کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
وتار
د. چرۆ شەهاب
مام جەلال؛ سیمبول و کاریزما
2026-10-02
مام جەلال سیمبول و کاریزما
( خوێندکار و ماف پەروەر و نوسەر و ڕۆژنامە نوس و خەباتگێڕ و سیاسەتمەدار و دیبلۆمات)
مام جەلال و دەستکەوتەکان لە (خەبات و سیاسەت و پەیوەندییەکان ) دا
مام جەلال یاسا ناس و پێشمەرگە و دۆستی یار و نەیار بوو لە پێناو گەلەکەی کەسایەتییەکی خۆشەویست، حەزی لە نوکتە و دانیشتنی درێژ بوو، لە مامەڵەکردن لەگەڵ سەرکردەکان و میدیاکاران و نوسەران و خەڵکی ئاساییدا یەکسان و سادە بوو.
پشتی بە پەیوەندیی کەسی و گفتوگۆ و ڕێککەوتن دەبەست، و ڕکابەرەکانی لەسەر یەک خوان کۆدەکردەوە. لەدەرەوەی دەستەڵاتی دەستوری دەستەڵاتی خۆی وەک کەسایەتییەک و وەک جەلال تاڵەبانی بەکاردەهێنا، هەر ئەمەش بوو وایکردبوو کە لە دانوستانەکانی نێوان سەرکردەی حزبەکان و مەزهەبە جیاوازەکان سەرکەوتو بوو .
دەستکەوتەکان بۆ کورد
* دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (١٩٧٥): دامەزراندنی یەکێتی لەگەڵ هاوڕێکانی بە دەستکەوتێکی مێژووی ناوزەند دەکرێت و توانی چوارچێوەیەکی سیاسی و سەربازیی بەردەوامی دروست بکات لەپێناو دۆزە ڕەواکەی دوای تێکشکانی بزووتنەوەی کورد، هەروەها کەسایەتییەکی سەرەکیی سیاسەتی دۆزی کوردی بوو.
* بەشداریی لە بنیاتنانی هەرێم: ڕۆڵی سەرەکی هەبوو لە دروستکردنی حکومڕانی کوردستان دوای ١٩٩١.
* چەسپاندنی دەستکەوتەکان لە دەستوور: فیدرالیەت، زمانی کوردی ڕەسمی، شەرعیەتدان بە هەرێم و پێشمەرگە لە دەستووری (٢٠٠٥)، و ماددەی (١٤٠ ).
* داکۆکیکاری سەرسەختی جێ بەجێ کردنی مادەی (١٤٠) ی کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان بوو.
* هاوکاری کرد لە یەکخستنەوەی ئیدارەی هەولێر و سلێمانی هەنگاوێک بوو کە دابەشبوونی ئیداری کۆتایی پێهێنا. پشتگیریی بیرۆکەی هاوبەشی کرد لە جیاتی قۆرخکاری دەستەڵات .
* بەدەستهێنانی هاوپەیمان: پەیوەندیی لەگەڵ واشنتۆن و تاران و ئەنقەرە و پایتەختە ئەوروپییەکان دروست کرد کە بوونێکی نێودەوڵەتیی بە پرسی کورد دا.
بۆ عێراقییەکان:
* هێمای هاوسەنگی: یەکەم سەرۆک کۆماری کورد بوو لە عێراق و داهێنەری بیرۆکەی دەوڵەتی فرەپێکهاتە بوو.
* نێوەندگیر و ئارامکردنەوەی قەیرانەکان: چەندین جار لە نێوان بەرەکان نێوەندگیریییەکی سیاسییانەو مەزهەبی حەکیمانەی پەیڕەو کردووە، بەتایبەت لە ساڵانی توندوتیژیی مەزهەبی دوای (٢٠٠٦).
* دژایەتیی سزای لەسێدارەدان : واژۆی بڕیارەکانی لەسێدارەدانی نەکرد، کە هەڵوێستێکی بنەڕەتی بوو و مشتومڕی دروست کرد لە عێراق و ناوچەکە.
* ئۆپۆزیسیۆنی دژ بە سەدام حسێن و ڕژێمەکەی : هاوکار و بونیادنەری سەرەکی بوو لە یەکخستنی ئۆپۆزیسیۆنی عێراقی پێش (٢٠٠٣).
مام و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان
ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا:
* بە هۆی بونی ویژدانی ئاشتییانەی سیاسی کەسایەتییەکەی ، بەشێکی سەرەکی بوو لە ڕێککەوتنی واشنتۆنی ١٩٩٨ لەگەڵ مەسعود بارزانی بە سەرپەرشتیی ئەمریکا بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی ناوخۆی کورد.
* دروستکردنی پەیوەندیی لەگەڵ حزبە سۆسیالیست دیموکراتەکانی ئەوروپا ،و یەکێتیی نیشمانی کوردستان ی گەیاندە ئاستێکی نێودەوڵەتی و کردنی بە ئەندامی ئینتەرناسیۆنالی سۆسیال دیموکرات.
ئێران:
ئێران نزیکترین دراوسێی بوو وە بەهۆی پەیوەندییە حەکیمانەکەی توانی نێوەندگیر و کاراکتەرێکی سەرەکی ڕاگرتنی پەیوەندییەکان بێت لەگەڵ ئەمریکا ، دوای ٢٠٠٣ کەناڵە کراوەکانی لەگەڵ تاران هێشتەوە، هەر بۆیە بە نێوەنگیرە کاریگەرەکە وەسف دەکرا کە توانای ڕاگرتنی باڵانسی پەیوەندییەکانی بە سەرکەوتووانە هەبوو.
جیهانی عەرەبی:
ساڵانی مەنفا پەیوەندیی لەگەڵ لایەنە عەرەبییە ئۆپۆزیسیۆنەکانی بەغدا دروست کرد. پاشان دوای بونی بە سەرۆکی کۆماری عێراق وەک سەرۆکی عێراق بەشداری لە لوتکە عەرەبییەکان کرد و هەوڵی دا ناوبانگی عێراق باشتر بکات دوای ٢٠٠٣.
عێراق لە ڕووی عەرەبییەوە کاریگەرییەکەی لاوازی هەبوو بەهۆی گرژیی مەزهەبی و پەیوەندییە ساردەکانی نێوان چەند پایتەختێکی عەرەبی لە دوای ٢٠٠٣. تاڵەبانی بەهۆی کەسایەتییە قبوڵکراوەکەیەوە لەلایەن بەشێکی زۆر لە وڵتانی عەرەبییەوە سوودی لەوە وەرگرت کە ڕۆڵی بەرچاوی هەبێت لە کەمکردنەوەی بەشێک لەو گرژییانە.
ئاستی هەرێمی:
ڕۆڵی ڕاستەوخۆی هەبوو لە دیالۆگی نێوان نەیار و دژەکان ، و بە کەسێک وەسف دەکرا کە لەگەڵ هەموو لایەک قسە دەکات. هاوسەنگیی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران و ئەمریکا پاراست لە یەک کاتدا، کە هاوسەنگییەکی دژوار بوو. بە کردەوە و ڕەفتارەکانی بە پارێزەری سەقامگیری و پارێزەری هاوسەنگی لە لایەن سیاسەت مەداران و نوسەرانەوە ناوزەند دەکرا.
زیاتر بخوێنەرەوە
شوان حاجی مستەفا
سەرۆک مــــام جەلال، لە یاد و دڵی گەلێکدا
هۆزان عەفرینی
مام جەلال... کاریزما و سیمبولی نەتەوەیی کوردستان
چێنەر شەرعی
مێژووی زیندوو و ڕێبازی گەشاوەی سەرۆک مام جەلال
سەڵاح شمشێر
سەرۆک جەلال تاڵەبانی... ڕێباز و مەشخەڵێک
شێرزاد شێخانی
مام جەلال جۆرج واشنتۆنی عیراق
هەرێم عەبدوڵڵا
نۆ ساڵ دوورین لە سەرکردەی زێڕین
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved