‎هۆتێل رەشید لە مام جەلالەوە بۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی

2024-08-20

‎جارێکی تر ڕاڕەوەکانی هۆتێل ڕەشید گوێیان لە هەنگاوەکانی سیاسەتمەدارێکی گەنج، بەڵام کاریگەر بوو، ٤٠ ساڵ لەمەوبەر لەهەمان راڕەوەکانی ئەو هۆتێلە، مام جەلال بە هەگبەیەکی پڕ لەداواکاری میلەتەکەی ڕارەوەکانی هۆتێل رەشید میواندارییان دەکرد، بەڵام هەنگاوەکانی تاڵەبانی دووەم خێرا و شۆکهێنەر و کاریگەر بوون، بەجۆرێک جارێکی تر هۆتێل رەشید و کۆبونەوەکەی رەشید وەک رووداوێکی مێژویی بۆتە جێگەی باسی میدیا و رایگشتی.
‎لە کاتێکدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەناو هۆڵە مەڕمەڕییەکانی هۆتێل ڕەشیددا دەڕۆیشت، هەنگاوەکانی ئاوێتەی رووداوگەلی مێژوویی و کاریگەر بوو، هەمان هۆڵ و هەمان شوێن سەرۆک مام جەلال پێیدا تێپەری، کە سوتفەش نییە کەرکوک لە کۆبونەوەی هەردووکیان خاڵی سەرەکی یەکلاکەرەوە بوون.

‎هۆتێل رەشید لە ساڵی ١٩٨٢ دا دروستکرا وەک سیمبولێکی پێشکەوتن و بوژانەوەی عیراق، سەرەتا ناوەندێک بوو بۆ کۆبوونەوەی سەرکردەکانی جیهان، تەنانەت لوتکەی وڵاتانی بێلایەن (لەنێوان سۆفیەت و رۆژئاوا) لەم هۆتێلە دەبەسترا و بنکەی سەرەکی بوون.

‎ بەڵام، لە ساڵی ١٩٨٤دا راڕەوەکانی ئەم هۆتێلە شاهیدی هەنگاوەکانی مام جەلال بوون. جەلال تاڵەبانی بە سەرۆکایەتیی شاندێکی کوردی هاتبوو بۆ دیداری گەورە بەرپرسانی عیراق، هەڵگری هیوای گەلەکەی بوو بۆ ئاشتی و مافی چارەی خۆنووسین. هۆتێل ڕەشید، کە بەناوی خەلیفەی حەوتەم عەباسییەکانەوە، هارونە رەشید ناونراوە، کە ئەوکات سیمبولی تەماحە نەوتییەکانی عیراق بوو، بەڵام بۆ کورد و بەرپرسانی کورد، بەتایبەت بۆ مام جەلال پڕن لە یادەوەری رۆژانی دانووستان کورد و رژێمی بەعس، ئەم هۆتێلەلە یادەوەری مام جەلال و کاک نەوشیروان دا چەندین جار باسکراوە.
‎لە کاتێکدا مام جەلال لەگەڵ بەرپرسانی بەعس گفتوگۆی پڕوکێنەری هەبوو، لەسەر زۆربەی خاڵە گرنگ و هەستیارەکان گەشتنە رێکەوتن، تەنیا خاڵێک کە مام جەلال ئامادەنەبوو سازشی لەسەر بکات کەرکوک بوو، بۆیە دواهەمین دیداری مام جەلال لەسەر کەرکوک کۆتاییهات و خۆی و شاندەکەی هۆتێل رەشید یان بەجێهێشت، مام جەلال کاتێکیش گەڕایەوە ئەم هوتێلە ئەوکاتەبوو کە بوویە سەرۆک کۆماری عێراق.
‎لە باوکەوە بۆ کوڕ
‎ئێستا، دوای دەیان ساڵ، بافڵ جەلال تاڵەبانی بەهەمان ڕێگادا ڕۆیشت، میراتی باوکی بەرەو پێشەوە برد. بەڵام لەو شوێنەی مام جەلال ڕووبەڕووی هێزی ڕژێمی بەعس بووبووەوە، بافڵ تاڵەبانی ڕووبەڕووی تەحەدایەکی جیاواز بووەوە کە زیاتر تەونێکی ئاڵۆز بوو بە ئەندازیاری تورکیا و هاوکاری پارتی بۆی تەنراو بوو، چونکە پاش ڕیفراندۆمێکی شکستخواردوو زیاتر لە ٧ ساڵە کورد و خودی یەکێتی لە هەوڵی گێرانەوەی مافی کورد دان بۆ بەدەستهێنانی پۆستی پارێزگاری کەرکوک بۆ کورد.

