سەرۆک مام جەلال؛ ئەندازیاری بڕوا بەخشین بە گەنجان، لاوان و نەوەی داهاتوو

2026-08-02

 باس لە کەسایەتییەك دەکەم کە ناوی بە مێژووی کوردستانەوە گرێدراوە؛ کەسێك کە هەمیشە باوەڕی وابوو داهاتووی نەتەوە لە دەستی گەنجاندایە، ئەو کەسایەتییە سەرۆک مام جەلال تاڵەبانییە.


سەرۆک مام جەلال بیرمەندێك بوو کە باوەڕی تەواوی بە هێزی زانست، ڕۆشنبیری و گەنجان هەبوو، ئەو هەمیشە دەیوت کە نەتەوەیەك بە هێزی چەك ناگاتە سەرکەوتن، بەڵکو بە هێزی زانست، یەکگرتوویی و مرۆڤسازی دەگاتە پێشکەوتن، مام بینەرێکی قووڵی کۆمەڵایەتی بوو کە دەیزانی پاشەڕۆژی هەر نەتەوەیەك لە جۆری ڕوانین و وەبەرهێنانیدایە لە توێژی گەنجاندا.


سەرۆک مام جەلال گەنجی بە سەرمایەی ڕاستەقینەی کۆمەڵگا دەزانی، لە هەموو قۆناغەکانی ژیانی خۆیدا هەوڵی دا گەنجان لە خوێندن، ڕێکخستن، فێربوون و بەشداری لە ژیانی گشتی پاڵپشتی بکات، ئەو پێیوابوو گەنج ئەگەر دەرفەتی بۆ بڕەخسێت، دەتوانێت گۆڕانکارییەکی گەورە لە کۆمەڵگادا دروست بکات.
گەنج تەنها تەمەنی کەم نییە؛ گەنج بیرکردنەوەی نوێ، ئیرادەی بەهێز، و ئومێدی داهاتووە، ئەگەر ئێمە لە گەنجان پشتگیری بکەین، لە ڕاستیدا داهاتووی کوردستان پشتگیری دەکەین، ئەگەر زانست، هۆشیاری و هاوبەشییان پێ ببەخشین، نەوەیەک دروست دەبێت کە بتوانێت وڵات بە ئاراستەی پێشکەوتن ببات.

سەرۆک مام جەلال هەمیشە باوەڕی وابوو کە گەنجان نابێت تەنها چاوەڕوانی داهاتوو بن، بەڵکو خۆیان دروستکەری داهاتوو بن، ئەو باوەڕە هەتا ئێستاش پەیامێکی گرنگە بۆ هەموو گەنجێکی کورد.
نەتەوەیەک بە زانست بەرز دەبێتەوە، بە یەکگرتوویی بەهێز دەبێت، و بە گەنجان داهاتووی خۆی دەنووسێت.

با هەموومان بە یەکەوە هەوڵ بدەین نەوەیەک پەروەردە بکەین کە خاوەنی ئیرادە، ئەخلاق، زانست و خزمەتکردنی وڵات بێت. ئەمە باشترین ڕێگای پاراستنی میراتی سەرۆک مام جەلال-ە.


سەرۆک مام جەلال هەمیشە دەیگوتەوە کە گەنجان هێزی بەخشندە و ڕووحی زیندووی نەتەوەن، لە سەردەمی خەباتی شاخ و شۆڕشدا، بڕوای تەواوی بە توانای گەنجان هەبوو بۆ ڕابەرایەتیکردنی مەیدانیی و فکری؛ لە دوای ڕاپەڕین و پرۆسەی ئازادیی عێراقیشدا، ئاڕاستەی خەباتەکەی گۆڕی بۆ چەکدارکردنی گەنجان بە زانست ڕەوانەکردنی هەزاران گەنج بۆ زانکۆ ناودارەکانی جیهان، ڕەخساندنی دەرفەت کردنەوەی دەرگا بەڕووی گەنجاندا بۆ بەشداریی ڕاستەقینە لە ناوەندەکانی بڕیاردان.

سەرۆک مام جەلال باوەڕی وابوو کە سەرکردایەتیکردن میرات نییە، بەڵکو شایستەییە، بۆیە هەمیشە پشتیوانی لە ڕێکخراوەکانی گەنجان و خوێندکاران دەکرد تا ببنە خوێندنگایەك بۆ پێگەیاندنی سەرکردەی نوێ. لای مام جەلال، گەنجان تەنها پاشەڕۆژ نەبوون، بەڵکو ئێستای کرداری بوون کە دەبێت دەسەڵات و بەرپرسیارەتییان پێ ببه‌خشرێت.


سەیرکردنی ڕێبازی سەرۆک مام جەلال بەرامبەر گەنجان، تەنها ئاوڕدانەوە لە مێژوو نییە، بەڵکو نەخشەرێگایەکە بۆ ئەمڕۆ و بەیانی، ڕێزگرتن لە یادەوەریی سەرۆک مام جەلال لەوەدا کورت دەبێتەوە کە باوەڕی تەواومان بە توانای گەنجان هەبێت، دەرگای داهێنانیان بۆ بپچڕێنین، و وەبەرهێنان لە عەقڵ و تواناکانیاندا بپەڕێنینەوە تا کوردستانی داهاتوو لەسەر دەستی ئەوان ئاوا بێت.

تەرمەکەشم کاتی بپووکێتەوە، هێشتا دڵم بۆ ئازادی و گەشەی گەنجانی ئەم وڵاتە لێدەدات."
 

زیاتر بخوێنەرەوە

ڕەئووف تۆفیق هەمەوەندی

هەنارەکانی سەرۆک مام جەلال
Copyright © 2026 . PJT Foundation. All right reserved