دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی و زانکۆی هەڵەبجە چەند پرۆژەیەک جێبەجێدەکەن

2023-05-09
رۆژی دووشەممە ٨ی ٥ی ٢٠٢٣ باڵیۆز د. محەمەد سابیر، سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی پێشوازی لە پ. د. مھاباد كامیل عەبدوڵڵا، سەرۆكی زانكۆی ھەڵەبجە و شاندی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا سەرۆکی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی روونیکردەوە کارکردنی دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی لە دیدگەی سەرۆک مام جەلالەوە سەرچاوەی گرتووە و دەیانەوێ ڕۆڵێکی بوونیادنەرانە لە ئاستی کۆمەڵگە بگێڕن بە تایبەت لەبواری رۆشنبیری، کولتووری، زانسی و گەشەی مرۆیی.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باڵیۆز د. محەمەد سابیر؛ باسی لەوەكرد كە زانكۆی هەڵەبجە ناوەندێكی گرنگی رۆشنبیرییە و ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ هاوكاریكردنی خوێندکارانی زانکۆکە.

لە کۆتایی كۆبوونەوەكەدا؛ هەردوولا بڕیاریاندا لە داهاتوویەكی نزیكدا یاداشتی لێكتێگەیشتن لەنێوان دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی و زانكۆی هەڵەبجە بەشێوەیەکی فەرمی واژۆ بکەن.

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2024 . PJT Foundation. All right reserved