‎بۆیە، هۆتێل ڕەشید، کە سەردەمانێک میوانداری سەرکردەکانی جیهانی دەکرد و لە کاتی ململانێکاندا وەک چاویلکەیەک بۆ میدیا نێودەوڵەتییەکان کاری دەکرد، ئێستا بوو بە پاشخانی لاپەڕەیەکی نوێ لە مێژووی کورددا.

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی بە داننان بە هەستکردن بەهێزی رەمزی ئەم شوێنە، وەک شوێنی کۆکردنەوەی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک هەڵیبژارد.
‎لە هەنگاوێکدا کە دەنگدانەوەی وردبینی دیپلۆماسی ورد بوو، بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆبوونەوەیەکی ڕێکخست کە دیمەنی سیاسی کەرکووک بگۆڕێت. ژوورە کۆنفڕانسەکانی هۆتێلەکە کە سەردەمانێک بە دەنگی دانوستانە نێودەوڵەتییەکان و ڕاپۆرتی پەیامنێرانی جەنگ دەنگی دەدایەوە، ئێستا میوانداری گفتوگۆی چڕ و پڕیان لەبارەی داهاتووی کەرکوکەوە دەکرد.
‎گرەوەکان زۆر بوون. بۆ ماوەی حەوت ساڵ، کورد خەباتی کردبوو بۆ گۆڕینی پارێزگارێکی بەوەکالەتی عەرەب، دۆخەکە بەهۆی ڕیفراندۆمی شکستخواردووی ساڵی 2017 خراپتر بوو، بەتایبەت دوای ئەوەی نەجمەدین کەریم پارێزگاری پێشووتری کەرکوک لەگەڵ پارتی کەرکوکی چۆڵ کردبوو، دواتریش پارتی رازی نەبوو پارێزگارێکی کورد لە کەرکوک دابنرێت بەبیانووی ئەوەی کەرکوک داگیرکراوە.

‎بەڵام لەو شوێنانەی کە ئەوانی دیکە تەحەددایان بینی، بافڵ تاڵەبانی دەرفەتی بینی. بە دانووستانێکی ورد و بیرکردنەوەی ستراتیژی توانی فراکسیۆنە هەمەچەشنەکانی ناو ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک یەکبخات. ئەنجامەکەی مێژوویی بوو، هەڵبژاردنی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک، سەرکەوتنێک کە ساڵانێک بوو کورد لە کەرکوک شەڕی بۆ دەکرد.

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی لە کۆبوونەوەکەدا نەک هەر وەک براوەیەک، بەڵکو وەک دەوڵەتمەدارێک دەرکەوت، بە ئارامی پەیامێکی دا کە پارێزگار کوردە، بەڵام خزمەتکاری سەرجەم پێکهاتەکانە و دەبێت کەرکوک لە کێشەوە بکرێت بە نمونەی سەرکەوتیی ئیدارە و حوکمرانی. ئەمە ئەو گرەوەیە کە هەموان لەسەر یەکێتی و خودی بافڵ تاڵەبانی دەیکەن، کە ئایا دەتوانن سەرکەوتنەکەی کەرکوک بگۆرن لە دەسکەوتی حزبی یەوە بۆ دڵنیایی هەموو پێکهاتەکان، چونکە سیمای حوکمرانی پارتی لە ناوچە جێناکۆکەکاندا بریتیبووە لە سڕینەوەی ئەوانی تر و د روسکردنی رق و وکینە، لە نێوان کورد و ئەوانی تر.
‎بۆیە ئێستا راڕەوەکانی هۆتێل رەشید میراتەکانی باوک و کوڕ لەیەکتر تێکەڵ بوون – خەباتی مام جەلال بۆ مافەکانی کورد و سەرکەوتنی ستراتیژی بافڵ تالەبانی بۆ کەرکوک. ئەلڕەشید کە سەردەمانێک سیمبولی دەسەڵاتی مەرکەزی عێراق بوو، بووبوو بە قۆناغێک بۆ بەهێزکردنی کورد.

 

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2024 . PJT Foundation. All right reserved