کوردی
العربیة
English
سەرەکی
دامەزراوە
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
سەرۆکی دامەزراوە
جێگری سەرۆک
ڕێکخەری میدیا
پەیوەندی
میدیا
هەواڵ
سەردان
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
چاوپێکەوتن
کتێب
سکۆلارشیپ
وتار
گەلەری
وتار
خەلیل عەبدوڵڵا
تا مام جه‌لال دنیای لێ پڕ نه‌كردووین!
2023-09-03
له‌دوای راپه‌ڕینی ئاداری 1991، 18 تەن به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌زگا ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كانی رژێمی به‌غدا، نێردران بۆ ئه‌مریكا و به‌ئه‌رشیفی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و وڵاته سپێردران، لیژنه‌یه‌كی پسپۆڕ ئه‌ركی لێكۆڵینه‌وه‌و رێكخستن‌و سكانكردن و داتابه‌یسكردنی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی له ئه‌ستۆ گرت. كاك شۆڕش حاجی، یه‌كێك بووه له ئه‌ندامانی ئه‌و لیژنه‌یه و ماوه‌ی دووساڵ و نیو وه‌ك لێكۆڵه‌ر له‌و پرۆژه‌یه‌دا كاری كردووه.
له چاوپێكه‌وتنێكدا كه له به‌شی هه‌ڤپه‌یڤینی ماڵپه‌ری رووداودا بڵاوبووته‌وه، كاك شۆڕش به وردی تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه‌و ناوه‌ڕۆكی هه‌ندێ له‌و به‌ڵگه‌نامه ده‌خاته‌ڕوو.
یه‌كێك له‌و به‌ڵگه‌نامانه كه به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی زۆر سه‌رنجراكێش داده‌نرێت، نامه‌ی یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی سوپای عیراقە كه ساڵی 1985 ل ه‌گوندی سابوراوای سه‌ر به ناحیه‌ی سورداشەوە بۆ عه‌دنان خه‌یروڵڵای، وه‌زیری به‌رگری ئه‌و كاته‌ی عیراقی نووسیوه، فه‌رمانده‌كه له نامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه ده‌كات له گوندی سابوراوا 131 پێشمه‌رگه‌یان به‌دیل گرتووه‌و داوا له وه‌زیری به‌رگری ده‌كات ئه‌و پێشمه‌رگانه بكوژن یان بیانێرن بۆ به‌غدا؟ عه‌دنان خه‌یروڵڵا به‌خه‌تی خۆی له‌سه‌ر ئه‌و نامه‌یه نووسیویه‌تی: "ئێوه ده‌تانه‌وێت من هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنن یان خۆتان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن، دوێنێ بۆتان نووسیم كه به چه‌ندین یه‌كه‌ی سه‌ربازی و ده‌بابه و كۆپته‌ره‌وه نه‌تانتوانیوه یه‌ك مه‌تر پێشڕه‌وی بكه‌ن، چۆن ئه‌مڕۆ توانیتان 131 پێشمه‌رگه بگرن، من دڵنیام ئه‌وانه خه‌ڵكی ھەژاری گونده‌كانن گرتوتانن، به‌گه‌یشتی ئه‌م نامه‌یه ئازادیان بكه‌ن، تا مام جه‌لال دنیای لێ پڕ نه‌كردووین".
ئه‌م نامه‌یه دانپێدانانێكی وه‌زیری به‌رگری عیراقه به وره و توانا و خۆڕاگری پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستاندا كه رووبەڕووی ئه‌و سوپا زه‌به‌لاحه‌ی رژێمی به‌غدا بوونه‌ته‌وه، له هه‌مووشی سه‌رنجڕاكێشتر ترسی ئه‌و رژێمه دڕنده و دیكتاتۆره بووه له كه‌سایه‌تیی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال كه تاوانه‌كانیان به جیهانی ده‌ره‌وه بگه‌یه‌نێت و دنیایان لێ پڕ بكات. ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی گه‌وره‌یی رابه‌ری شۆڕشی نوێ و ترسنۆكی دوژمنه‌كان بووه.
مام شۆڕشی نوێی گه‌لی كوردستانی به‌دوا مه‌نزڵی سه‌ركه‌وتن و ئازادی گه‌یاند . هه‌ربۆیه‌ش جێگه‌ی شانازییە، یه‌كێتی و گەلی کوردستان ئه‌و رابه‌ره مێژووییه‌ی هه‌بووە.
زیاتر بخوێنەرەوە
بارزان شێخ عوسمان
سەید سیستانی مەبەستی لە (صمام الامان) تەنیا سەرۆك مام جەلال بوو
ئارام سەعید
مام جەلال و میدیای ئازاد
ئارێز عەبدوڵڵا
سەددام حوسێنیش لە مام جەلال خۆش نەدەبوو
مەریوان مەسعود
سەرۆكێكی دادپەروەر لە وڵاتێكی پڕ كێشەدا
بەکر فەتاح
لە یادی جینۆسایدی فەیلییەکاندا
بارزان شێخ عوسمان
٦ی ئەپریل، بەهاری عیراقی نوێ و دیموکراسیی بوو
×
زمانەکان
کوردی
العربیة
English
دامەزراوە
ژیاننامەی سەرۆک مام جەلال
دەربارە
تیمی بەڕیوەبردن
پەیوەندی
کار و چالاکی
سیمینار
کۆنفرانس
دیبەیت
پرۆژە
لینکی زیاتر
کتێب
وتار
گەلەری
سکۆلارشیپ
میدیا
هەواڵەکان
سەردان
تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان
© 2024 pjtfoundation.org ,All rigth reserved