خەرامان، جەولە و كاروان

2023-05-08

لەوانەیە دە ڕۆژ، لەوانەیە مانگێك، لەوانەشە ساڵێكی تر دەرفەتی هەبێت بگەڕێتەوە ناوچەی تیپەكەی خۆی. ئەم تازە لەگەڵ هاوڕێكانی جەولەیەكی دوور و درێژییان دەستپێكردووە، لەوانەیە یەكەم جەولەی بێت، لەوانەیە دەیەم و لەوانەشە دەجەولەی تریش بكات.

ئەو سەیری چارەنووسێك دەكات كە بە هێڵێكی باریكی دەڤەری ئازاد كراو و هەموو كوردستان دەبینێت.

ئەو، ئەمانە و ئەوانی تریش كە لەم وێنە دیار نین و لە وێنەی تر دەركەوتوون، بە تێكڕایی خەمی چالاكی و خەمی فریاگوزاری هێزێكی ترن كە لەوانەیە لە بەرەیەكی جەنگ هیلاك ببن و گوشاریان لەسەر بێت. لەوانەشە وا نەبێـت، ئەمان خۆیان هیلاكن و دەچن بۆ پشوو دوای ئەوەی دەور و تەسلیمیان لەگەڵ هاوسەنگەرەكانیان كردووە.

لەوانەیە خەڵكی قورەتوو، یان دارەتوو، خەڵكی خانەقین یان نسیبین بێت و هاتۆتە ناو ئەم كاروانە كوردستانییەی شۆڕشی نوێوە. دور نییە خەڵكی دوز، یان نزیكتر، خەڵكی كفری و كەلار و هەولێر و رواندز بێت،

وا جەولە دەكات و دەزانێ ئەم كوردستانە هەر دەڤەرەكەی خۆی نییە.

وا دەبینێ نیشتمان پڕە لە پێشمەرگە و ڕێكخستن بەسەد بن زار و ئاخاوتن خۆشەویستی بۆ كوردستان و بۆ كوردایەتی نیشان دەدات. لەوانەیە ڕۆژمێرێكی كۆنی پیرەمێردی لە گیرفان بێت لەهەر كانیاوێك شیرین وشەیەك بگوێزێتەوە، یان لە خانەی بیرەوەریدا (هەمبانە بۆرینە)یەكی گلدابێتەوە.

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2024 . PJT Foundation. All right reserved