سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لەگەڵ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی نێودەوڵەتیی قەیوان کۆدەبێتەوە

2023-05-22
رۆژی دووشەممە ٢٢ی ئایار ٢٠٢٣ باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی(PJTF) پێشوازی لە د. رێباز نەبی، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی نێودەوڵەتیی قەیوان بۆ کاروباری کارگێڕی و خوێندکاران و شاندی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی وتی: "ئامانجمانە رۆڵێکی بوونیادنەرانە لە ئاستی کۆمەڵگە بگێڕن بە تایبەت لەبواری رۆشنبیری، کولتووری و زانستیدا".


لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی نێودەوڵەتی قەیوان بۆ کاروباری کارگێڕی و خوێندکاران؛ باسی لەوەكرد كە ئامادەیی تەواویان هەیە بۆ هاوكاریكردنی دامەزراوەکە.

لە کۆتایی كۆبوونەوەكەدا؛ هەردوولا بڕیاریاندا لە داهاتوویەكی نزیكدا یاداشتی لێكتێگەیشتن لەنێوان دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و زانكۆی نێودەوڵەتیی قەیوان بەشێوەیەکی فەرمی واژۆ بکەن.

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2024 . PJT Foundation. All right reserved