هێرۆخان، شەوچرای یەکێتی

2024-02-14
 هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، رۆڵی‌ سیاسی‌ بۆ پاراستنی‌ یەکێتی‌  ناو یەکێتی‌، بەتایبەتی لە دوای‌ نەخۆشکەوتنی‌ سەرۆک مام جەلال-ەوە تەواو دیار و پڕ مانا بوو. 

ئەو دەورانەی هێرۆخان ئیدارەی‌ یەکێتی دا، سەرکەوتوو بوو لە رێگرتن لە شکانی یەکێتی‌ و لاوازکردنی‌ لەو دەورانەدا کە مێژوو بە شانازییەوە دەینووسێتەوە.

دوای‌ نەخۆشکەوتنی‌ سەرۆک مام جەلال قۆناغێکی سەخت بوو، بەڵام دواجار یەکێتی سەرکەوت و کەوتەوە سەر راستە رێگەکەی خۆی‌.

کۆنگرەی سێی یەکێتی بە بەشداریی هێرۆخان چارەنووسسازبوو، ئەو کۆنگرەیە وێستگەیەک بوو بۆ نوێبوونەوە یان وەستان و چەقبەستوویی، هەڵبەت ئەگەر هێرۆخان لە هەر کۆبوونەوەیەکدا ئامادەبوایە، هیوای‌ نوێبوونەوەکە زیاتر دەبوو.
هێرۆخان  لەگەڵ هەڤاڵەکانی  بە ئیرادەیەکی‌ پۆڵایینەوە شانیاندایە بەر دۆخە سەختەکە و واقیعبینانە گەیاندییە کەناری ئارام، ئەوەی‌ روونە ئەوەیە سیاسەتی‌ چەپکە گوڵەکەی‌ سەرۆک مام جەلال  رۆژ بە رۆژ زیاتر دەدرەوشێتەوە، هێرۆخانیش کارکردن بەو سیاسەتەی‌ تۆختر کردەوە و بینیمان لە ماوەی رابردووی نزیکدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی نەیهێشت کارکردن بەو سیاسەتە سست ببێت و رەنگەکانی‌ تۆختریش کردەوە.
هێمنیی‌ هێرۆخان و کەم دووییەکەی‌ زۆر گرنگ بوو، بەڵام کە لە گفتوگۆکاندا‌ بەشداریی دەکرد، بڕیارە چارەنووسسازەکانی تێدا یەکلایی دەکرایەوە. 

ئەو  بە هاوکاریی هەڤاڵە دڵسۆزەکان یەکێتییان لە قۆناغێکی مەترسیدار پاراست و پێکەوە بە گیانی هەڤاڵانە  توانییان باڵانسی دیموکراسی و بڕیاردان رابگرن تا تێپەڕبوونی ئەو قۆناغە سەختە.
هێرۆخان یەک دوو ساڵی‌ دوای نەخۆشکەوتنی‌ سەرۆک مام جەلال، زۆرینەی‌ هەڤاڵانی لە دەوری‌ خۆی‌ کۆکردەوە، چونکە دەیزانی‌ قۆناغێکی‌ سەختە بۆ ئیدارەدانی حزبێکی‌ گەورەی وەک یەکێتی، بەڵام نەترسا و ئیدارەی دا و بۆ هەموولایەکی سەلماند کە یەکێتی‌ هێڵی سوورە.

هێرۆخان لەگەڵ هەڤاڵەکانی لە سەرکردایەتی بە ئیرادەیەکی‌ پۆڵایینەوە شانیاندایە بەر دۆخەکە و واقیعبینانە گەیاندییە کەناری ئارام.
بۆیە ئێستا پێویستە زیاتر لە دەوری چەپکە گوڵەکەی‌ مام جەلال کۆببینەوە، ئەوەش دەزانین کەوا هێرۆخان نوێنەرێکی سیاسیی پڕ بۆن گوڵاوبوو، بە ئیلهام وەرگرتن لە رۆحی سەرۆک مام جەلال و قۆناغە سەختەکەی دەورانی‌ هێرۆخان و لەبەرچاوگرتنی‌ بەرژەوەندییە باڵاکانی‌ یەکێتی‌، کە تێتدا توانی یەکێتی‌ لە هەر مەترسییەک رزگار بکات، بۆیە دەبێت نازناوی شەو چرای یەکێتی پێبدرێت.

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2024 . PJT Foundation. All right reserved