لە یادی رۆژنامەنوسیدا یادێک لە هێرۆخان، ئەو خاتوونەی رێچکەیەکی نوێی میدیایی خولقاند

2026-04-22




یادی رۆژنامەگەری کوردی پیرۆزبێت ، لەم یادەدا دەهێنێت یادی هێرۆخان لە بیرنەکەین. هێرۆخان جگەلەوەی لە شاخ رۆڵی گرنگی میدیای لە تۆمارکردنی بەشێکی مێژووی گەلەکەی خۆی بینی لە شارو دنیای مەدەنیشدا گەورەتر خەونەکەی خۆی بەرجەستەکرد ، رۆڵی گەورەی لە بوژانەوەی بواری رۆژنامەگەری نوسراو بینراو بیستراو بینی ، هاوکاری جدی گەشەسەندنی ئەو بوارە بوو ، دامەزراندنی خاک و کوردسات وەک دەزگای میدیای تیڤی و رۆژنامەو گۆڤارو رادیۆو دراماو زۆر بواری تری فەرهەنگی و کلتوری و رۆشنبیری ، بووە میناکی بەهيزکردنی ژێرخانی میدیایی کوردی لە باشوری کوردستان و ناوچەکەو تاراوگە . 

تا ئەوکاتە میدیا کەم بوو بەڵام کارەکانی هيرۆخان جۆرێک بوو لە خولقاندنی شۆڕشی میدیایی بە تایبەت جۆرێک لە کرانەوەی رەخنەو رەخنە لەخۆگرتن بوونر بنەمای کارکردن لەو میدیایانەی کە هێرۆخان سەرپەرشتی دەکردن ؛ سیخوڕمەو بەرنامەی بەرنامە زۆر هەژانی بونیادنەرانەی لە کۆمەڵگەدا دروستکردوو، بەتەنز.. بەشێک بوو لە چاکسازی و بەگژاچوونەوەی گەندەڵی وەک پەتایەک لە کۆمەڵگەدا . جگەلەوانە هێرۆخان تەواو دەزگا میدیاییەکانی کوردسات و خاکی خستبووە خزمەتی نەتەوەو بیری نیشتمانی ، رۆڵگێڕبوون لەو شۆڕشەی بۆ بەتینکردنی بواری کلتوری و فەرهەنگی لەو کاتەدا چێببوو هێرۆخان لە رێگەی کلتورەوە نەتەوەی کوردی بەیەکەوە گرێدایەوە بە تایبەت کە دوژمن هەمیشە کاری بۆ سەپاندنی کلتوری خۆی دەکرد کوردسات لەو بوارە کاری گەورەی کرد کە بووە مینبەری هونەرو چاندی کورد لە پارچەکانی تری کوردستان .
لەم یادەدا، دەهێنێت کارو رێچکەی خەباتی میدیایی هێرۆخان زیاتر برەوی پێبدرێت و میدیا نەکەوێتە ناو سەردەمی بێ پەیامییەوە بەڵکوو بە بیری هێرۆخان میدیا ببێتە پردی بەیەک گەیشتنی ناسنامەو شوناسی میللەت و گرێدانه بەیەکەوە .
بەهۆی رێچکە شکێنی و دانایی هێرۆخانەوە بۆ یەکەمین جار لە مینبەری رێکخراوەو بەشيوەیەکی زانستی گرنگی بە دیالێکتەکان و زمانی پاراوی کوردی درا لە میدیادا، ئەوکارە بووە سازکردنه ووشەسازی و هێنانی ووشەی نوێی کوردی پەتی بۆ زمانی باوی کوردی . 
هێرۆخان، چەپکەگوڵەکەی خۆی بەخشییە شۆڕشی میدیایی کوردی و زۆر خزمەتی بەرچاوی لەو بوارەدا کرد.
بەهیواین کارەکانی زیاتر برەوی پێبدرێت و زیاتر خزمەتی بواری کلتورو فەرهەنگی نەتەوەکەمان بکرێت .

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2026 . PJT Foundation. All right reserved