کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
وتار
ستران عەبدوڵڵا
سەرۆک مام جەلال لە بیرەوەرییەکانی ئیریک رۆلودا
2023-04-06
سەرۆک مام جەلال لە بیرەوەرییەکانی ئیریک رۆلودا
« تەکتیکەکانی دەگۆڕان، بەڵام ستراتیجەکەی وەفاداری گەلەکەی بووە
رۆژانی كەرەنتینەی ناچاری دەرفەتە بۆ خوێندنەوەی هەمەلایەنە. بەتایبەتی خوێندنەوەی ئەو كتێبانەی هەم پێداچوونەوەن بە رووداو و بەسەرهاتەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سەردەمی رۆمانسی شۆڕشگێڕی و بەریەككەوتنی زلهێزەكان لەسەر گۆڕەپانی بەرژەوەندی و ماف و هەم ئەزموونی رۆژنامەوانی شایانی لێوەفێربوونە بۆ رۆژنامەنووسانی وەك ئێمە مانان.
بیرەوەرییەكانی ئەریك رولوی رۆژنامەوان و دیپلۆماتی فەرەنسی كە پێش وەفاتی بڵاویكردۆتەوە، یەكێكە لەو كتێبانەی بە تام و چێژ و زانیارییەكی زۆرەوە قەرەبووی رۆژانی پەلەپەلی كار و رۆژانی ئێستای خۆدابڕانی ناچاری كەرەنتینە دەكاتەوە.
كتێبی ( فی كوالیس الشرق الأوسط _ مذكرات صحفی بجريدة لوموند) بە شێوازی گێڕانەوەی نەرم و رۆمانئامێز هەڵسەنگاندن بۆ پەنجا ساڵ ململانێكانی نەتەوە و وڵاتەكان و زلهێزەكان لە رۆژهەڵات دەكات. لە روانگەی رۆژنامەنووسێكی شارەزا و دیپلۆماتێكی دیفاكتۆوە لەسەر كێشەكانی میسر لە ناوخۆ و لەگەڵ دەوروبەری. قسە لەسەر كێشەكانی هەناوی ئیسرائیل و دراوسێكانی، فەلەستین و بزووتنەوە رزگاریخوازی و چەپ و لیبرالییەكانی وڵاتانی ناوچەکە دەكات.
لە قاهیرەی سەردەمی شا فاروق و شەڕی فەلەستین و ئینجا دابەشکردنی و دوایی دەركردنی جولەكە لە میسر كە ئەریك رولو خۆی یەكێك بوو لەوانە تا قاهیرەی سەردەمی سۆشیالیستەكەی عەبدولناسر و وەرگۆڕانە گەورەكانی دابەشكردنەوەی سەروەت و سامان بەسەر هەژار و عەشایەر، شۆڕشگێڕ و بیرۆكراتەكانی كۆماری عەرەبی میسر ، بە تانوپۆی رووداوەكاندا دەچێتە خوارەوە. لە رووماڵی بەسەرهاتەكانەوە تا دانیشتنە دووقۆڵیەكانی لەگەڵ دەستەبژێری سیاسی رۆژهەڵات و ئینجا رەخنە قووڵەكانی لە دیدی ماركسییەکی دێرینەوە.
رۆژنامەوانی سەنگین و دێرینی رۆژنامەی سەنگین و دێرینی لۆمۆند هەگبەیەكی دەوڵەمەندی بەسەرهات و كارەسات و وردەكاری تەوزیف دەكات تا وەكو شایەتێكی بەشدار و چاودێر دۆسییەیەكی تێر و تەسەل لەسەر ئەو ئەزموونە دەوڵەمەندە بنووسێتەوە كە شایانی ناوی ئەریك رولو بێت.
ئەگەرچی لە دۆسێی كورد لە رۆژهەڵاتە قەرەباڵغەكەی نیوەی دووەمی سەدەی بیستدا لە تیمی رۆژنامەنووسانی دیپلۆماتدا زیاتر ناوی یەفگینی پریماكۆف دێت، بەڵام رولوی بە ئەسڵ جولەکەی میسری و بە بژاردەی ژیان فەرەنسی لە چەند گێڕانەوەیەكدا ناوی هاوشانی كورد و مەسەلەكەی دێت.
ئەریك بەقەدەر جیاوازی گێڕانەوەی فەرەنسی لە گێڕانەوەی سۆڤێتی شێوەی گێڕانەوەكەی چێژ بەخشترە.بە داڕشتنی مەحکەم و شرۆڤەی فیکری قوڵ رووداوەکان دەگێڕێتەوە.
ئەو کە لە چەند دیداری تەلەفزیۆنیدا باسی كورد و شۆرش و سەركردەكانی دەكات، لەم كتێبەشدا ئەگەرچی بە راگوزەریش بێت هەر دێتەوە سەر كورد، ئەوەی لەم سەفەرە دوور و درێژەیدا لەسەر كورد نووسیویەتی و بەشێكی جوانی رارەوی كتێبەكەیەتی باسی ناسینی سەرۆك مام جەلالە. ئەریک رولو لە سەردەمی ناسرێتی مام جەلال لە قاهیرە مامی بینیوە و هەڵسەنگاندنی بۆ دەكات.
پێدەچێ كاتەكەی دیداری لەگەڵ مام جەلال هی ساڵی 1963 بێت كە مام جەلال وەك سەرۆكی وەفدی كوردی لە دانوستانی شۆڕشی كورد و بەعسی یەكەمدا دەچێتە قاهیرە و دیدەنی سەرۆک عەبدولناسر دەكات بۆ ئەوەی بەهانەی بەعسییە ناسیۆنالیستەكان ببڕێت كە دەیانگوت لە ترسی عەبدولناسر ناوێرین مافەكانی كورد بدەین.
ئەوە بوو ناسر پشتیوانی ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان كرد و سیحری بەعسییەكانی بەتاڵ كردەوە.
ئەریك لەسەر دیداری مام جەلال لە میوانداری قاهیرەی ناسردا دەڵێت: « هەرچی جەلال تاڵەبانیشە كە ئەوكاتە فەرماندەیەكی سەربازی بوو لای رابەری راپەڕینی كورد مەلا مستەفای بارزانی ، ئەوا سوێندی هەر بەسەری عەبدولناسر دەخوارد كە شەرەفی دیدەنی پێدابوو و پشتیوانی خەباتی گەلی كوردی لە پێناو بەدەستهێنانی ئۆتۆنۆمی بۆ دووپاتكردبۆوە. ئەو هەڵوێستەی سەرۆك ناسر هەڵوێستێكی بە جورئەت بوو لە رەوشێكدا كە یەكێتی عەرەبی زۆر بە ئاسانی تێكەڵ بە شۆفینیزم دەبوو.
هاوڕێیەتی لەگەڵ جەلال پەیوەستی كردم كە چەندین جار دیدەنیم لەگەڵی هەبوو ، لە راڕەوەكانی بەرخودانی كوردی لە عێراق، هەروەها لە بەغدا، لە بەیروت، لە تاران و ئەنقەرە و پاریسیش.
قسەكردنی كەمەندكێش بوو. بە هەستە خۆش مەشرەبیەكەی و گیانی تەنز ئامێزی زۆر بە ئاسانی لایەنگیری، نەیاری و هاوپەیمانەكانی و بگرە ئایدەلۆژیای خۆی دەگۆڕی ، كە ماویست و رەوتی تر بوو. تەنانەت لەگەڵ سەددام حسێنیش گەیشتە لێكگەیشتن.
تەكنیكەكانی بەگوێرەی بارودۆخ دەگۆڕا، بەڵام ستراتیژەكەی جێگیر و پتەو بوو ، نەدەگۆڕا. چونكە هەر بە…
زیاتر بخوێنەرەوە
ئالان رەئوف
مام جەلال دۆستەكانی لە بیر ناكات
بارزان شێخ عوسمان
مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد رۆڵەیەکی هەڵکەوتوی نێو ژانەکانی گەل بوو
لەتیف نێروەیی
مامناسی، وەک فۆڕمێک لە تێگەیشتن لە خەسڵەتەکانی مام جەلال
د. شیلان فەتحی
مام جەلال؛ شکۆی نەتەوەیەک، سەمامی ئەمانی دیموکراسی
سالار مەحموود
کوردستانی عیراق بەڕێبەرایەتی سەرۆک مام جەلال لە دیکتاتۆریەت رزگاریی بوو
بارزان شێخ عوسمان
سەرۆك مام جەلال، چەمکێکی نوێ بەخشی بە سەرۆکایەتی
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 pjtfoundation.org ,All rigth reserved