کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
وتار
ستران عەبدوڵڵا
رۆژەكانی سەرۆكایەتی، رۆژە زێڕینەكانی كوردایەتی و دیموكراتی
2023-04-06
لە وتاری دەسپێكی سەرۆكایەتیدا هەم باسی شەهید شەهاب و هەم باسی شەهید سەدری كرد.
ئینجا لەسەر ئاسۆی دیموكراسی و دەورانی رابردوی دیكتاتۆری قسەی كرد.
رۆژەكە وێستگەی خۆش و سەركەوتن بوو، مێژوو بوو لە درەوشانەوەی خۆیدا، كەچی وێستگەكانی تریشی لە بیر بوو، بۆیە بە زمانی جەواهیرییەوە وتی (باق و عمر الطفاة قصار) یانی ؛ ماوین و تەمەنی ستەمكاران كورتە.
رۆژی سەرۆكایەتی رۆژی ئاشتبوونەوەی مێژوو و جوگرافیا بوو. مێژوو ئەوەیە كوردستان قەدیمە وەك قەدیمی مێژووی دێرین، جوگرافیاش ئەوە بوو چوارچێوەیەك هەیە ناوی عێراقە دەكرێ لە نەفرەتەوە ببێ بە دەرفەت، ئەگەر باوكە دامەزرێنەرەكان، وەك مام جەلال، ئیدارەی بدەن، دینگەكەی داكوتن و نەخشەكەی دیمەنی كوردستان و جوگرافیای عێراق ئاشت بكاتەوە.
رۆژی سەرۆكایەتییەكەی وا بوو كە پێشمەرگە دەبێتە سەرۆك كۆمار و سەرۆك كۆماریش عەرابی دەستوور و مافەكانی نەتەوە و باڵانسی هاوبەشەكانیش بێت.
رۆژی 6/4/2005 هات و وا چەسپا تا – جوبرانی رۆژە هیچ و پووچەكانی حوكمڕانی بەعس و رۆژی تار و ژاری 7ی نیسانی بەعس بكاتەوە. ئەگەر لە مێژتر عێراق (6/4) بوایە رۆژی شوومی (7/4) نەدەهات و حەوجا بەم هەموو خوێن و فرمێسكە نەدەبوو. ئەگەر دیزاینەكە وەك ئەوەی لە ئەندێشەی مام هەبوو و وەك ئەوەی مام جۆشی دەدا لەسەر زەمینی وڵات بگیرسایەتەوە، ئەم هەموو دەرد و بەڵایە نە دەقەوما و ئەو هەموو نەوت و گاز و ئاو و ئاوەدانییە بە خەسار نەدەچوون.
كە سەیری شریتی بەسەرهاتەكانی رۆژهەڵات دەكەینەوە ڕوونە كە رۆژهەڵات سەدەیەكە بێدار بووتەوە و قسەی لە ماف و دادوەری هەیە. كە نامورادی سەركردە نەمرەكانی وەك مام دەبینی حەسرەتا هێشتا زەین و ئیدراك هاوشانی بێدارییە شۆڕشگێڕییەكە نییە و هێشتا شت ماوە كە دوایی قەدری دەزانین و دوایی دەست بە ئەژنۆدا دەكێشین.
زەمانێك بوو سەرۆكایەتی ئەو، كە كورد بەرز و باڵا، كوردستان لەسەر نەخشە و دیموكراسیی بندەستەكانیش كلاشەیان بە ستەمی دیكتاتۆرەكان دەكرد.
هێشتا ئەو سروشە وزەبەخشە و هێشتا بەو ئیلهامەوە كاروان لە رەوتە و كانیاوی هیوا كوێر نەبووتەوە.
زیاتر بخوێنەرەوە
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... دۆخی تورکی بولگاری کردە باسی دۆخی کورد لە تورکیا
د. ئیبراهیم بەحرولعلوم
لە ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال، پیاوی ڕێککەوتنەکان لە سەردەمی تەنگانەدا
د. ئەحمەد کەرکوکی
لە نۆیەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی جەنابی مام جەلالدا
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... دەربارەی ئەزموونی رۆژنامەوانی
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... رۆژنامەنووسێکی حەریف و پرۆفیشناڵ
پ. ی. د. ماجید خەلیل
ساڵیادی مەرگی مام جەلال و هەنگاونان بۆ بەکەلتورکردنی کۆنەستی نەتەوەییمان
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved