کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
وتار
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... دۆخی تورکی بولگاری کردە باسی دۆخی کورد لە تورکیا
2026-10-11
(3)
بەشی یەکەم: لەسەر ئەوە دەدوێت کە ئەزموونی وڵاتی بولگاریا لە رووی گەشە و پێشکەوتن و بیناکردنی تاقیکردنەوەیەکی سۆشیالیستی، بگوازێتەوە بۆ وڵاتی تازە بوو بە سیستمی کۆماری عیراق، ئینجا بە شەوقی رۆژنامەنووسێکی گەشبین کە حەز دەکات نهێنی کاری رۆژنامەوانی فێر بێت، ئەزموونی کار و هەیکەلبەندی و شێوە ئیشکردنی یەکێک لە رۆژنامەکانی ئەو وڵاتە باس دەکات. هەڵبەتە نووسینەکەی بە عەرەبییە و بۆ گوێزانەوەی ئەزموونی گەشت و سەفەرە بۆ هەردوو کایەی رۆژنامەنووسی کوردی و عەرەبی لە عیراق. (رۆژنامەی خەبات ژمارە 216 لە رۆژی 19/9/1960). لەوێ باسی کرێ و پاداشتی نووسین و گوزەران و رۆژنامەنووسانی وڵاتەکە دەکات تا ببێتە نموونە بۆ رۆژنامەنووسانی عیراق.
بەشی دووەم: لەسەر شێوەی بەرهەمهێنان لە کارگەی ئاسنی لینین و رۆڵی بەرهەمەکانی لە گەشەی پیشەسازی قسە دەکات (ژمارە 218 لە رۆژی 25/9/1960 هەمان رۆژنامە)
بەشی سێیەم: لەسەر ژیان و ماف و داخوازییەکانی کەمینەی تورک که لە بولگاریا دەژین دەنووسێت و بە شێوەیەکی سیاسیی ژیرانە بەراوردی دەکات بە ژیانی گەلی کورد لە وڵاتی تورکیا کە لەهەموو مافێک بێبەشن. (ئەمەیان لە ژمارە 234 لە 13/10/1960 رۆژنامەکەدا بڵاوبۆتەوە).
وەک دەبینین لەم زنجیرە رێپۆرتاژانەدا، مام جەلال، وەک رۆژنامەنووسێکی پەرۆش بۆ کاری رۆژنامەنووسی و مافی سەندیکایی رۆژنامەنووسان، نموونەی مافداری رۆژنامەنووسان لەو وڵاتە دەگوازێتەوە. وەکو ئەندامێکی نیشتمانپەروەری وەفدێکی عیراقیش، مۆدێلی ژیان و گوزەران و گەشەی پیشەسازی و کشتوکاڵی پێشکەوتوو باس دەکات، تا عیراقییەکان تەشویق بکات کەڵک لەو ئەزموونە بیانییانە وەربگرن. ئینجا وەک کوردێکی کوردستانیی سەرتاسەریش، بە دوای ماف و ژیانی تورکی بولگارەوەیە بۆ ئەوەی بیانوویەک بێت حەسرەتی بێ مافی کوردی کوردستانی باکوور بگێڕێتەوە.
جێی سەرنجە بەشی سێیەمی ئەم ریپۆرتاژە سیاسییە، دەست پێشخەرییەکی 30 ساڵ پێشتری مام جەلال-ە لە کایەی بەراوردی نێوان کوردی تورکیا و تورکی بولگاریادا. دوای چەندین دەیە نووسەری تورک عەزیز نەسین لە گۆشەنیگایەکی ترەوە لەسەر کێشەی تورکی بولگاریا و کوردی تورکیا دەنووسێت. ئەو کتێبەی نەسین دەبێتە کەرەستەی مشتومڕێکی دەوڵەمەند لەنێوان دکتۆر کەمال مەزهەر ئەحمەد و مامۆستا محەمەد مەلا کەریم کە لە کتێبی (بەتەمای دەمەتەقێیەکی دیموکرات بووم، بووم بە کاکە حەمەی کورد) لە نووسینی مامۆستا محەمەدی مەلا کەریم، تەواوی وردەکارییەکەی هەیە. هەروەها ئەو مشتومڕە هانی هەردوو نووسەر و وەرگێڕی بەسەلیقە بەکر شوانی و سیروان رەحیم دەدات کتێبەکەی عەزیز نەسین لە زمانی تورکییەوە وەرگێرنە سەر زمانی کوردی (تورک لە بولگارستان، کورد لە تورکیا. وەرگێڕان و ئامادەکردنی بەکر شوانی و سیروان رەحیم پرۆفیسۆر جەمال قادر پێشەکی بۆ نووسیوە، (چاپی ئەکادیمیای کوردی - هەولێر ، 2010)
جیاوازیی نووسینەکەی نەسین و مام جەلال هەر فەرقی نێوان ساڵەکان نییە (ئەوی نەسین لە ساڵی 1989 بڵاوبۆتەوە) بەڵکو جیاوازیی هەرە گرنگی ئەوەیە که مام جەلال وەک رۆژنامەنووسێکی سیاسیی کوردی کوردستانی باشوور بە زمانی عەرەبی و بە تەکنیکی ریپۆرتاژ بابەتەکەی خستۆتەڕوو.
بێگومان مام جەلال لەم سەردانەی بولگاریادا، وەکو کارەکتەرێکی رۆژنامەوانی یان ئەندامێکی سەرەکی وەفدێکی رەسمی بە نوێنەرایەتی رۆژنامەی خەبات دەڕوات، بەڵام لە گوزارشتدا وەک هەر پەیامنێرێکی تایبەتی و رۆژنامەنووسێکی رووماڵکاری وردەکاری ریپۆرتاژی خۆی دەنووسێ (قراة في مقالات صحفية لمام جلال، دراسة وصفية تحليلية، ا.د. جواد فقي علي، ا. سامي قادر، منشورات مركز كوية للدراسات و النشر 2025).
زیاتر بخوێنەرەوە
د. ئیبراهیم بەحرولعلوم
لە ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال، پیاوی ڕێککەوتنەکان لە سەردەمی تەنگانەدا
د. ئەحمەد کەرکوکی
لە نۆیەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی جەنابی مام جەلالدا
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... دەربارەی ئەزموونی رۆژنامەوانی
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... رۆژنامەنووسێکی حەریف و پرۆفیشناڵ
پ. ی. د. ماجید خەلیل
ساڵیادی مەرگی مام جەلال و هەنگاونان بۆ بەکەلتورکردنی کۆنەستی نەتەوەییمان
پ. ی. د. پەیمان رەمەزان
سهرۆك مام جەلال: ڕابەری ئاشتەوایی و چەتری کۆکردنەوەی جیاوازییەکان بوو
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved