کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
وتار
بارزان شێخ عوسمان
وەفاداریی، فاکتەری نەریت و بەهاکانی هێرۆ خانە
2026-06-11
هێرۆ خان ببورە ئەمساڵیش ئەگەر بە تەلەفۆن کردنیش بێت نەمتوانی پیرۆز بایی ساڵڕۆژی لەدایکبونت لێ بکەم و بڵێم پیرۆز بێت، بەڵام دڵی خۆم بەوە خۆش دەکەم کە لە دوریشەوە بێت بە بیر هێنانەوەی هەندێك لە نەریت و ئەو بەهایانەی کە هێرۆخانی پێ ناسراوە، پیرۆز باییت لێ بکەم.
ئەمساڵ دیارییەکەم بۆ دادە هێرۆ بۆ یادی لەدایکبونی خستنە روی ئەو فاکتەرەیە کە بەڕێزیانی کردوەتە خاوەنی ئەو نەریت و خەسڵەت و بەها جوانانەی کە ئەوی پێ ناسراوە، ئەویش وەفادارییە، وەفادارییەکەش لە خۆشەویستیی بۆ گەل و خاك و ئەو ئایدۆلۆژیایەوە هەڵقوڵاوە کە لە هزری خۆیدایە و روانگە پڕ لە مرۆڤایەتییەکەی پێ داڕشتوە.
کاتێك هێرۆخان هەموو خۆشیی و ئیسراحەتێكی خستە لاوە و لە ئەوروپاوە گەڕایەوە بۆ بەشدارییکردنی شۆڕشی نوێ، هەر لەو روانگەیەوە نەبوە کە خۆی بەشدار و ئاگاداری کارای راو تەگبیری دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و رێوشوێنەکانی هەڵگیرساندنی شۆڕشی نوێ بوە، بەڵکو وەفاداریی بو بۆ گەل و خاکەکەی کە لەو میحنەتەدا پێویستیان بە هەر فریاد رەسێك بوو بەوەفایی بو لەبەرامبەر ئەو هەڤاڵانەی کە شانیان دایە بەر ئەو هەرەسە و سەختیی رۆژگارەکە. ئەمەکداریی بوو بۆ ئەو بەڵێنانەی دابوی بە گەل و خاکەکەی کە لە تەنگانەدا جێیان نەهێڵێت.
هێرۆخان کە بە کامێراکەی بە ڤیدیۆ و فۆتۆکان خەباتی گەلێکی ستەم دیدە، ئازایەتیی و جوامێریی پێشمەرگەکانی شۆڕشی نوێی پاراستوە و ئەرشیفی کردون، هەر هەستێکی رۆژنامەوانی نییە، بەڵکو ئەوە وەفادارییە بۆ ماندوو بوونی پێشمەرگە ، کادیر، فەرماندە و خەڵکی دیهاتەکان لەو سەردەمە سەختەی خەباتدا، وەفاداریی بۆ ئەو سوێندەی کە خواردویەتی نەیەڵێت تاوانەکانی رژێمی بەعسی فاشست هەروا بە ئاسانی تێپەڕ بێت و جیهانی دەرەوەی لێ ئاگادار نەکات !.
دادە هێرۆ کاتێك بەرگریی لە پێشمەرگە یا هەر کەسێکی غەدر لێکراو دەکات، بۆ بەزەیی سۆزی مرۆیی نییە، بەڵکو دوپاتکردنەوەی بەوەفاییە بۆ خەبات و ماندو بونی ئەو پێشمەرگەیە و رەوایی مافەکانی ئەو پێشمەرگە و کەسەیە.
