کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
وتار
گوڵزار فەرەج
مام دڵی عێراق بوو
2023-08-30
مام دڵی عێراق بوو مام پیاویک بوو لە مێژووى عێراق و کوردستان دووبارە نابێتەوە، لەبەر ئەوەى چالاک بوو بەهەموو مانایەکییەوە کاریزما و کەسایەتییەکى بەهێزى هەبوو چەتر و لە خۆگربوو بۆ هەموو عێراقییەکان، تەجاوزى ناکۆکییەکانى کردبوو، مەرجەعێکى گەورەبوو هەم لەناو کورد و هەمیش لە عێراق گوێى لێدەگیرا، چونکە توانیبووى هاوسەنگى رابگڕێت لەنێوان هەموو سەرۆک هۆز، عەشیرەتەکان و هەموو لایەنەکانى بە چاوى رێزەوە سەیر دەکرد، تا ئەو لە بەغدا بوو بارودۆخ بە شیوەیەک ئارام بوو، هەموو کەس لەسەر ئەوە کۆک بوو کە مام دەرچەى ئارامییە و پێیان دەوت سەمام ئامان، چونکە مام جەلال تەنها سەرۆک کۆمار نەبوو، بەڵکو چەترێک بوو بۆ کۆکردنەوەى هەمووان رۆڵ و ئەرکێکى زۆر جیاوازى دەبینى بۆیە چەند رێکخراوێکى عێراقى راپرسییەکیان بۆ باشترین١٢ کەسایەتى لە عێراق کردبوو، لەو راپرسییەدا کە زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کەس لە هەموو شارەکانى عێراق بەشدارى تێدا کردبوو، مام جەلال وەک باشترین سەرۆک هەڵبژێردرابوو،
ئەمەش پێگە و گرنگى و رۆڵى ئەو سەرکردەیە دەردەخات، لەبەر ئەوەى مام جەلال رابردوویەکى دڕێژى لە بەغدا هەبوو و دەیزانى چۆن مامەڵەیان لەگەڵ بکات و بەسەرى دەکردنەوە، هەمیش پەیوەندییەکى باشى لەگەڵ هەموو پێکهاتە و لایەنە جیاوازەکانى ئەو شارە هەبوو، بۆیە زیاتر گرنگى بە کوردانى بەغدا دەدا، بۆیە دەکرێت بڵێن جگە لە مام جەلال هیچ سەرکردەیەکى کورد لە کوردانى بەغدا نزیک نەبوەوە و گرنگى پێنەداون.
بۆیە ئەو کاتە کە مام سەرۆکى عێراق بوو بە دڵى عێراق ناو دەبرا، چونکە ئیدارەدان و بڕیاردان و دادپەروەرییەکى پەیڕەو دەکرد کە هەموو تاکەکانى عێراق بگرێتەوە بێجیاوازى،
دیمەنێکى فەنتازیا و جوانى واى درووست کردبوو لەکاتى ئاشتکردنەوە و پێکهێنانەوەى لایەنەکان، لە هەندێ شوێن لەگەڵى دەگریاین و لە هەندێ شوێن شاگەشکە دەبووین و سەرسام ئەماینەوە بۆ ئەو هەموو دادپەروەریانەى کە لەگەڵ هەموو لایەنەکان پەیڕەوى دەکرد، ئەو وەک داینەمۆیەک بوو سەرچاوەى درووستبوونى پەیوەندىی نێودەوڵەتى و یٔیقلیمى بوو، چونکە کە سەڕۆک کۆمار بو یٔەو هەم کەسى یەکەم بوو هەم بڕیار بە دەستیش بوو.
هێندە رێزى خۆى و خەڵکى گرتبوو ئەگەر بچوویتایە بۆ بەغدا و بتوتایە من کوردم لەسەر سەردایان دەنایت، چونکە لە بەغداش کوانوى دیوەخان و میواندارى هێندە بە خوڵق و گەرم بوو، هەم خانە خوێ و هەمیش ماڵى کوردان بوو.
زیاتر بخوێنەرەوە
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... دۆخی تورکی بولگاری کردە باسی دۆخی کورد لە تورکیا
د. ئیبراهیم بەحرولعلوم
لە ساڵیادی کۆچی دوایی مام جەلال، پیاوی ڕێککەوتنەکان لە سەردەمی تەنگانەدا
د. ئەحمەد کەرکوکی
لە نۆیەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی جەنابی مام جەلالدا
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... دەربارەی ئەزموونی رۆژنامەوانی
ستران عەبدوڵڵا
مام جەلال لەژووری هەواڵدا... رۆژنامەنووسێکی حەریف و پرۆفیشناڵ
پ. ی. د. ماجید خەلیل
ساڵیادی مەرگی مام جەلال و هەنگاونان بۆ بەکەلتورکردنی کۆنەستی نەتەوەییمان
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2026 pjtfoundation.org ,All rigth reserved