کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
وتار
گوڵزار فەرەج
مام و رۆژنامەنووس فێردیناند هیننەر بیشلەر
2023-08-27
مام لە هەموو سەردەمەکان روئیا و پێشگۆییەکانی زۆر بەهێز و لە شوێنی خۆیاندا بە کەمترین گۆڕانکاری بەدیهاتوون، ئەو سەرۆک و رابەرێک بە گۆچانێک و بە هەگبەی پڕ لە بیروباوەڕی شۆڕشگێڕیی، بە پێکەنین و گوتار و هەڵوێستی جۆشدانەوەکانی، هەموو کات سەرکردەیەکی مێژوویی و فکری و پشتیوان و راوێژکاری میللەتەکەی بوو مێژوونووس و دیپلۆمات و رۆژنامەنووس د. فێڕدیناند هیننەر بیشلەر کە خاوەنی چەندین وێنەی دەگمەنی مام بوو، مامی بە یەکێک لە سەرکردەکانی جیهان وێنا کردووە کە لەپێناو گەلەکانیان و بەها بەرزەکانی مرۆڤایەتیدا خەباتیان کردووە و سیمبولێکیش بوون بۆ حوکمڕانی باش و خەباتی رەوای گەلان بۆ ئازادی، مافی چارەنووس و بە چاوێکی سەرسوڕمانەوە لێی دەڕوانی، فێردیناند لەبارەی مام و کەسایەتیە کاریزماییەکەیەوە دەڵێت: سەرەتای ناسینی من و مام دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1976، ئەو کاتە مام لەگەڵ د. کەمال فوئاد بەسەردانێک هاتبوون بۆ شاری ڤیەننای پایتەختی نەمسا و لەوێ لە ماڵی فوئاد رەسوڵ یەکترمان ناسی، ئەو کات تازە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دامەزرابوو، هەر زوو پێی وتم تۆ دکتۆر فێرناندیت؟ وتم بەڵێ، وتی من و تۆ ماوەیەکی زۆر پێکەوە دەبین، لەماوەی پێکەوە بوونماندا زۆر باسی خەبات و تێکۆشانی کوردی بۆ دەکردم منیش بڕیارمدا هاوسەفەری مام جەلال بم لەکاتی گەڕانەوەی بۆ کوردستان، ساڵی 1978 ماوەیەکی زۆر یاوەری بوم، بە زۆریش لە بارەگای سەرکردایەتی لە ناوزەنگ، سەرگەڵو و بەرگەڵو دەمامەوە، خەسڵەتی خاکییبون و ئەفسوونی راکێشانی بەرانبەری بەهێز بوو.
مام گەورەترین چەکی پێبوو بۆ راکێشانی بەرانبەری کە ئەویش خاکییبونەکەی بوو. ئەو چەکە من ناوم نابوو «سیحر». «ئەفسون»ی وتەکانی تاڵەبانی و رەفتار و کردارەکانی کە هەر زوو قەناعەتی بە یار و نەیارەکانی دەکرد. ئەو دیبلۆماسیەتە گەورەیە کە من لەماوەی هاورێیەتیی مام جەلال تێبینم کرد بە تایبەت لە شاخ کە چۆن لە ناو بێهیوای و نائومێدیدا هیوای دەبەخشییەوە بە هاوسەنگەرەکانی و بەردەوام بوو لە خەبات و تێکۆشانی بێ پسانەوە، مام هەمیشە نمونەی نوێی بەرخۆدان و نمونەیەک بۆ گەشبینی و روانین و دووربینینی.
فێرناند وتی: لە دانیشتنێکماندا لەگەڵ مام لە ناوزەنگ ئەو کات کە رژێمی عیراق لەوپەڕی بەهێزیی و توانایدا بوو و بەتەواوەتی دژی هەموو مافێکی کورد بوو، وڵاتانی دراوسێ و ئیقلیمی دژی داخوازییەکانی گەلی کورد بوون و لەو دەمەدا پێکەوە لەگەڵ مام جەلال کەوتینە گفتوگۆ، پێی وتم فێرناند: دەبینی رۆژێک دێت لە ژیانی خۆمدا من دەبمە سەرۆک کۆماری کوردستانی سەربەخۆ و تۆش شایەتیم بۆ دەدەیت، لەو کاتەدا وتم بەراستی مام زۆر گەشبینە و زیادەڕۆیی دەکات چۆن کارێکی وا دەبێت، بەڵام کە دواتر سەرۆک تاڵەبانی بوویە سەرۆک کۆماری عیراق، ئەو کات زانیم کە من چەند هەڵە بووم و مام جەلال چەند دووربین بوو.
مام جەلال زۆر جیاوازە لە سەرکردەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، چونکە هەموو کات رابردووی خۆی لە یاد بوو پراگماتی بوو لە کارەکانیدا هەمووشمان بینیمان کە سەرۆک کۆمار بوو بە هەمان نەفەسی خاکییونییەوە و کاری دەکردوو و هەرگیز نەمبینیوە ئەم پیاوە لە خۆی بایی ببێت، بەردەوام کلیلی چارەسەری کێشەکانی پێ بوو و دەرچەیەکی هەر دەدۆزێتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئەمەش لای کەم سەرکردە هەیە،
بەردەوام رێزێکی گەورەش لە بیروڕاکانی دەگیرا، هەر بۆیە هەموو کات بەدوو قسەی خۆش و خەندەیەک کۆتایی بە هەموو گرژی و ئاڵۆزییەکان دەهێنا، هەموو کات دەڵێین لێرە نیت و هەموومان بێ تۆین، هەموو موحتاجی چەند وشەیەکی تۆین، چونکە ئەو ئازادی و فرە رەنگیەی کە لە سنوری سلێمانی هەیە بەرهەمی چەند ساڵەی رێبازەکەی مامە.
زیاتر بخوێنەرەوە
بارزان شێخ عوسمان
مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد رۆڵەیەکی هەڵکەوتوی نێو ژانەکانی گەل بوو
لەتیف نێروەیی
مامناسی، وەک فۆڕمێک لە تێگەیشتن لە خەسڵەتەکانی مام جەلال
د. شیلان فەتحی
مام جەلال؛ شکۆی نەتەوەیەک، سەمامی ئەمانی دیموکراسی
سالار مەحموود
کوردستانی عیراق بەڕێبەرایەتی سەرۆک مام جەلال لە دیکتاتۆریەت رزگاریی بوو
بارزان شێخ عوسمان
سەرۆك مام جەلال، چەمکێکی نوێ بەخشی بە سەرۆکایەتی
بڵێسە جەبار فەرمان
تەنیا چارەسەر بۆ مەسەلەی کەرکوک دیدی مام جەلالە
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2025 pjtfoundation.org ,All rigth reserved