سەرۆکی زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی دەکات

2024-01-30
رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ بەڕێز پ. د. خدر مەعسوم هەورامی، سەرۆکی زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک- سلێمانی سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی کرد و لەلایەن باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و جێگرەکەیەوە پێشوازی لێکرا.

لە دیدارێکدا؛ کە بەڕێز یوسف زۆزانی، جێگری سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی ئامادەی بوو گفتوگۆ کرا لەسەر بەردەوامی پەیوەندیی نێوان دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و زانکۆی نێودەوڵەتیی تیشک، لە داهاتوودا هەماهەنگ و هاریکاری یەکدی بکەن لە بوارەکانی رۆشنبیری، کەلتووری، زانستی، گەشەی مرۆیی و ژینگە.
 

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2024 . PJT Foundation. All right reserved