سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە  سەرۆکی زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا دەکات

2023-05-29
رۆژی دووشەممە ٢٩ی ئایار ٢٠٢٣ باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆك جەلال پێشوازی لە  بەڕێز د. سەڵاحەدین عەلی، سەرۆکی زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لەبارەی کارکردنی دامەزراوەکەوە وتی: " کارکردنی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لە دیدگەی و دنیابینینی سەرۆک مام جەلالەوە سەرچاوەی گرتووە و دەیانەوێت رۆڵێکی بوونیادنەرانە لە ئاستی کۆمەڵگە بگێڕن بە تایبەت لەبواری ڕۆشنبیری، کولتووری، زانسی و گەشەی مرۆیی".

دواتر بەڕێز د. سەڵاحەدین عەلی ئامادەیی و هاوکاریی خۆی و  زانکۆکەی بۆ پەرەپێدانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەربڕی و دامەزراوەکەشی بە گرنگییەکی ئەم قۆناغە زانی، باس لەوەش کرا لە داهاتوویەكی نزیكدا یاداشتی لێكتێگەیشتن لەنێوان دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و زانکۆی کۆمار بۆ زانست و تەکنەلۆجیا واژۆ بکەن.
 

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2024 . PJT Foundation. All right reserved