کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
وتار
ستران عەبدوڵڵا
دەربارەی ئەزموونی رۆژنامەوانی
2026-10-07
لە هەموو ئەو کۆڕ و سمینارانەی لەسەر ئەدەبیاتی مام جەلال دەیکەم، یان لە کۆڕی دۆستان کە بە تێچینی کورت و درێژ بەشداری تێدا دەکەم، هەمیشە دەڵێم گرنگە لە چەند رەهەندێکەوە لە کەلتوری مەزن و فراوانی مام جەلال و فرەیی ئەدەبیاتەکەی بدوێین و بکۆڵینەوە، چونکە خەسڵەتی سەرەکی کەلتوری مام جەلال، بەر لە هەر شتێک، زۆری و فراوانی و هەمەلایەنیەتی. هیچ دامەزراوەیەک و هیچ کەسێک ناتوانێ پەی بە هەمووی ببات، مەگەر دوای وادەیەکی زۆر لە خڕکردنەوەی ئەدەبیاتەکەی و لە روماڵکردنی و لە چاپدانی بە فراوانترین شێوە. رەنگە دوای ئەوە بکرێت کتێبی گشتی، کورت و پوخت، یان درێژ و زنجیرە، لەسەر ئەو کەلتورە کەڵەگەتە بنووسرێت.
پێڕاگەیشتنی وا دەکەوێتە قۆناغی دوای قۆناغی کۆکردنەوە و لە چاپدانی کۆی بەرهەمەکانی، قۆناغێک کە ئەوی لەبەردەستە دەتوانێت ببێتە کەرەستە بۆ دەیان کتێبی شرۆڤەکاری و هەڵسەنگاندن. تا ئەو دووەم قۆناغە دێت، پێویستە هەر یەکێک لە پەرۆشانی کەلتوری مام جەلال خۆی تەرخانی رەهەندێکی مام جەلال ناسی بکات.
بێگومان پەرۆشانی کەلتوری مام جەلال زۆرن و مەقامی بەرزیشیان تیایە و چەند خۆشیان موتەوازع نیشان بدەن، هێشتا لە خۆم رانابینم ئامۆژگاریان بکەم، بۆیە باشترە پێش هەموو شتێک ئامۆژگاری خۆم بکەم و ئەم پێشنیازە لە خۆمەوە دەست پێ بکەم و لە بەرهەمی نووسینی خۆم لەسەر مام، بەرجەستەیان بکەم.
ئەم کتێبە (مام جەلال لە ژووری هەواڵدا) لەو سۆنگەیەوە هات کە باسی مام جەلال لە رەهەندی ئەزموونی رۆژنامەگەرییەوە بکرێت و ببێتە خشتێک لە تەلاری بەرزی مام جەلالناسی.
لەم کتێبەدا، لەسەر ئەزموونی رۆژنامەنووسی دەدوێم، چ لە قۆناغی جێبەجێکردنی ئەرکی رۆژنامەنووسی، چ لە سەرپەرشتیکردنی رۆژنامەی حزب و چ لە بایەخدانی بەم بوارە لە قۆناغی رابەرایەتی شۆڕش و سەرۆکایەتی حزب، وەک سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
بێگومان بیری مام جەلال لە کایەی رۆژنامەنووسیدا بەشێکە لە بیرێکی فراوانتری لەسەر کوردایەتی و دیموکراسی و دەربەستی کۆمەڵایەتی. لە دیوێکی تریشدا بە شێکە لە کار و کۆششی ئەو زاتە لە کایەی پراکتیکی رۆژنامەنووسیشدا. لەوەش زیاتر قسە لەسەر روانگە و کاری رۆژنامەنووسیانەی بۆ ئەوەش دەست دەدات لە بوارە فراوانەکەی میدیا، بە گشتی، پراکتیزە بکرێت.
ئەوە راستە مام زیاتر کەیفی بە میدیای کاغەزی دەهات و ئەهلی نووسین و قەڵەم و کاغەز بوو، بەڵام لەو قۆناغ و دەرکەوتانەی وەک سەرکردە و رابەر کۆڕ و کۆبوونەوەی دەکرد، بەگشتی نموونە و دەرفەتی باسەکانی دەچووە سەر کایەکانی تری میدیاش. وەک کۆی سەنگەرێکی خەباتی هەمەلایەنە لە هەمووی دەڕوانی. بۆیە باسەکان لەسەر ئەزموونی رۆژنامەنووسی سەر دەکێشێ بۆ کۆی میدیا، بە کۆن و نوێوە، چ وەک فلاشی بیرۆکە و چ وەک نموونەی باسکراو و بەرجەستەش.
بە خۆشییەوە ئەم کتێبە لە سەکۆی رۆژنامەوانی دێرینی خۆمانەوە، کوردستانی نوێ، بڵاودەکەمەوە. ئەوەندەی دەرفەت هەبێت گەرەکمە بەڵگە و ئاماژەکانی لەوێوە بۆ ئەوێ بگوازمەوە. ئەگەرچی ئەزموونی مام جەلال هەر لە کوردستانی نوێ قەتیس ناکرێت و کۆی کوردستان بە بەشەکان و بە شاخ و داخەکانی، بە ماکێت و دیزاین و مینبەرەکانی میدیایەوە، دەگرێتەوە و کێوماڵی دەکات.
پێرستی باس
1- کورتەیەک لە رێڕەوی ژیانی رۆژنامەوانی مام جەلال
2- کورتەیەک لە روانگەی مام جەلال بۆ میدیا و رۆژنامەگەری....
3-خوێندنگەی مام جەلال لە بواری رۆژنامەگەریدا
4-نموونەی چیرۆکەکانی مام جەلال و مامەڵەی لە وێستگەی رۆژنامەنووسیدا
5- مامەڵەی مام جەلال لەگەڵ رۆژنامەنووسان و رۆژنامەگەری دونیا
6- نموونەی مام جەلال لە مەتبەخی رۆژنامەوانیدا، لە ژووری هەواڵ
7- چەند نموونەیەکی شەخسی
8- بەڵگەنامەکان و دەستنووس
زیاتر بخوێنەرەوە
ستران عەبدوڵڵا
رۆژنامەنووسێکی حەریف و پرۆفیشناڵ
پ. ی. د. ماجید خەلیل
ساڵیادی مەرگی مام جەلال و هەنگاونان بۆ بەکەلتورکردنی کۆنەستی نەتەوەییمان
پ. ی. د. پەیمان رەمەزان
سهرۆك مام جەلال: ڕابەری ئاشتەوایی و چەتری کۆکردنەوەی جیاوازییەکان بوو
د. چرۆ شەهاب
مام جەلال؛ سیمبول و کاریزما
شوان حاجی مستەفا
سەرۆک مــــام جەلال، لە یاد و دڵی گەلێکدا
هۆزان عەفرینی
مام جەلال... کاریزما و سیمبولی نەتەوەیی کوردستان
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved