کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
وتار
ڕەئووف تۆفیق هەمەوەندی
هەنارەکانی سەرۆک مام جەلال
2026-07-19
سەرۆک مام جەلال سەرکردەیەکی هەمیشە ڕووخۆش، دەم بە پێکەنین و گاڵتەچی بوو، جاروبار توڕە دەبوو لە هەندێک شت، بەڵام توڕەبوونەکەی چەند خولەکێکی دەخایاند و ئیتر دەگەڕایەوە سەر پێکەنین و قسەخۆشەکانی خۆی.
ئەمە هەر بۆ نوکتە دەگێڕمەوە، بارەگاکەی من لە یەکێک لە ئەشکەوەتەکانی چەمی زەرزیدا بوو، چەمی زەرزی بە بەردەم گوندی عەوداڵاندا دادەبەزێتە خوارەوە، زۆر ناڕوات لەگەڵ چەمی ڕێزاندا لێکدەدەن و بەو دۆڵەدا بەرەو خوار دادەکشێن، لەو سنوورە بەرەو خوار پێیدەوترێت چەمی سورقاوشان، ئەم چەمی سوورقاوشانە لە گوندی کڵێسەوە دەچێتەوە ناو ئاوی زێی بچووکەوە، ئەوجا ناوچەیەکی شاخاوی زۆر سەختە، لە هیچ ئاستێک کاروانە ڕێگەی نییە تەنها توولە ڕێگەی باریک و پێچەڵ پێچ نەبێت، ئەوانەیش بە ئاستەم بۆ پیادە ڕێگە دەستدەدەن، ئەوجا لە پشت ئەو شوێنەوە هەردوو چەمی زەرزی و چەمی ڕێزان لێکدەدەن، زەوییەکی نیمچە سێگۆشەیی هەیە پێی دەڵێن بافڵەکە، لەو زەوییەدا هەناری زۆری لێبوو ناویان لێنابوو هەنارەکانی مام جەلال.
سەرۆک مام جەلال پاسەوانی تایبەتی بەسەرەوە دانابوو، کەس نەیدەوێرا هەنارێکی لێ بکاتەوە تەنها من نەبێت، ئەویش بەهۆی دوو شتەوە بوو،
یەکەم؛ من زۆر هاتووچۆی بارەگام دەکرد، لە چەمی ڕێزان کە بنکەی تایبەتی سەرۆک مام جەلال بوو، بۆ هەڵسوڕاندنی کاروباری پێشمەرگایەتی، هەروەها لقی ٦ی پارتیش بۆ بەڕێوەبردنی ئیشوکاری ڕێکخستنەکانی هەر لە چەمی ڕێزان بوو، هاوڕێی زۆر خۆشەویست و کۆچکردووم مامۆستا حلمی عەلی شەریف بەرپرسی ئەو لقەبوو، ئەوجا منیش هەر ١٥ ڕۆژ جارێک بۆ کۆبوونەوەی ڕابەرانی سیاسی دەبوایە لەوێ ئامادەبوومایە، جاری واش هەبوو هەفتەی جارێک هەر دەچووم بۆ چەمی ڕێزان.
دووەم ؛ سەرۆک مام جەلال، کاک نوری خاڵە هەیەری کردبوو بە چاودێری باخە هەنارەکەی کاک نوری بوو تفەنگەکانی پێشمەرگەی چاک دەکرد، ڕادیۆ و مەسەجیلە و بێ تەلەکانی بیراز دەکردەوە، بە پلەی نائیب زابت بوو لە سوپای عێراق ڕایکردبوو، پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەوە کردبوو، ئیتر سەرۆک مام جەلال زۆر ڕێزی لێ دەگرت، جێگای لە دامێنی باخەکەوە بۆ دیاری کردبوو، لەوێ هەم وریایی باخەکەی دەکرد، هەم ئیشوکارەکانی خۆشی دەکرد، ئەوجا خزمی من بوو منیش کە هاتووچۆی چەمی ڕێزانم دەکرد لەوسەرەوە لام دەدایە لای کاک نوری پشوویەکم دەدا و یەک دوو هەناریشم دەخوارد، لەم لایشەوە کە دەگەڕامەوە بۆ بارەگاکەم لە سردە بچووکە هەر بەهەمان شێوە.
جارێکی تر چووم بۆ چەمی ڕێزان هەڤاڵان هەموو لەوێ بوون(مامۆستا حلمی عەلی شەریف، مەلا ناسیح و مەلاجەمیل ڕۆژبەیان) و چەند کەسێکی تر لەلای سەرۆک مام جەلال دانیشتبوون هەر هەموو بەگەرمی بەخێریان هێنام، تەنها مام جەلال نەبێت لە ئاستی من ڕووی گرژبوو، منیش ئەو هەڵوێستەی سەرۆک مام جەلالم بەلاوە سەیربوو، وتم بەخوا ئەم ماستە موویەکی تێدایە، موویەکەش ئەوەبوو بە سەرۆک مام جەلالیان وتبوو، ڕەئوف هەمەوەندی لە هاتن و گەڕانەوەیدا لە هەنارەکانت دەخوات، جا سەرۆک مام جەلال عادەتی وایە هیچ گرێ و گۆساڵێک لە دەروونی خۆیدا ناهێڵێتەوە، هەر کاتێکم زانی ڕووی دەمی تێکردم و وتی هەتیو ئەوە تۆ بۆچی بە ئارەزووی خۆت هەنار لێ دەکەتەوە ؟!
منیش وتم سەرۆک مام جەلال من شتی وام نە کردووە، وتی با کردووتە شایەت هەیە کە تۆیان بینیوە لەناو باخەکەدا و هەنارت لێکردووەتەوە، بەڵام ئەم جارە لێت دەبوورم، بەڵام جارێکی تر قبوڵی ناکەم، وتم باشە سوپاس
ئای کاکە ئەو هەنارەی سەرۆک مام جەلال فەرتەنەیەکی تریشی نایەوە، وەرزی پایز هات دنیا بوو بە هەور و هەڵا وەرزی میوە ڕنین هات، سەرۆک مام جەلال فەرمانی بە کاک نوری و چەند پێشمەرگەیەکی تردا بوو کە باخە هەنارەکە بڕنن و بیکەنە گوێنییەوە و بیهێننەوە بۆ مەڵبەند ئەوانیش پێنج فەردەیان لێ پڕکردبوو و هێنابوویانەوە بۆ مەڵبەند، دیاربوو بەڕێز مام جەلال بەتەمای ئەوەبوو بەسەر پێشمەرگە و کادیرەکاندا دابەشی بکات، لەو ساتەدا منیش گەیشتمە لایان سەیرم کرد بە ڕیزە فەردە هەنار دانراوە کەسیش دەستی بۆ نە بردووە، مولازم سوبحی هەبوو ئەفسەرێکی لاوبوو خەڵکی بامەڕنی بوو لە سوپای عێراقەوە ڕایکردبوو، پەیوەندی بە شۆڕشەوە کردبوو، من زۆرم خۆشدەویست، دەستی برد لە یەکێک لە فەردەکان هەنارێکی دەرکرد لەو ساتەدا سەرۆک مام جەلال و مەلا ناسیع و مامۆستا حلمی و موقەدەم نامیق لە ژوورەکە هاتنە دەرەوە، سەرۆک مام جەلال لە مولازم سوبحی توڕەبوو، وتی ئەو هەنارەت بۆ دەرکردووە ئێمە دەمانەوێت بەسەر هەموواندا دابەشی بکەین، مولازم سوبحی هەنارەکەی دانەنایەوە و هەتا هێزی تێدابوو بە توڕەییەکی زۆرەوە هەنارەکەی فڕێدا و وتی خۆ کفرمان نەکرد، ئەوا من ئەو هەنارە هەر ناخۆم.
دوای ئەو ڕووداوە هەر هەموو چووینە ژوورە درێژەکە دابنیشین هەر هەموو بێدەنگبووین کەس قسەی نەدەکرد، بەڕێز مام جەلال لای سەرەوە دانیشتبوو هەستی بەوە کردبوو کە ئێمە هەر هەموو ئەو هەڵوێستەمان پێ ناخۆشبوو، بۆیە پڕ دەم هاواری کرد و وتی، بۆ قسە ناکەن ؟! بۆ قسەن ناکەن ؟! لە ناو هەموواندا مەلا ناسیح بوێرتر و قسە لە ڕووتر بوو، لە وەڵامی سەرۆک جەلالدا وتی قسەی چیبکەین ئەتوو وەکی .... لەو عالەمەی چووی بەخێزدا، خەڵک ناوێرێت هەر سەیری دەموچاوت بکات!
سەرۆک مام جەلال دەستی بە پێکەنین کرد، پێکەنینێکی هێند توند ڕەنگە لە ژیانیدا چوار جار بەو جۆرە پێنەکەنیبێت، دوایی وتی دەباشە ئەوا من هەڵەمکرد با کاک سوبحیش لە من ببورێت، کاک سوبحیش وتی بەڕێز تۆ گەورەمانی هەمیشە بووراوی، ئیتر پێکەنین و گاڵتە و گەپ دەستیپێکردەوە.
زیاتر بخوێنەرەوە
شێرزاد حەسەن رەزا
سەرۆک مام جەلال و خاتەمی لە پەیامەکەی یەکێتی-دا
ئاسۆ دارا
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی؛ سیمبولی گەشەپێدان لە دڵی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
هەرێم عەبدوڵڵا
مام جەلال؛ کاریزمای وڵات، ئەندازیاری تەبایی و قوتابخانەی مێژوویی سیاسەت
چێنەر شەرعی
خوێندنەوەیەکی شیکاری بۆ مۆدێلی سیاسیی سەرۆک مام جەلال
چێنەر شەرعی
کاتێک کوردستان دەنگێکی بەهێزی هەبوو
چێنەر شەرعی
مام جەلال چرایەک لە تاریکستاندا
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved