سەرۆک جەلال تاڵەبانی... ڕێباز و مەشخەڵێک
2026-10-02
لەم ڕۆژانەدا، نۆیەمین ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی وەبیر دەهێنینەوە، کە لە سێی تشرینی یەکەمی ساڵی 2017 ژیانئاوایی لێکردین،دوای کاروانێکی پڕ لە خەبات و کاری سیاسی و نیشتمانپەروەری کە دەیان ساڵی خایاند، و پڕ بوو لە وێستگە و ڕووداوگەلێک کە بەشێکی گرنگیان لە مێژووی هاوچەرخی عێراق و مێژووی بزووتنەوەی سیاسیی کوردستان پێکهێنا.
مام جەلال لە ساڵی 1933 لەدایکبووە، دوای ساڵێک لە سەربەخۆیی عێراق لە ئینتیدابی بەریتانی، و لە تەمەنێکی پێشوەختەدا چووە ناو کایەی کاری سیاسییەوە، لە ڕێگەی چالاکییەکانی لە یەکێتی قوتابیانی کوردستاندا، لە کاتێکدا تەمەنی لە شازدە ساڵ تێنەپەڕیبوو، دواتر درێژەی بە خوێندنەکەی دا لە بەغدا لە کۆلێژی مافناسی لە زانکۆی بەغدا، پێش ئەوەی بگەڕێتەوە بۆ سلێمانی و لەگەڵ دەستەیەک لە ڕۆشنبیران و تێکۆشەران تێکەڵی کاری سیاسی و ڕێکخستن ببێتەوە.
دوای ڕێککەوتننامەی جەزائیر لە ساڵی 1975، بزووتنەوەی سیاسیی کوردستان قۆناغێکی نوێی بەخۆیەوە بینی، کە بە دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵی 1975 بە ڕابەرایەتی سەرۆک مام جەلال و هەڤاڵەکانی کۆتایی هات، بەمەش قۆناغێکی دیکەی خەباتی سیاسی و نیشتمانی دەست پێکرد، کە لە ساڵانی شاخ و خەباتی چەکدارییەوە شۆڕبووەوە بەرەو ڕاپەڕینی کوردستان لە ساڵی 1991، و دواتر قۆناغی ئیدارەدان و حوکمرانی لە هەرێمی کوردستان، تا دەگاتە ڕووخانی ڕژێمی دیکتاتۆری لە ساڵی 2003 دا.
لە ساڵی 2005، مام جەلال تاڵەبانی وەک سەرۆک کۆماری عێراق هەڵبژێردرا، بەمەش بووە یەکەم سەرۆک کۆماری کوردی هەڵبژێردراو بۆ کۆماری عێراق، و دواتر لە ساڵی 2010شدا دووبارە هەڵبژێردرایەوە، پێش ئەوەی لە ساڵی 2017 ژیانئاوایی بکات و میراتێکی نیشتمانی و سیاسی و مرۆیی، و یادەوەریی جوان لای سەرجەم ئەو کەسانە کە هاوچەرخی بوون و دیدار و کاریان لەگەڵدا کردووە بەجێهێشت.
لەکاتی باسکردن لەسەر مێژووی مام جەلال و کاروانەکەی، ناكرێت چاوپۆشی لە هاوبەشی ژیانی و هاوڕێی ڕێگەی خەبات و یادەوەرییەکانی بکرێت، کە خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدە، کە چەندین ڕووداو و وەرچەرخانی سیاسی و مێژوویی گەورەی لەخۆگرتووە. بۆیە ئەم کاروانە دوورودرێژە بە یادەوەرییەکی بەندە کورت دەکەمەوە کە تا ئێستاش لە یادمدا ماوەتەوە، ئەویش دیدارێکی خۆڕسک بوو کە لەگەڵ سەرۆکی ڕەوانشاد کۆی کردینەوە.
لە ساڵی 2004دا، ڕەوانشاد سەرۆک مام جەلال تاڵەبانی بانگهێشتی کردین بۆ سلێمانی، بە دیاریکراویش بۆ سەیرانگای دووکان، ئێمە کۆمەڵێک چالاکوان و ڕۆشنبیر و کەسایەتی سیاسی و کۆمەڵایەتی بووین لە پارێزگا جیاجیاکانی عێراقەوە، لە نیویشیاندا بەغدای پایتەخت، ئەویش دوای بەشداریکردنمان لە کۆنگرەی دیالۆگی عەرەبی ـ کوردی لە هەولێر.
دانیشتنێکی خێزانی بوو لەگەڵ کۆمەڵێک لە پێشمەرگە و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و هاوڕێ و هەڤاڵانی ڕێبازی مام جەلال، سەرۆکی ڕەوانشاد بە پەرۆشییەوە چاوەڕوانی هاتنی ئێمەی دەکرد لە بەرامبەریشدا ئێمە تامەزرووی دیداری بووین. هەر کە پێشوازی لێکردین زەردەخەنەکەی پێش تامەزرووی دیداری ئێمە کەوت، و بە شێوازە کۆمەڵایەتییە ناسراوەکەی و دەستەواژە ڕەوانەکانی، ئێمەی کۆکردەوە، لە کاتێکدا ئێمە نوێنەرایەتی توێژە جیاوازەکانی گەلی عێراقمان دەکرد.
قسەی لەسەر خەمەکانی ڕابردوو، و ئایندەی عێراق، و دیموکراسیەت و ڕۆڵی لە بنیاتنانی مرۆڤی نوێی عێراقدا دەکرد. زەردەخەنەکەی کەمجار لە لێوەکانی جیا دەبووەوە، هەستی ئارامی و دڵنیایی بە دەوروبەری دەبەخشی. بە سادەیی و خاکەڕایی شەرمەزاری کردین، لە کاتێکدا ئێمە لەو سەردەمەدا تازەئاشنای قۆناغی گۆڕانکاری بووین.
سەرنجی لە نێوان ئامادەبوواندا دەگواستەوە، وەک ئەوەی بیەوێت بە هەریەکێکیان ڕابگەیەنێت کە جێگەی بایەخی ئەوە. باسکردنی لەسەر ژنان شانازییەکی زۆری پێوە دیار بوو، چونکە یەکێک بوو لەوانەی بڕوایان بە مافەکانی و ڕۆڵی لە بونیادنانی کۆمەڵگەدا هەبوو.
وەک نەریتێکی هەمیشەیی، دانیشتنەکە بەبێ پێکەنین و نوکتە تێنەپەڕی، تاوەکو کۆتایی بە قسەکانی هێنا بە نوکتەیەک لەسەر کورد، و بە پێکەنینەوە وتی (ماناکەی): "تاوەکو کەس زویر نەبێت".
کاتێک لای دانیشتبووین، هەستمان بە هیچ جیاوازییەک نەدەکرد؛ ئێمە پێش هەموو شتێک عێراقی بووین، میوانی کوڕی کوردستانی عێراق بووین، کە لە دەوروبەری خوانێک کۆی کردینەوە تاوەکو نان و نمەک لە نێوانماندا هەبێت.
لە نێوانماندا عەرەب، کورد، تورکمان، مەسیحی، ئێزدی، سابیئە و شەبەک هەبوون، وەک ئەوەی ئەو خوانە وێنەیەکی بچووککراوەی ئەو عێراقە بێت کە مام جەلال بڕوای پێی هەبوو؛ عێراقێک کە ناسنامە و کلتور و پێکهاتەکان تێیدا لە تەنیشت یەکتر بن، و هاووڵاتیبوون و شەراکەت و ژیانی هاوبەش کۆیان بکاتەوە.
لەوێدا، بە شێوازێکی نزیکتر و ڕوونتر، تێگەیشتم لە مانای ئەو دەستەواژەیەی کە مام جەلال هەمیشە دەیکوتەوە و شانازی پێوە دەکرد کاتێک گەلی عێراقی بە "چەپکە گوڵەکە" وەسف دەکرد؛ هەر گوڵێک ڕەنگ و بۆنی خۆی هەیە، بەڵام جوانی ڕاستەقینەی لەوەدایە کاتێک لەگەڵ ئەوانی تردا کۆدەبێتەوە.
ئەو ڕۆژە لە مام جەلالدا، ئەو مرۆڤەم بینی کەوێنەکەی لە یادەوەری خۆمدا لە ڕێگەی قسەکانی بنەماڵەکەمەوە لەسەری و پێشمەرگە قارەمانەکان هەڵمگرتبوو و، لە ئەزموونەکەیدا مانایەکی جیاوازم بۆ "کوردایەتی" بینی؛ مانایەک کە لەسەر خۆشەویستی و چاکە و کراوەیی بونیاد نراوە، دوور لە دەمارگیری و سەپاندنی بیرۆکە و کۆتوبەند بەسەر ئەوانی تردا.
مام جەلال ڕابەرێکی بەئەزموون و سیاسەتمەدارێکی لێهاتوو بوو، بەڵام ئەوەی زیاتر ناوازەی کردبوو، هەستی قووڵی بەرپرسیارێتی نیشتمانی بوو بەرامبەر بە عێراق، و بڕوای بەوەی کە جیاوازی شەراکەت هەڵناوەرێنێت، و سیاست دەکرێت ببێتە هۆی نزیککردنەوەی خەڵک نەک دوورخستنەوەیان لە یەکتر.
مام جەلال لە ساڵانی سەرۆکایەتیکردنیدا سەلماندی کە سەرۆکی هەموو عێراقییەکانە، جیاوازی لە نێوان پێکهاتەکانیاندا نەکرد، و خۆشیان ویست چون