کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
وتار
شێرزاد شێخانی
مام جەلال و پێشمەرگە دێرینەکان
2026-08-04
بە بۆنەی ئەو گۆڕانکارییانەی لەم دواییانەدا لەناو ئۆرگانەکانی یەکێتیدا کراون و دەکرێن . دەمەوێ رووداوێک بگێڕمەوە کە خۆم شایەتحاڵی بووم لەسەر هەڵوێستی رەوانشاد مامی گەورەمان .
ساڵی ١٩٩٥ لەگەڵ گەڕانەوەی خوالێخۆشبوو کاک عادل موراد بۆ ناو یەکێتی منیش لەگەڵی بووم . ئەو کاتی من بەڕێوەبەری نوسینگەکەی بووم . سەرەتای کارکردنی کاک عادل وەکو لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن ، داوای لیستێکی لێکردم بە ناوی کادیروکارمەندەکانی مەکتەبەکە لەگەڵ دەستنیشانکردنی کارو ئەرکەکانیان لە مەکتەب بۆ ئەوەی ئەگەر کەسێک ( فائض ) واتا زياد بێت لەسەر میلاک لابدرێ . منیش لیستەکەم ئامادەکردو پێمدا . هەندێ ناوی تیا بوو کە چالاکییان نەبوو بەڵام لەسەر میلاکی مەکتەب دانرابوون. یەکێک لەوانەش پێشمەرگەیەکی سەردەمی خەباتی شاخ بوو بە ناوی هەڤاڵ ( هێمن ) کە چاوەکانی تەواو نەبوون بەڵام بۆ دابینکردنی مووچە و بژێوی ژیانی خۆی و خێزانەکەی لەسەر میلاکی مەکتەبی راگەیاندن دانرابوو . کاتێک کاک عادل بڕیاریدا ئەو کارمەندە زیادانە مووچەکانیان ببڕدرێ و لیستەکەی ناردە لای مام جەلال . دواتر لە سکرتێرەکانی مام زانیم کەوا کاتێک مام جەلال سەیری لیستەکەی کردبوو زۆر تووڕە ببوو و مستێکی لە مێزەکە دابوو گوتبووی: هەر ئێستا عادلم بۆ بانگ بکەن . کە کاک عادلیش چووبووە لای مام سەرزەنشتی کردو پێی گوتبوو : تۆ چۆن ناوی ئەو پێشمەرگەیەت تێکردووە و نانی ئەبڕی . ئەمە لەسەردەمی شاخ لەگەڵمان بووە مافی خۆیەتی ئێمە مووچەی بدەینێ و ژیانی تەئمین بکەین ..
ئەو مەوقیفەی لەمامم بینی قەت لەبیرم ناچێ ، چونکە ئەو رابەڕەی ئێمە یەک بە یەک هەموو پێشمەرگەو کادیرەکانی یەکێتی دەناسی و هەمیشە لەخەمی بژێوی ژیانیان بوو . سەردەمی مام هەموو تێکۆشەرێکی یەکێتی مافی خۆی وەردەگرت ورێز لە خەباتو قوربانیدانی دەگییرا .مەوقیفی زۆر گەورەتریشم لەم رابەڕە مەزنە بینیوە کە ڕەنگە زۆربەی هەڤاڵانیشمان پێیان زانیبێ . بۆیە هەموو جارێ ئەلێم کۆچی مام جەلال هەموومانی هەتیو کرد ، کوردستانەکەشمان وێران بوو عیراقیش سەرنگوم بوو . باقی وەلسەلام .
زیاتر بخوێنەرەوە
رێبوار ستار
سەرۆک مام جەلال؛ خوێندنگەی کوردایەتی
چێنەر شەرعی
سەرۆک مام جەلال؛ ئەندازیاری بڕوا بەخشین بە گەنجان، لاوان و نەوەی داهاتوو
عیماد ئەحمەد
سەرۆک مام جەلال فێری چی کردین؟
چێنەر شەرعی
سەرۆک مام جەلال؛ سەرکردەیەک دەوڵەتی لەناو جیاوازییەکاندا ئەندازە کرد
عیماد ئەحمەد
سەرۆک مام جەلال گوڵێک نەبوو؛ باخچەیەک بوو
ڕەئووف تۆفیق هەمەوەندی
هەنارەکانی سەرۆک مام جەلال
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved