کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
وتار
د. ئەحمەد کەرکوکی
لە نۆیەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی جەنابی مام جەلالدا
2026-10-11
لە نۆیەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی جەنابی مام جەلالدا، جارێکی دیکە ئەو ڕاستییەمان بۆ دەردەکەوێت کە ڕێباز و سیاسەتی ئەو تەنها بۆ قۆناغێکی دیاریکراو نەبوو، بەڵکو بۆ عێراق و ناوچەکەی ئێستاش پێویستییەکی گرنگە.
لە کاتێکدا کە ناوچەکەمان بەڕووی گۆڕانکاری و ملمێلانێی گەورەی سیاسی و ئەمنی و هەرێمایەتی و نێودەوڵەتیدا تێدەپەڕێت، عێراق زیاتر لە هەر کاتێک پێویستی بەو سیاسەتە هەیە کە مام جەلال نوێنەرایەتی دەکرد؛ سیاسەتی دیالۆگ لەبری ناکۆکی، نزیککردنەوە لەبری دوورخستنەوە، و گەڕان بەدوای خاڵە هاوبەشەکاندا لەبری قووڵکردنەوەی جیاوازییەکان.
مام جەلال بە باشی لەو ڕاستییە تێگەیشتبوو کە عێراق وڵاتێکی فرە نەتەوە، فرە ئایین، فرە مەزهەب و فرە بۆچوونە، و هیچ لایەنێک ناتوانێت بە تەنها عێراق بەڕێوەببات یان ئارامی و داهاتووی ئەم وڵاتە مسۆگەر بکات. بۆیە هەوڵی دەدا جیاوازەکان لە دەوری مێزی گفتوگۆ کۆبکاتەوە و لە نێوان بەرژەوەندییە جیاوازەکاندا پردی متمانە دروست بکات.
ئەمڕۆ، لەبەردەم ئەو هەموو ئاڵۆزی و گۆڕانکارییانەی دەوروبەرمان، پاراستنی یەکڕیزی ناوخۆی عێراق و دوورخستنەوەی وڵات لە ملمێلانێ هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەکان پێویستی بە کلتووری دیالۆگ، هاوبەشی و بەرپرسیارێتی نیشتمانی هەیە.
بەتایبەتی ئێمەی کەرکوکی، کە شارەکەمان وێنەیەکی بچووکی هەموو عێراقە، پێویستە زیاتر لە هەر شوێنێکی دیکە ئەم وانەیە لە ڕێبازی مام جەلال وەربگرین؛ کورد و عەرەب و تورکمان و پێکهاتەکانی دیکە، جیاوازییەکانمان بکەینە هۆکاری دەوڵەمەندی نەک ناکۆکی، و خاڵە هاوبەشەکانمان بەهێز بکەین، تا ملمێلانێ سیاسییەکان سەرنجمان لە خزمەتکردن، ئاوەدانکردنەوە و دروستکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ کەرکوک و عێراق لادەن.
باشترین وەفاداری بۆ مام جەلال تەنها یادکردنەوەی ناوی نییە؛ بەڵکو زیندوو ڕاگرتنی ئەو ڕێبازەیە کە باوەڕی بە گفتوگۆ، پێکەوەژیان، قبووڵکردنی جیاوازی و کۆکردنەوەی هەمووان لەسەر بەرژەوەندییە باڵاکانی نیشتمان هەبوو.
ڕۆحی ڕەوانی مام جەلال شاد و یادی هەمیشە بەخێر بێت.
زیاتر بخوێنەرەوە
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... دۆخی تورکی بولگاری کردە باسی دۆخی کورد لە تورکیا
د. ئیبراهیم بەحرولعلوم
لە ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال، پیاوی ڕێککەوتنەکان لە سەردەمی تەنگانەدا
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... دەربارەی ئەزموونی رۆژنامەوانی
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... رۆژنامەنووسێکی حەریف و پرۆفیشناڵ
پ. ی. د. ماجید خەلیل
ساڵیادی مەرگی مام جەلال و هەنگاونان بۆ بەکەلتورکردنی کۆنەستی نەتەوەییمان
پ. ی. د. پەیمان رەمەزان
سهرۆك مام جەلال: ڕابەری ئاشتەوایی و چەتری کۆکردنەوەی جیاوازییەکان بوو
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved