بۆ گووڵە هێرۆکەی سەر چیاکانی کوردستان

2026-06-13
بۆ گوڵە هێرۆکەی سەر چیاکانی کوردستان

لە کاروانی ژیاندا هەمیشە کەسانێکی دەگمەن هەن کە تەنها بە بوونیان و ناسنامە جوانەکەیانەوە دەبنە قوتابخانە؛ ئەوان وانەی خۆڕاگری، بەخشندەیی و کۆڵنەدان بە دەوروبەریان دەڵێنەوە، بۆ ئێمە ئەو مرۆڤە رەسەن و پڕ لە مانایە، هێرۆی خوشکمانە، کە هەموو تەمەنمان شتی بەنرخی لێوە فێر بووین و سێبەری میهرەبانیی ئەو, رێنیشاندەری هەنگاوەکانمان بووە.

هێنانەوەی ناوی "هێرۆ"، وەک گوڵە هێرۆکەی سەر چیاکانی کوردستان، تەنیا پیاهەڵدانێکی سۆزئامێز نییە، 
بەڵکو رەنگدانەوەیەکی راستەقینەی ناخمانە. 

گوڵی هێرۆ لە کوێستانەکانی کوردستاندا هێمای خۆڕاگری، رەسەنایەتی و جوانییەکی سروشتییە کە لە ناو سەختیی بەرد و تاشەبەردی چیاکاندا سەرهەڵدەبڕێت.

کاتێک ئاوڕ لە رابردوو دەدەینەوە، ئەو تەنها سەرچاوەی سۆز و سۆمای ناو خێزانەکەمان نەبووە، بەڵکو وەک چیا سەربەرزەکانی کوردستان پشت و پەنا و قەڵایەکی دڵنیایی بووە بۆئێمە و دەوروبەری و هەموو ئەوانەی کە لە هەر ساتەوختێکدا و لە بست بە بستی ئەم نیشتمانە زامدارەوە، هانایان بۆ هێنابێت.

ئەم کتێبە پێشکەشە بە تەمەنێک لە پێشەنگی و مێهرەبانی و بەو شوێنپەنجە قووڵەی کە بە خۆشەویستییەوە لەسەر بیر و ناخی ئێمەت جێ هێشتووە. 

وەک وەفایەک بۆ ئەو رۆحە پڕ لە بەخشش و تێکۆشانەی کە هەمیشە و لە ڕۆژانی سەختدا چراکانی ئومێدی بۆ هەموو هاونیشتمانییەک داگیرساندووە؛ 

لێرەشەوە پێزانین و سوپاسگوزاری گەرمم ئاراستەی هێژایانی ئامادەکار و نووسەرانی ئەم کتێبە دەکەم، کە بە دڵسۆزی و هەوڵ و کۆششی دیاریان، ئەم مێژووە پڕ لە سەروەرییەیان تۆمار کردووە و  پاراستوە،

لەم رۆژە تایبەتەدا، لە ناخی دڵمەوە ساڵڕۆژی لەدایکبوونت لێ پیرۆز دەکەم. 

ئەم ڕۆژە لە خۆت، لە ئێمە، و لە تەواوی ئەو مرۆڤانەی رۆژگارێک زردەخەنەت  خستووەتە سەر لێویان و وەفادار ماون، پیرۆز بێت، «ناوی تۆ هەمیشە لە ئاسۆی نیشتماندا دەدرەوشێتەوە؛ وەک هێمایەکی مێژوویی بۆ پاراستنی ناسنامەی نەتەوەییمان و هەوێنێک بۆ سەرجەم کارە مەزنەکان.».

بوونی تۆ هێزە، مێژووەکەت سەربەرزییە و پڕ لە شکۆ، هیوادارم سایەی میهرەبانیت هەمیشە بەسەر سەرمانەوە بێت؛ "تەمەندرێژ و تەندورست باش  بیت خوشکە ژیر، جوان و بێ وێنەکەم. زۆرم خۆش دەوێیت."

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2026 . PJT Foundation. All right reserved