کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
وتار
خەلیل عەبدوڵڵا
مام جەلال و مافەکانی کرێکاران
2026-05-01
رۆژی جیهانیی کرێکاران
مام جەلال و مافەکانی کرێکاران
ساڵی 2009 لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ ڕۆژنامەی ئەلشەرق
ئەلئەوست ، سەرۆک مام جەلال باسی هەڵوێستێکی خۆی سەبارەت بە داکۆکیکردن لە مافەکانی کرێکاران دەکات و دەڵێت: ساڵی 1960 پارێزەری کۆمپانیای بزنسمانی ناوداری کورد ڕەشید عارف بووم . ئەو لە دەستەی یەکەمی دیموکراسیخوازە عێراقییەکان بوو. منی لە کۆمپانیاکەی دامەزراندبوو تا هاوکاریم بکات و مووچەیەکی باش وەربگرم. لەو کاتەدا 17 کرێکاری کۆمپانیاکە داوایەکیان لە دژی کۆمپانیاکە لە دادگا تۆمار کردبوو، داوای قەرەبووی مادییان دەکرد، من وەک پارێزەری کۆمپانیاکە چووم بۆ دادگا، لە دوای ئەوەی گوێم لە وتەی کرێکارەکان گرت دانم بەوەدا نا کە کرێکارەکان مافی خۆیانە قەرەبوو بکرێنەوەو بە دادوەرەکەم وت: هەقی خۆیانە ،دادگا بڕیاری دا قەرەبوو بکرێنەوە، چاوەڕێم کرد تا بڕیارەکە لە دادگای پێداچوونەوە پەسەند کراو پلەی کۆتایی وەرگرت . واتە ئیدی پێویست بوو بڕیاری دادگا جێبەجێ بکرێت. دادگا بڕیارەکەی بۆ خاوەنی کۆمپانیا نارد و داوای قەرەبووی کرێکارەکانی لێکرد. لە بەرئەوەی بڕیارەکە پلەی کۆتایی وەرگرتبوو، پارێزەری کۆمپانیاش دانی بە مافی کرێکارەکاندا نابوو بۆ وەرگرتنی قەرەبووەکە. ڕەشید عارف ناردی بە دوامدا، کە چوومە ئۆفیسەکەی، زۆرتوڕە بوو، وتی: ئەفەندی تۆ پارێزەری کۆمپانیای یان پارێزەری پڕۆلیتاریا؟! وتم من پارێزەری کۆمپانیام ، وتی ئەی بۆ ئەمەت کرد ئەفەندی؟وتم ئەوەم وەک بەرگری لە ناوبانگی تۆ و کۆمپانیا کرد. چونکە من لە منداڵییەوە تۆ دەناسم و دەزانم ڕەشیدعارف پیاوێکی دیموکراتە و لە دەستەی یەکەمە ، هاوڕێی کامل چادرچی و جەعفەر ئەبو تمەنە ، پێم باش نەبوو چەند کرێکارێک شکاتت لێ بکەن، چونکە زیان بە ناوبانگت دەگەیەنێت وەک پیاوێکی پێشکەوتنخواز و دیموکراتی.بەهای ئەو قەرەبووە سادەیە چییە، لە ئاست ناوبانگی تۆ کە هەموو سامانی دنیا دێنێت. دواتر هێمن بۆوەو سەیری کردم وتی ئافەرین کارێکی باشت کرد!
زیاتر بخوێنەرەوە
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... دۆخی تورکی بولگاری کردە باسی دۆخی کورد لە تورکیا
د. ئیبراهیم بەحرولعلوم
لە ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال، پیاوی ڕێککەوتنەکان لە سەردەمی تەنگانەدا
د. ئەحمەد کەرکوکی
لە نۆیەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی جەنابی مام جەلالدا
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... دەربارەی ئەزموونی رۆژنامەوانی
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... رۆژنامەنووسێکی حەریف و پرۆفیشناڵ
پ. ی. د. ماجید خەلیل
ساڵیادی مەرگی مام جەلال و هەنگاونان بۆ بەکەلتورکردنی کۆنەستی نەتەوەییمان
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved