مام جەلال چرای ڕوونکەرەوەی ڕێگەی ڕەنجدەران و پارێزەری کەرامەتی کرێکار

2026-05-03

لە مێژووی گەلاندا سەرکردەکان زۆرن بەڵام ئەوانەی دەبنە بەشێک لە لێدانی دڵی چینە چەوساوەکان و هەناسەی کرێکارە ماندووەکان تەنها دەگمەنەکانن مام جەلال (جەلال تاڵەبانی)، تەنها ناوی سەرۆک کۆمارێک یان سکرتێری پارتێک نەبوو ئەو ناسنامەی قۆناغێک بوو کە تێیدا مرۆڤ و ڕەنج پیرۆزترین بەها بوون مام جەلال لە قوتابخانەیەکەوە هاتبوو کە بڕوای وابوو ئازادیی نەتەوە بێ ئازادیی کرێکار، تەنها دروشمێکی بێ ناوەڕۆکە.

ڕەنجدەرانی بیر و بازوو چەقە تیۆرییەکەی مام مام جەلال کاتێک باسی لەڕەنجدەرانی بیر و بازوو دەکرد تەنها دەستەواژەیەکی سیاسی بەکارنەدەهێناببەڵکو گوزارشتی لە باوەڕێکی قووڵ دەکرد ئەو دەیزانی کە ئاسنی شۆڕش لەسەر دەستی ئەو کرێکارانە دەقوڵێندرێت کە ڕۆژانە لە کارگەکان کێڵگەکان و سەر شەقامەکاندا بۆ نان و بۆ نیشتمان دەجەنگیان ئەو فیکری سۆسیال-دیموکراتی تەنها بۆ ناو کتێبەکان نەدەویست بەڵکو دەیویست بێتە ناو ژیانی ڕۆژانەی کرێکارانەوە تا هیچ کرێکارێک هەست نەکات لەژێر چەرخی سەرمایەداریدا بێباکانە دە پان دەکرێتەوە.

لە سەنگەری پارێزگاری لە مافەکان خزمەتەکانی مام جەلال بۆ چینی کرێکار لە چەند خاڵێکی جەوهەریدا کورت دەبنەوە:-
1-    بونیادنانی هۆشیاری ئەو هەمیشە هانی کرێکارانی دەدا کە ڕێکخراو و سەندیکای خۆیان هەبێت دەیگوت، هێزی ئێوە لە یەکگرتووییتاندایە ئەمە وایکرد کرێکار لە بوونەوەرێکی پەراوێزخراوەوە ببێتە بکەرێکی سیاسیی کاریگەر
2-    دادپەروەریی کۆمەڵایەتی  لە هەموو وێستگەکانی دەسەڵاتیدا چ لە شاخ و چ لە شارمام جەلال داکۆکیکاری سەرسەختی دابینکردنی ژیانێکی شایستە بوو ئەو دەیویست یاسا بێتە خزمەت کرێکار نەک کرێکار ببێتە کۆیلەی یاسا نادادپەروەرەکان. 
3-    سادەیی و نزیکی مام جەلال لەگەڵ کرێکاران نانی دەخوارد لەگەڵیان دادەنیشت و گوێی لە گازندەکانیان دەگرت ئەمە وایکرد کە کرێکاران تەنها وەک سەرۆکێک سەیری نەکەن بەڵکو وەک مام و گەورەی خۆیان بیبینن.

میراتی مام بۆ کرێکاران ئەمڕۆ کە ئاوڕ لە مێژووی ئەم سەرکردە مەزنە دەدەینەوە دەبینین میراتەکەی تەنها لە باڵەخانە و دەستکەوتە سیاسییەکاندا نییە بەڵکو لەو شکۆیەیە کە بە دەستی قڵیشاوی کرێکارانی بەخشی ئەو فێری کردین کە وڵاتێک کرێکارەکەی تێدا ڕێز لێگیراو نەبێت هەرگیز ڕەنگی بەختەوەری بەخۆوە نابینێت
مام جەلال سەلماندی کە دەکرێت مرۆڤ لە بەرزترین لوتکەی دەسەڵاتدا بێتن بەڵام دڵی هەر لای ئەو هەژارە بێت کە بە ئارەقەی نێوچەوانی نانی خێزانەکەی پەیدا دەکات ئەو وەک داربەڕوویەکی بەرز مابۆوە بۆ ئەوەی سێبەر بۆ ماندووانی نیشتمان دروست بکات یادی مام جەلال یادی تێکۆشانە لە پێناو سڕینەوەی فرمێسکی هەر کرێکارێک کە هەست بە ستەم دەکات.
سڵاو لەو بیرەی کە کرێکاری بە سەروەر زانی و دروود بۆ ئەو ڕۆحەی تا دوا هەناسە لەگەڵ چەوساوەکاندا بوو

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2026 . PJT Foundation. All right reserved