بەڕێز کاک قوباد تاڵەبانی سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی

2023-04-19
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی نیسانی ٢٠٢٣ بەڕێز کاک قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی، لە شاری سلێمانی سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی کردوو لەلایەن باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوە پێشوازی لێکرا.

لە کۆبوونەوەیەکدا، لەگەڵ ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەر، کاک قوباد تاڵەبانی باسی لە چۆنیەتی بەرەو پێشچوونی کار و پلانی ئایندەی دامەزراوەکە کرد و بەڵێنیدا هەموو هەوڵێکی خۆی بخاتەگەڕ بۆ سەرخستنی بەرنامە، کار و پرۆژەکانی دامەزراوە کە خزمەت بە کۆمەڵی کوردستانی و عێراقی دەکات.

دواتر باڵیۆز د. محەمەد سابیر؛ وردەکاریی کار و پرۆژەکانی رابردووی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو کە بریتییە لە چەندین پرۆژەی زانستی و کولتووری و بواری پەرەپێدانی خوێندنی باڵا کە لە داهاتوودا لەلایەن دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی-یەوە لە هەرێمی کوردسان و عێراق جێبەجێ دەکرێت.

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2024 . PJT Foundation. All right reserved