دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی لە پارتی یەکێتیی دیموکرات دەکات

2025-09-20

رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ بەڕێز یوسف زۆزانی، جێگری سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی سەردانی نوێنەرایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا جێگری سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ٢٢هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی یەکێتیی دیموکراتی (پەیەدە) لێکردن و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

لەو دیدارەدا بەڕێز یوسف زۆزانی پاڵپشتی و هاوکاریی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بۆ پارتی یەکێتیی دیموکرات دەربڕی.

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2026 . PJT Foundation. All right reserved