کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
وتار
رێبین عومەر
لە یادی ٥١ ساڵەی ی.ن.ک دا، یادێک لە هێرۆخان سیمبولی خەباتی ژنی کورد لە شۆڕشدا
2026-05-31
هێرۆخان ناوێکی بەرزو بڵندی خەبات و تێکۆشانی نەتەوەکەمانە ، سەرباری ئەوەی کە کچی رێبەری نەتەوەیی مامۆستا ئیبراهیم و هاوژینی سەرۆک مام جەلال رابەری بزوتنەوەی رزگاری خوازی کورد بووە، بەڵام هێرۆخان خاوەن کەسایەتی باڵای خۆی بووە ، خۆی بۆ خۆی مۆدێلێکی بەرزو بەنرخی رێبەرایەتی ژنی کوردبووە لە مەیدانی خەبات و تێکۆشاندا ، ئەفسانەی خەبات و ئیرادەی بەرزی هێرۆخان؛ لە مەیدان و رۆژە سەختەکاندا زیاتر دەرکەوێت ئەو یەکێکە لەو ژنە پێشەنگانەی ناوی لە مێژووی نوێدا دەدرەوشێتەوە و رێبەرێکی بۆتەی خەبات و تێکۆشانی پێشکەوتوخوازەنەی گەلی کوردە . خاوەن رێچکەی جیای خەباتە ؛ هێرۆخان وەک رابەرێکی سیاسی ژن چ لە شاخ و چ لە شار ؛ رابوونێکی مەعریفی و داهێنەرو رێچکەشکێن بووە ، و دژەباو .. زۆر کاریگەورەی بۆ گۆڕانکاری جەوهەری لە کۆمەڵگە کردووە و جێدەستی دیارە .
ئەو بەخەباتی فیداکاریانەی خۆی بووە ئەو هێرۆخانەی کە هەمووان شانازی پێوەدەکەن و ناوی بە بەرزی دێت.
لە سەرەتای شۆڕشدا تەڤلی شۆڕش دەبێت و دەستبەرداری ژیانی شەخسی خۆی دەبێت ، یەکەم ژنی کوردبووە کە شۆڕشی نوێ کە رێچکەی شۆڕشی لە مێژوودا گۆڕی و رۆڵی دابە بەشداری فراوانی ژن لە خەباتی میللیدا.
لە ئاستی کۆمەڵی کوردەواریدا سەرسەختانە کاری بۆ نەهێشتنی کۆنەپارێزو و چەوسانەوەی نێو چینەکانی کۆمەڵگەی کوردی کردووە و بە رۆڵی خۆی دادپەروەرانە هەوڵی یەکسانی خوازیداوە لە نێو کۆمەڵدا .
هێرۆخان.. دژە چەوسانەوەو کۆیلایەتی ئینسان بووەو شوڕشێکی بۆ ئازادی و ماف هەڵگیرساند .
ئەم سەنگینەی کوردایەتی، کەمی نەکردووە بۆ گەلەکەی خۆی .
لە خۆشی و ناخۆشی گەلەکەیدا بەشداربووە.
لە ژیانی شارداو دوای شۆڕش هێرۆخان بە دامەزرێنەری میدیای دوور لەحزب و میدیای نیشتمانی دادەنرێت.
بە هێزی شۆرشی نەرم؛ توانی برەو بە گەشەی کلتورو هونەری و فەرهەنگی بدات.
لە سەردەمی سەختی و نەهامەتیدا گەلێک ئەرشیفی بەکامێرەکەی تۆمارکرد.
وەک بۆردومانی گوندی بالیسان بە چەکی کیمیاوی و سوتانی گوندەکانی کوردستان و داستانەکانی شۆرشی نوێ و قارەمانێتی پێشمەرگەو بەگژاچونەوەی ستەمکاری بەعس.
ئەگەر هێرۆخان نەبوایە؛ هیچ لەوانە دروست نەدەبوون و بێ ئەرشیف شۆڕشێک بەڕێدەکرا.
بۆ شاری سلێمانی هێرۆخان خەم خۆری شاری شاران بووە لەسەردەمی دوای راپەریندا لە ساڵی ١٩٩١ زۆرێک لە ناوەندەکلتورییەکانی ئەم شارەی پاراست و رێگری کرد لە رووخانی بینای ئەمنەسورەکەو دواجار کردیە مۆزەخانەیەکی نیشتمانی تا لەیادنەچێت؛ ستەمکاری بەعسی فاشی.
هێرۆخان لە رێگەی منداڵپارێزو سەنتەری گەنجان و خاک و کوردسات خزمەتی بەرچاوی بە چینەکانی ناوەراست و خوارووی کۆمەڵگەکرد.
تا ئێستاش ئەو دامەزراوانە بەردەوامن لە خزمەتکردن بە چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی کوردیدا .
لە کاتە سەختەکان و سەردەمی ئاشوبی موئامەرە و دوای نەخۆشکەوتنی سەرۆک مام جەلال ، هێرۆخان پشت ئەستوور بەرەوایەتی رێبازی مام جەلال پارێزەری یەکێتی ناو یەکێتی بوو ، بە هێزو ئیرادەی هێرۆخان یەکێتی زۆر قۆناغی قورسی تێپەڕکرد . هێرۆخان.. لە خەباتی ٥١ ساڵەی یەکێتیدا کۆڵەکەیەکی سەرەکی ئەو خەباتەیەو کارو بیرو باوەڕی لە مەیداندا ، بەشێکی سەرەکی هێزی ئەم یەکێتییە کە ئيستا بەرەو ٥٠ ساڵەی دووەمی تەمەنی دەچێت و ئێستا یەکێکە لە هێزە بەهێزەکانی سەرگۆڕەپانی سیاسی کوردستان و عێراق و ناوچەکە . هێرۆخان ناوێکی درەوشاوەیەو بە بڵندی دەمێنێتەوە.
زیاتر بخوێنەرەوە
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... دۆخی تورکی بولگاری کردە باسی دۆخی کورد لە تورکیا
د. ئیبراهیم بەحرولعلوم
لە ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال، پیاوی ڕێککەوتنەکان لە سەردەمی تەنگانەدا
د. ئەحمەد کەرکوکی
لە نۆیەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی جەنابی مام جەلالدا
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... دەربارەی ئەزموونی رۆژنامەوانی
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... رۆژنامەنووسێکی حەریف و پرۆفیشناڵ
پ. ی. د. ماجید خەلیل
ساڵیادی مەرگی مام جەلال و هەنگاونان بۆ بەکەلتورکردنی کۆنەستی نەتەوەییمان
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved