دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی: ئامانجمان بەرزکردنەوەی تواناکانی فەرمانبەرانە

2023-05-21

ناونیشانی خول (ماف و ئەرکی فەرمانبەران)


دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی لەو زنجیرە خولانەی دەیکاتەوە، خولێکی بۆ بەشێک لە فەرمانگە جیاوازەکانی شاری سلێمانی کردەووە، بە ناونیشانی (ماف و ئەرکی فەرمانبەران) ئامانج لێی بەرزکردنەوەی تواناکان و بەهێزکرنی زانیاریی فەرمانبەرانە لەرووی ماف و ئەرکاکانیان لەبواری کارگێڕیدا.

خولەکە فەرمانبەرانی ٨ فەرمانگەی شاری سلێمانی بەشداری تێدا کرد، بۆماوەی سێ رۆژ بەردەوام بوو، رۆژی پێنجشەممە ١٨/٥/٢٠٢٣ بە کۆتا گەیشت، بەشێک لە بەشداربووانی خولەکە قسەیان بۆ میدیای دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی کردووە،

بەشداربوویەکیان وتی: " ئەم جۆرە خولانە تەواو پێویستن، گرنگە سەرجەم فەرمانگەکان بەشداری تێدا بکەن پێشنیاز دەکەم بەردەوام بێت".


لە کۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی بەشداربوون درایە ئەو فەرمانبەرانەی بەشدارییان کرد بوو، خولەکەش لەلایەن پ. د. کاوە محەمەد فەرەج قەرەداغی، مامۆستای زانکۆی سلێمانییەوە وترایەوە.
 

زیاتر بخوێنەرەوە

Copyright © 2024 . PJT Foundation. All right reserved