ساڵڕۆژی ماڵئاوایی یەکجارەکییە

2026-09-29
یان بۆنەی پشووی جەنگاوەرە و هاکە بیستمان جولەی  تێهەڵدەچێتەوە؟
سەدەی بیستەمی بە حزوری سەنگینی خۆی داپۆشی و سڵاوێکی گەرمیشی لە چارەگێکی سەدەی تازە کرد. 
ئەرکی زۆری راپەڕاند و ماکێتی سەدان نەخشەی داهاتووی بە جێهێشت کە وا ئێستا یەکێتییەکەی  سەوزتری  دەکاتەوە. 
ئیرادەی تۆکمەی کورد  و ستوونی رەگ داکوتاوی کوردستان و عیراق بوو.
لە نەخشەی (رزگاری)یەوە هەتا کرداری بە دەیهاتووی ئازادی مەملەکەت یەک عەمباری پەنهانی بیرۆکە و باسکی بەهێزی هەزاران پرۆژەیە کە تا بەکاری بێنی وەک ژیلەمۆ دەگەشێتەوە و وەک بڵێسە مژدەی روناککردنەوەی شار و وڵاتە لەدەم کەلەوە. هەتا جۆشی بدەی بەرەکەتی  نابڕێتەوە.
ئەرێ وایە کە هەتا هەتایە ئومێد و بزە و گەشی و گەشبینییە.
ئەرێ وایە ..عەرابی پێدانەوەی چانسە بە سەرفرازی و مامی هەڵسێنەری تۆز و غوبارە  لە قوڕ و لیتاوی تاریکی و  بەدبینی  .
ناوی ئیدیۆمی داهاتووە و ئەدگاری ئیقبالی هاتە لە دەورانی نەهاتا.
خۆیەتی ! وەک باسی دەکەن ،
لە کونجی شەوەزەنگ و دەربڕینی نوزەوە دایمە و دەرهەم دەڵێت:
ئیتر .. ئێوەش هەر شاد و سەربەرز و سەرکەوتوو بن.

زیاتر بخوێنەرەوە

عیماد ئەحمەد

ڕێبازی مام جەلال
Copyright © 2026 . PJT Foundation. All right reserved