کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
وتار
یوسف زۆزانی
هەڵوێست و دانایی سەرۆک مام جەلال، لە زاری تێکۆشەر یوسف زۆزانی-یەوە
2026-05-09
سەرۆک مام جەلال لە گەیاندنی پەیامەکانی روون و راشکاو بوو، لە کات و شوێنی خۆی پەیامی خۆی دەگەیاندو خێرابوو، خاوەن هزرو تێڕامانی خۆی بوو، بە وردی و دیقەتەوە دەدواو خوێندەوارو بەئاگابوو لە مێژوو هەمەلایەن، جارێک مام جەلال لە سەردانێکیدا بۆ دیمەشقی پایتەختی سوریا؛ رۆژنامەنوسێك ویستی سەرۆک مام جەلال لە پێشچاوی میدیاکان، جۆرێک لە شەرمەزار بۆ دروست-بكات لێی پرسی: بەنیازن سەردانی ئیسرائیل بكەن؟
مام جەلال وتی: كاتێك ئیسرائیل باڵیۆزخانەی لە دیمەشق كردەوە، لەدیمەشقەوە ڤیزای وڵاتی ئیسرائیلی وەردەگرم و سەردانی ئەو وڵاتە دەكەم.
شەرمەزارییەكە لە جێگەی خۆیدا پێچەوانە بۆیەوە؛ رۆژنامەنوسەکە دووچاری شەرمەزاری بووە و بێدەنگ بوو.
لەنیۆرك كاتێك سەرۆک مام جەلال بەشداری كۆبونەوەكانی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكانی كرد، وەك سەرۆك كۆماری عێراق و بەكوردی وتارەكەی خوێندەوە كە یەكەم جاربوو لە مێژووی دەوڵەتی عێراق كارێكی لەو جۆرە بكرێت.
سەرۆک مام جەلال كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانی ئەنجامداو كەسێكی تورك وادیاربوو رەگەزپەرست بوو؛ پرسیارێکی ئاراستەی سەرۆک مام جەلال كرد.
وتی: سەرۆك مام جەلال تۆ باسی كوردستانت كرد مەبەستت چییە و كوردستان لە كوێیە..؟
سەرۆک مام جەلال لە وەڵامدا وتی: من كوردستانم دانەهێناوە كورستان و ناوی كوردستان لەهەموو سەرچاوەكان و نەخشەكان و بە نەخشەی دەوڵەتی عوسمانیشەوە بوونی هەیە.
هەروەها لە سەردەمی مستەفا كەمال ئەتاتۆركی دامەزرێنەری كۆماری نوێی توركیا، كاتێك هەڵبژاردنی نوێنەرانی یەكەم پەرلەمانی توركیا هەڵبژێردران، بە پەرلەمانتارە كوردەكانی پەرلەمانی توركیا دەوترا ( كوردستان میللت وكیللی ) ئەمەش لە دەرگای هۆڵی پەرلەمانی توركیادا نوسرابوو، بۆیە پرسیار لە مستەفا كەمال پاشا و حكومەتی عوسمانی بكە كە كوردستان لە كوێیە.
مام جەلال خاوەن دنیا بینینێکی فراوان بوو .. هەمیشەش کەڵکی لە روداوە مێژووییەکان وەردەگرت و لە وەڵامدا خێراو راستەوخۆ بوو .
زیاتر بخوێنەرەوە
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... دۆخی تورکی بولگاری کردە باسی دۆخی کورد لە تورکیا
د. ئیبراهیم بەحرولعلوم
لە ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال، پیاوی ڕێککەوتنەکان لە سەردەمی تەنگانەدا
د. ئەحمەد کەرکوکی
لە نۆیەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی جەنابی مام جەلالدا
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... دەربارەی ئەزموونی رۆژنامەوانی
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... رۆژنامەنووسێکی حەریف و پرۆفیشناڵ
پ. ی. د. ماجید خەلیل
ساڵیادی مەرگی مام جەلال و هەنگاونان بۆ بەکەلتورکردنی کۆنەستی نەتەوەییمان
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved