کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
وتار
هەستیار مارف ئاغا
حیکمەت و هیممەتی مام جەلال بەردەوامە
2024-03-12
دەستپێکردن و هەڵگیرساندن و بەڕێوەبردن و درێژەدان بە شۆڕش، پلان و حیکمەت و ئازایەتی دەویست، سەرەڕای زۆریی گیانفیدایی و بەرەنگاری و قوربانیدانی بێشومار، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان توانی بە هێزی بازووی پۆڵاینی فەرماندە و پێشمەرگەکانی، رژێمی دیکتاتۆری عیراق بەگیر بێنێت و سەرەنجام بیڕوخێنێت.
لەدوای راپەڕین بە هیممەتی سەرۆک مام جەلال و هەڤاڵەکانی، پێگە و سەنگی کورد لە عیراق و ناوچەکەدا بەهێزتر بوو، حکومەتی هەرێم دامەزرا و پەرلەمان و هەڵبژاردن بەرجەستە بوو.
لە پڕۆسەی ئازادکردنی عیراقدا هەوڵەکانی کورد پێشەنگ بوو، سەرۆک مام جەلال وەک کەسایەتییەکی سیاسی خاوەن کاریزمای بە ئەزموون لە ئاستی نێوخۆیی و نێودەوڵەتیدا پرس و رای پێدەکرا و قسەی لێوەردەگیرا، خۆی و هەڤاڵەکانی بەشداریی ئەنجومەنی حوکمیان دەکرد، تا سەرەنجام وەک یەکەمین کورد بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عیراق، هەڵبژێررا.
زۆریی هەڤاڵان و ئازایەتی پێشمەرگەکان و رۆڵی چەندین تێکۆشەر و سیاسەتمەدار و جوامێری یەکێتی، توانایەکی مرۆیی وای لە حزبی شەهیداندا دروستکردووە، ئەستەمە بکەوێت.
هەرچەندە ململانێکان لە بۆتەی خەباتی یەکێتیدا وەک ناوکی ئەتۆمی هەندێک جار بەریەکدەکەوتن و دەجوڵان، بەڵام بە دڵسۆزی و خەمخۆری و لێهاتوویی سەرۆک مام جەلال و ئیدارەدانی تەنگژەکان، سەرجەم ئاڕاستەکان و توانا جیاوازەکان، یەکیاندەگرت و دەخرانەوە سەر رێڕەوەی خەبات و خزمەتی شۆڕش و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی پێدەکرایەوە.
لە دیداری یەکێتیدا، بۆ یەکێتی، بیروبۆچوونی زیاتر لە 16 هەزار ئەندام و کادری یەکێتی وەرگیرا، لە پێشنیاز و دەرەنجامەکانی ئەم دیدارەدا کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی دروست بوو، سەرەڕای هەڵبژاردنی سەرۆک بافڵ و دەستنیشانکردنی ئەنجومەنی سەرکردایەتی، یەکێتی ئەنجومەنی پشتیوانی پێکدەهێنێت وەک پەرلەمانی حزب ناوزەد دەکرێت، کە ئیشیان پرس و راو پشتیوانی و دروستکردنی لیژنەی تایبەتە بۆ چاودێریی کار و چالاکییەکانی حزب و ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی بە گشتی کە ئەمەش خۆی لە خۆیدا نوێگەرییەکی بێ وێنەیە لە شێوازی خەباتکردندا و کادران هاندەدات بۆ نەوەستان وهەوڵدان و بەردەوامی لە خزمەتکردن.
حیکمەت و هیممەتی سەرۆک مام جەلال بەردەوامە، چونکە یەکێتی بە پێزانینەوە لە مێژووی خەباتی دوورودرێژی سەرۆک مام جەلال و هاوڕێکانی دەڕوانێت و هەموو جارێک وەک سەرچاوە پشتیان پێدەبەستێت، بۆ ئاسانکردنەوەی ئاڵنگارییەکان و دۆزینەوەی سەرەداوی گرێکوێرەکان و بەرەوپێشبردنی ئاشتی و برایەتی و پێکەوەژیان، بۆ چارەسەری کێشەکان و دروستکردنەوەی پردی پەیوەندییەکان، هەمیشە کەڵک لە ئەزموونی مام جەلال وەردەگیرێت.
زیاتر بخوێنەرەوە
چێنەر شەرعی
سەرۆک مام جەلال؛ پەیامهێنەری ئاشتی و دادپەروەری
ستران عەبدوڵڵا
هەر خۆی مامۆستای گێڕانەوەش بوو
چێنەر شەرعی
مام جەلال دەرگای بۆ دەنگ و توانای ژنان کردەوە
غەریب عەلی سەلیم
سلێمانی بەرەو داهاتوویەکی سەوزتر: هەنگاوێکی نوێ بۆ پەرەپێدانی گەشتیاریی ژینگەیی و پرۆژەی ناوچەی سروشتیی پارێزراو «پارکی شەهیدان» وەک نموونە
شێرزاد شێخانی
مام جەلال و پێشمەرگە دێرینەکان
رێبوار ستار
سەرۆک مام جەلال؛ خوێندنگەی کوردایەتی
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved