆک مام جەلال تیایدا سەرەتای قۆناغێکی دانا کەوا مێژووی وێستگەیەکی سیاسی و حوکمڕانی عیراقی پێ دەناسرێتەوە، هەمووان کۆکن لەسەر بەکارهێنانی دەستەواژەی (عیراقی تاڵەبانی)، چونکە سەرۆک مام جەلال بووە چەتری کۆکەرەوەی هەمووان و خاوەندارێتی لە مافی هەموو نەتەوە و پێکهاتەکانی وڵاتەکەی کرد، هەر بۆیەیشە بووە جێگەی شانازی هەمووان و عیراقییەکان بە شکۆوە باسی رۆژانی عیراقی سەرۆک مام جەلال دەکەن.
زیاتر بخوێنەرەوە
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... دۆخی تورکی بولگاری کردە باسی دۆخی کورد لە تورکیا
د. ئیبراهیم بەحرولعلوم
لە ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال، پیاوی ڕێککەوتنەکان لە سەردەمی تەنگانەدا
د. ئەحمەد کەرکوکی
لە نۆیەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی جەنابی مام جەلالدا
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... دەربارەی ئەزموونی رۆژنامەوانی
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... رۆژنامەنووسێکی حەریف و پرۆفیشناڵ
پ. ی. د. ماجید خەلیل
ساڵیادی مەرگی مام جەلال و هەنگاونان بۆ بەکەلتورکردنی کۆنەستی نەتەوەییمان
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved