کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
وتار
بەکر فەتاح
لە یادی جینۆسایدی فەیلییەکاندا
2024-04-07
ئاغای ساعیش دەست نەکات بەگریان!
ئەنفالی فەیلییەکان هەشت ساڵ پێش ئەنفالی میلەتەکەمان بە گشتی ئەوەی ساڵی ١٩٨٨ بە هەشت قۆناغ ئەنجام دراو بووە هۆی خاپور کردنی ٤٥٠٠ شارۆچکە و گوند لە قەزا، ناحییە و بێ سەروشوێنکردنی زیاتر لە ١٨٠٠٠٠ هاووڵاتی.
کاربەدەستانی ئەوسای عیراق دانیان بە بێسەروشوێنکردنی لانی کەم سەد هەزار دا نا، وەک چۆن لە سۆراخی قوربانیانی ئەنفال وەفدی کوردی لە ساڵی ١٩٩١ لە گفتوگۆی ئەو کاتەی کوردو رژێم، داوای چارەنووسی ئەو سەد و هەشتا هەزار بێسەرو شوێن کراوانەی کردبوو، علی حەسەن مەجید ناسراو بە عەلی کیمیاوی وتی ئێوە زیادەزیادەرۆیی تێدا دەکەن، لە سەد هەزار زیاتر نەبوو!
هەڵبەت پێش هەش ساڵ یانی مانگی چواری ١٩٨٠ قەڵاچۆ کردنی فەیلییەکان ئەنجام درابوو، مانگی ٤ ساڵی ١٩٩٠ ئە وەختە نوێنەری یەکێتی بووم لە تاران، لەگەڵ جەنابی مام سەردانی وەزارەتی دەرەوەمان کرد، وەک هەمیشە کاتێک مام سەردانی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانی دەکرد جگە لە وەزیری دەرەوە کار شناسانی وەزارەتی دەرەوە بانگهێشت دەکران، لەو کۆبوونەوەیە جگە لە دکتۆر ویلایەتی چەند کارشناسێک ئامادە بوون، مام بەدرێژی باسی بارودۆخی عیراق و کوردستانی بۆ کردن، پاشان هاتە سەر کێشەی فەیلییەکان، مام ئاماژەی بەوە کرد کە فەیلییەکان لە عیراق چوار جۆر زوڵمیان لە سەرە، یەکەم لە بەرئەوەی کوردن دووەم، چونکە شیعە مەزهەبن، سێهەم رژێمی عیراق بە رەچەڵەک بە ئێرانییان لە قەڵەم دەدا. چوارەم قشری دەوڵەمەندی فراوانی بازاری شۆریجەی بەغدا فەیلین و تا دەست بەسەر سەرمایەکانیاندا بگرێت، دیار بوو یەکێک لە کارشناسە بەشداربووەکان فەیلی بوو، وتیان جەنابی مام جلال ئاغای ساعی فەیلییە، لە تەنیشت مامەوە پێم وت مامە، ساعی دەست نەکات بەگریان؟ مام دەستی کرد بە پێکەنین وتی بەکر وا دەڵێت، هەڵبەت ماجرای کابرای زوڵم لێکراوی بۆ گێرانەوە، کە شەرحی حاڵی خۆی بۆ عەریزە نووس کردبوو، دوایی عەریزەنووس پێی دەڵیت بۆت بخوێنمەوە چیم بۆ نووسیویت؟ کابرا دەڵێت بەڵێ، کاتێ عەریزەنووس عەریزەی بۆ دەخوێنێتەوە، کابرا دەست دەکات بەگریان و دەڵێت، وەڵام نەمزانیبوو ئەوەندە زوڵمیان لێ کردووم... پێ ئەچوو ئاغای ساعیش نەیزانیبێت ئەوەندە زوڵمیان لێ کراو...
زیاتر بخوێنەرەوە
بارزان شێخ عوسمان
مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد رۆڵەیەکی هەڵکەوتوی نێو ژانەکانی گەل بوو
لەتیف نێروەیی
مامناسی، وەک فۆڕمێک لە تێگەیشتن لە خەسڵەتەکانی مام جەلال
د. شیلان فەتحی
مام جەلال؛ شکۆی نەتەوەیەک، سەمامی ئەمانی دیموکراسی
سالار مەحموود
کوردستانی عیراق بەڕێبەرایەتی سەرۆک مام جەلال لە دیکتاتۆریەت رزگاریی بوو
بارزان شێخ عوسمان
سەرۆك مام جەلال، چەمکێکی نوێ بەخشی بە سەرۆکایەتی
بڵێسە جەبار فەرمان
تەنیا چارەسەر بۆ مەسەلەی کەرکوک دیدی مام جەلالە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 pjtfoundation.org ,All rigth reserved