باڵیۆز د. محەمەد سابیر پێشوازی لە وەفدێکی یەکێتی دەکات

2023-04-12
ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی ٤ی ٢٠٢٣ باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، پێشوازی کرد لە بەڕێز سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەڕێز سەرکەوت زەکی، لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستن و  بەڕێز وەستا رەسوڵ، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و شاندی یاوەریان.

لە دیدارەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامی و هەماهەنگی زیاتر بۆ فراوانبوونی پلان و چالاکییەکانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و لای خۆشیانەوە وەفدی میوان ئامادەیی و هاوکاریی خۆیان دەربڕی بۆ گەشەسەندنی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی.
 

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2024 . PJT Foundation. All right reserved