هەموو هەنگاو و کارە پڕ لە مرۆڤایەتییەکانی هێرۆ خان هەر لە پرۆژەی مناڵ پارێزی کوردستان، خاك و کوردساتەوە بگرە تا ئاوڕ دانەوە لە هونەر، فەرهەنگ ،کلتور تا پاراستنی خانوبەرە کۆنەکانی لە شارە جیاجیاکانی کوردستان بە قەڵای هەولێریشەوە، تا رزگارکردنی سەرای سلێمانی لەچنگی چاوچنۆکەکان، سەدان هەنگاو و پرۆژەی تر کە لە ژمارەیە نایەن، هەر هەمویان لە روانگەی بەوەفایی بەڕێزیانەوەیە بۆ ئەو ئایدۆلۆژیا و پرەنسیبانەی کە بڕوای پێیانە و خەباتی بۆ دەکات. ئەوەش بەڵگەی راستگۆ یی یەتی لەگەڵ شەخسی خۆی و بیروباوەڕەکەیدا واتە بەوەفایی. کاتێك هێرۆ خان هانی دۆبلاژکردنی فیلمی کارتۆن بە زمانی کوردیی، ئەلف و بێی کوردیی لە کوردسات و دەیان بەرنامەی هەمەرەنگ دەدات، کاتێك روبەرێکی فراوان دەکاتەوە بۆ ئازادیی بیروڕا لە گۆڤاری خاك و کوردسات، دەرگا دەکاتەوە بۆ گۆڤاری تەنز ی سیخوڕمە و بەرنامەی بەرنامە، کاتێك دەرگا دەکاتەوە لەبەردەم توانا هونەریی و روناکبیرییەکانی کورد لە هەربەشێك بن بێ جیاوازیی ئەمەکداریی و بەوەفایی دوپات دەکاتەوە بۆ مادەی دوەمی راگەیاندنی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ کە بەدەق دەڵێت “پێویستە هەموو مرۆڤێك بێ جیاوازیی بە تەواوی مافەکانی ئازادییەکان شاد بێت “ وەفادارییە بۆ باوەڕی تەواوی هەم بەو دۆکیۆمینتە نێودەوڵەتیتە، هەم بە مافە رەواکانی تەواوی چین و توێژەکانی نەتەوە و گەلەکەی لە هەر جێ یەك، دیارە کوردستان هەمیشە یەك پارچەیە لای هێرۆخان و سنورەکان دەستکرد و وەهمیین بۆیە بەردەوام دەرگا کراوەیە بۆیان بێ هیچ سانسۆرێك، زۆر خەسڵەت و بەهای تریش هەن کە دادە هێرۆی خەمخۆر و مامە خەمەی هەمووانی پێ ناسراوە بەڵام بۆ جارێکیتریان هەڵ دەگرم. لە کۆتایی ئەم بابەتەدا بۆ یادی لە دایکبوونی هێرۆخان دەبێت ئەو راستیەش بخەمەڕوو کە پشتیوانیی لێبڕاوانەی سەرۆك مام جەلالی مەزن و هەڤاڵە هاوڕاکانی، رۆڵی سەرەکییان بینیوە لە سەرکەوتنی دادە هێرۆ لەم هەنگاوانەدا بە تایبەتیی لە هەنگاو و پرۆژە مەزنەکانی دوای راپەڕیندا، هەر بۆیە کارەکانی دادە رەنگدانەوەی کاریگەریی بووە لەو ژینگەیەدا کاری تیادا کردوە و سوودمان لێ بینیوە و چاومان لێکردوە.
زیاتر بخوێنەرەوە
چێنەر شەرعی
سەرۆک مام جەلال؛ پەیامهێنەری ئاشتی و دادپەروەری
ستران عەبدوڵڵا
هەر خۆی مامۆستای گێڕانەوەش بوو
چێنەر شەرعی
مام جەلال دەرگای بۆ دەنگ و توانای ژنان کردەوە
غەریب عەلی سەلیم
سلێمانی بەرەو داهاتوویەکی سەوزتر: هەنگاوێکی نوێ بۆ پەرەپێدانی گەشتیاریی ژینگەیی و پرۆژەی ناوچەی سروشتیی پارێزراو «پارکی شەهیدان» وەک نموونە
شێرزاد شێخانی
مام جەلال و پێشمەرگە دێرینەکان
رێبوار ستار
سەرۆک مام جەلال؛ خوێندنگەی کوردایەتی
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved